له كۆڕێكدا پێویستیی گۆڕانكاری له قه‌واره‌ی رێكخراوه‌یی حیزب‌دا كه‌وته به‌رباس ... دیاری نه‌کراو
| له كۆڕێكدا پێویستیی گۆڕانكاری له قه‌واره‌ی رێكخراوه‌یی حیزب‌دا كه‌وته به‌رباس | |||
كوردستان‌و كورد: له درێژه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ئازاده‌كانی كومیسیۆنی فێركردن‌و راهێنانی حیزب دا پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه (9ی جۆزه‌ردان) كۆڕێك له ژێر ناوی پێویستیی گۆڕانكاری له قه‌واره‌ی رێكخراوه‌یی حیزبی دێموكراتی كوردستان دابه به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب بۆ عه‌بدوڵڵا به‌هرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێك هات. ناوبراو له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌ی‌دا تیشكی خسته سه‌ر قه‌واره‌ی رێكخراوه‌یی ئێستای حیزب‌و هه‌لومه‌رجی جێگیربوونی ئه‌م شێوه رێكخستنه‌و لایه‌نه لاوازه‌كانی‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی ئێستای حیزب له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت دا كه حیزب ده‌ره‌تانی خه‌باتی سیاسی‌و ئاشتیخوازانه‌ی بۆ نه‌مابۆوه كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگیراوه‌و خاوه‌نی زۆر كه‌م‌وكوڕی‌و لاوازییه‌و تێكه‌ڵاوێكه له شێوازی رێكخستنی سیاسی‌و نیزامی". به‌هرامی له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی‌دا پێویستیی جێگیر كردنی شێوازێكی نوێی رێكخراوه‌یی كرد كه وڵامده‌ری پێویستییه‌كانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه بێ‌و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "ئێستاكه هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و تێكۆشانی حیزب له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌خوازێ گرینگیی زیاتر به جیاكردنه‌وه‌ی بواره‌كانی تێكۆشان‌و هه‌ر به‌م پێیه شێوازی رێكخستن بدرێ‌و له هه‌ركام له بواره‌كان دا كادرسازی بكرێ. عه‌بدوڵڵا به‌هرامی له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌ی‌دا وێڕای خستنه‌رووی لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م شێوازه رێكخستنه‌ی پێشنیاری ده‌كا كاكڵه‌ی گه‌ڵاڵه پێشنیاره‌كه‌ی خۆی خسته روو‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی: "پێویسته حیزبی ئێمه كۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی به دوو به‌شی ناوه‌ند‌و رێكخستنی گشتی‌و ستادی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكا‌و دوو فێرگه یان ئاكادیمی سیاسی ـ رێكخراوه‌یی‌و نیزامی بكاته‌وه. كه له هه‌ركامیان دا كادری خاوه‌ن توانا‌و لێزان له هه‌ركام له‌و دوو بوارانه‌دا په‌روه‌رده ده‌كرێن". له به‌شی كۆتایی ئه‌م كۆڕه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌شداران به هێنانه گۆڕی ره‌خنه‌و پێشنیار‌و سه‌رنج‌و پرسیاره‌كانیان باسه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد‌و دواتر له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا به‌هرامییه‌وه وڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه. ![]() |
كوردستان‌و كورد: له درێژه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ئازاده‌كانی كومیسیۆنی فێركردن‌و راهێنانی حیزب دا پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه (9ی جۆزه‌ردان) كۆڕێك له ژێر ناوی