ره‌حیم ره‌شیدی ره‌وایی به كوژران و به دیل گیرانی كادره‌كانی حدك ده‌دات ... دیاری نه‌کراو
ره‌حیم ره‌شیدی ره‌وایی به كوژران و به دیل گیرانی كادره‌كانی حدك ده‌دات
2008 06 29 - 09:57
یاسین حاجی زاده
ره‌نگه زۆربه‌ی خوێنه‌ره به‌رِێزه‌كانی "بۆرِۆژهه‌لاَت" ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه بن كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به داخه‌وه له تێكهه‌ڵچوونێكی نابه‌رانبه‌ری نێوان جاش و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و یه‌ك دوو كادری حیزبی دیموكراتی كوردستان، كادرێكی ئه‌و حیزبه به ناوی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی شه‌هید بوو و كادرێكی دیكه‌ی حیزب و یه‌كێك له هاوكاره چالاكه‌كانی ئه‌و سایته واته كه‌مال شه‌ریفی له شاری سه‌قز به دیل گیرا. ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه شه‌پۆلێكی به‌رینی له بێزاری و هه‌روه‌ها هاوده‌ردیی خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی كوردستان به دواوه بوو كه گۆشه‌یه‌ك له‌و هاوده‌ردییه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیده و كادره به دیلگیراوه‌كه وه‌ك هه‌واڵ له سایتی "بۆرِۆژهه‌لاَت"ـیشدا بلاَو بووه‌ته‌وه. به‌لاَم هه‌وه‌ك چاوه‌رِوان ده‌كرا، له‌گه‌ڵ شادبوونی مۆره و به‌كرێگیراوانی رژێم به وه‌شاندنی ئه‌م زه‌ربه‌یه، كه‌سانی دیكه‌ی به ناو شۆرِشگێریش هه‌بوون كه چاویان به چالاكیی بوێرانه‌ی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیموكرات هه‌ڵنه‌هات و، به جێگای پشتیوانی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكرات یان لانیكه‌م له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و قوربانییانه، به ناوی خه‌مخۆریی چالاكیی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌وتنه مه‌حكومكردنی چالاكیی تازه‌ی ئه‌م حیزبه و، له نێوه‌رِاستی ئه‌وروپاوه سێره‌یان له دڵ و مێشكی خوڵقێنه‌رانی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان گرت.
ئه‌گه‌ر جاران و له سه‌ره‌تای به تالاَنبردنی ده‌سكه‌وتی شۆرشی گه‌لانی ئێران، حكومه‌تی ئاخونده‌كان بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له كوردستان به بیانوویه‌كی باش بۆ نائارامبوونی ناوچه‌كه و سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان له قه‌له‌َم ده‌دا و، ئه‌گه‌ر دوای دووی جۆزه‌ردان و به ده‌سه‌لاَت گه‌یشتنی به ناو رِیفۆمخوازانی نێو ده‌سه‌لاَت كۆمه‌ڵێك له ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوونی هه‌ر هێزێكی چه‌كداریان به هۆكاری تێكدانی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی ئێران ده‌زانی، ئه‌مرِۆكه و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیاری خنكاندنی بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی واته ئه‌حمه‌دی نژاد، كه‌سێكی "شۆرشگێر" و "پێشمه‌رگه‌ی شاخ" و "لایه‌نگری خه‌باتی چه‌كداری" جارِی ئه‌وه لێده‌دات كه چوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زه‌ربه له خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داخ و كه‌سه‌ری خۆی ده‌رده‌برِێ...
