شاندێكی حدك به‌شداری له كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سۆسیالیست ده‌كا ... دیاری نه‌کراو
| شاندێكی حدك به‌شداری له كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سۆسیالیست ده‌كا | |||
له‌سه‌ر بانگهێشتنی رێكخراوی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی به‌شداری له 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه له یونان كرد.كوردستان‌و كورد: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی پووشپه‌ڕ له شاری ئاتێنی پێته‌ختی وڵاتی یونان 23هه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد. 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ كرایه‌وه به ده‌یان حیزب‌و رێكخراوی سوسیالیست‌و دێموكرات‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی جیهان تێیدا به‌شدار بوون. له‌سه‌ر بانگهێشتنی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێكهاتوو له به‌ڕێزان خالید عه‌زیزی وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و مه‌ولوود سواره جێگری كومیته‌ی ناوهندیو به‌رپرسی كاروباری حیزب له وڵاتی بریتانیا له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بوون. لایه‌نه كوردستانییه‌كانی به‌شدار له 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست دا بریتی بوون له: له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان: حیزبی دێموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. له باشووری كوردستان: یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دێموكراتی كوردستان. شایانی باسه كه پێش ده‌سپێكردنی كاره‌كانی 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست له ئاتێنی پێته‌ختی یونان، هه‌یئه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ركام له دوو حیزبی به‌شداری كۆنگره له باشووری كوردستان پارتی دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان به جیا كۆ بوونه‌وه‌و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداری كردنیان له‌م كۆنگره‌یه‌دا بیروڕایان گۆڕییه‌وه. ![]() |
له‌سه‌ر بانگهێشتنی رێكخراوی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی به‌شداری له 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه له یونان كرد.