بانگه‌واز بۆ به‌رز راگرتنی یادی 19 ساڵه‌ی تیرۆری د. قاسملوو و هاوڕێیانی ... دیاری نه‌کراو
| بانگه‌واز بۆ به‌رز راگرتنی یادی 19 ساڵه‌ی تیرۆری د. قاسملوو و هاوڕێیانی | |||
22ی پووشپه‌ڕی هه‌ر ساڵێك، رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی 13ی ژوئیه‌ی ڤییه‌ن ده‌خاته‌وه بیری خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان. 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 13ی ژوئیه‌ی 1989دا، رێژیمی تێروریستی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر مێزی وتوووێژ، دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، عه‌بدوڵلا قادری ئازهرو و د. فازڵ ره‌سووڵی دایه به‌ر دهسرێژو گیانی لێ ئه‌ستاندن. دوكتور قاسملوو سكرتێری گشتی‌و عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ر، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوهندیو نوێنه‌ری حیزبی دیموكرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چووبوونه ڤییه‌ن هه‌تا له سه‌ر داخوازه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ نێردراوانی رێژیمی ئێران وتووێژ بكه‌ن. به‌ڵام رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له وتووێژ وه‌ك پیلانێك بۆ له دا‌و خستنی رێبه‌ری حیزبی دیموكرات كه‌ڵكیان وه‌رگرت. له‌وساوه هه‌موو ساڵێ خه‌ڵكی كوردستان بیره‌وه‌ریی شه‌هید بوونی رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی خه‌باته حهقخوازانهكهیان ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك وه‌فاداریی خۆیان به رێباز‌و ئامانجه‌كانی دوكتور قاسملووی شه‌هیدو بێزاریی خۆیان له رێژیمی تیروریستی كۆماری ئیسلامی پیشان بده‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌ش ناهرزایهتیی خۆیان له هه‌ڵوێستی سهوداگهرانهی ده‌وڵه‌تی ئوتریش له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی تێروری دوكتور قاسملوو هاوڕێیانی¬دا، دووپات بكه‌نه‌وه. * * * با 19 ساڵه‌ی تیروری دوكتور قاسملووش ببێته‌وه به بۆنه‌یه‌كی دیكه بۆ پیشاندرانی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له نێو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. با ئه‌مسالیش وه‌ك چه‌ند ساڵی رابردوو، خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو ناوچه‌و شار‌و گوندێك، وه‌فاداریی خۆیان به ئامانجه‌كانی رێبه‌ری شه‌هیدیان كه گیانی له پێناوی دوارۆژی ئه‌وان دانا، به شێوه‌ی جۆراوجۆر دووپات بكه‌نه‌وه. خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان! ئۆگرانی ئازادی‌و دیموكراسی‌و رزگاری له بنده‌ستی! له 19 ساڵه‌ی تیروری دوكتور قاسملوودا، له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بۆتان ده‌كرێ، یادی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده به‌رز رابگرن‌و رێژیمی بكوژی دوكتور قاسملوو‌و هه‌زاران شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێ¬بگه‌یه‌نن كه قاسملوو له بیر‌و باوه‌ڕیی¬دا، هه‌ر زیندوه. له‌م یاده‌دا ده‌توانین: • وته به نرخه‌كانی دوكتور قاسملوو، هه‌روه‌ها وته‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان له باره‌ی ئه‌م رێبه‌ره مه‌زنه، به sms و ئیمهیل بۆ دۆستان‌و ناسیاوانتان بنێرن. • CD، تراكت‌و پۆستێڕی پێوه‌ندیدار به د. قاسملوو‌و رووداوی 22ی پوشپه‌ڕ، به شێوه‌یه‌كی به‌رین بڵاو بكه‌نه‌وه. • كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی ئێران له یادكردنه‌وه‌ی ساڵه وه‌ختی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی¬دا، مۆمێك داگیرسێنن. • به یادی دوكتور قاسملوو‌و هه‌موو رێبه‌رانی شه‌هید، رۆژی 22ی پوشپه‌ڕ بچنه سه‌ر نزیكترین گڵكۆی شههیدانو چه‌پكه گوڵی وه‌فادارییان له‌سه‌ر دابنێن. • له‌م یاده‌دا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شههیدانو به‌ندییه سیاسی¬یه‌كان بكهنو وه‌فاداریی خۆتان به ئامانجی رۆڵه ئازیزه‌كانیان دووپات بكه‌نه‌وه. • به تراكتی دروشمه‌كانی تایبه‌ت به‌و یاده كه له لایه‌ن درێژه‌ده‌رانی رێگای دوكتور قاسملۆوه، پێتان ده‌گه‌ن، شوێنه گشتی¬یه‌كان بنه‌خشێنن. |
22ی پووشپه‌ڕی هه‌ر ساڵێك، رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی 13ی ژوئیه‌ی ڤییه‌ن ده‌خاته‌وه بیری خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان. 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 13ی ژوئیه‌ی 1989دا، رێژیمی تێروریستی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر مێزی وتوووێژ،