ره‌حیم ره‌شیدی، كادری حدكا و بێژه‌ری تیشك تی ڤی، ئه‌مشه‌و له وتووێژێكی به ناو رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ "خه‌به‌رها و نه‌زه‌رها"ـدا ده‌ستی به راڤه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی شاری سه‌قز كرد. ناوبراو كه به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن بێژه‌ره‌كه‌وه پرسیاری لێبكرێ به چه‌كمه‌وه كه‌وته نێو باسه‌كه، گوتی: "ئه‌و هێزانه دوای ئه‌وه‌ی به جیابوونه‌وه‌یان زه‌ربه‌یان له بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دا، ده‌یانه‌وێ لانیكه‌م له‌و رِێگایه‌وه ئه‌م خه‌ساره ـ به قه‌ولی خۆیان ـ قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه". هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ره‌شیدی ده‌ڵێ: "ئه‌م كرده‌وانه خۆیان زه‌ربه له په‌یكه‌ری بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان كه له حاڵی شكڵگرتن و به سیستماتیك بوون دایه، ده‌ده‌ن". كاك رِه‌حیم لێره‌دا ته‌نیا حیزبی دیموكرات ناپێكێ و كه‌ڵك له هه‌له‌كه وه‌رده‌گرێ و نقورچێكیش له پژاك ده‌گرێ. به‌رِێز ره‌حیم هه‌ر حزوورێكی هێزی چه‌كدار له كوردستان كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن، به بێ مانا ده‌زانێ. دوای یه‌ك دوو قسه‌ی دیكه كه ره‌حیم ره‌شیدی باس له ئاشتیخوازانه‌بوونی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا، به داخه‌وه یان به خۆشییه‌وه، پێوه‌ندییه‌كه‌ی ده‌پچرِێ و ئیتر گوێبیستی ده‌نگی نابینه‌وه...
به كورتی كاك رِه‌حیم ده‌یه‌وێ بڵێت كه حیزبی دیموكراتی كوردستان دوای جیابوونه‌وه و لادانیان له رێبازی قاسملو، ده‌یانه‌وێ "خود"ـێك له خۆیان نیشان بده‌ن و ده‌یانه‌وێ بڵێن كه ئێمه‌ش هه‌یین و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌و حیزبه ئاماده‌یه هه‌موو ده‌سكه‌وته مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێخووست بكات... به‌لاَم به‌داخه‌وه كاك رِه‌حیم كه ته‌نیا گرینگییه‌كه‌ی له‌وه دایه كه له‌م دوایانه‌دا بووه به بڵندگۆی حدكا، له‌م راڤه‌یه‌دا چه‌ند خاڵێكی له‌بیر چووه:
یه‌كه‌م: له بیری چوو ـ یان پێوه‌ندییه‌كه‌ی پچرِا ـ كه بڵێت ئێمه پاره‌كه‌ش دژی ئه‌مجۆره چالاكییانه بوویین و، هه‌ر به گه‌یشتنه‌وه‌ی چه‌ند تیم له كادر و پێشمه‌رگه‌ی حدك بۆ نێوخۆی ولاَت، ئێمه ده‌ستبه‌جێ هه‌واڵه‌كه‌مان له تیشك تی ڤی بلاَو كرده‌وه و به سیخورِه‌كانی رِژێممان رِاگه‌یاند كه خۆتان گورج و گۆڵ بكه‌ن كه ئه‌وه...
دووهه‌م: كاك رِه‌حیم له‌م رِاڤه‌یه‌دا له‌بیری چووه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان و له‌باربردن و خنكاندنی خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به هیچ پاساوێك نییه. ئه‌گه‌ر جاران كاك رِه‌حیم حزووری پێشمه‌رگه‌ی له ناوچه‌دا به ته‌نیا رِێگای رِزگاریی كورد و كوردستان ده‌زانی، ئێستا و له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاددا ئه‌م كاره به مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر خنكاندنی خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێ. له لایه‌كی دیكه‌وه، كاك رِه‌حیم به ته‌نیا تۆزێك وردبوونه‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه چوونه‌وه‌ی یه‌ك دوو كه‌س بۆ مه‌به‌ستی نیزامی ناشێ و، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مجۆره حزوورانه به جۆرێك له خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌زانن، ئه‌دی ده‌بێ دوژمنان چ بێژن؟
سێهه‌م: كاك ره‌شیدی له‌بیری چووه كه خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان نه له‌و یه‌ك دوو ساڵه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و نه به ته‌نیا به پاساوی حزووری هێزی پێشمه‌رگه ئه‌م خه‌باته سه‌ركوت كراوه و چالاكڤانه‌كانی رِه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كراون.
چواره‌م: كاك رِه‌حیم له بیری چووه‌ته‌وه كه جیناحه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ سكرتێرایه‌تی به‌رِێز حه‌سه‌نزاده، ناوبراویان به‌و تاوانبار ده‌ركرد كه شۆرشی كوردی له رۆژهه‌لاَتی كوردستان هه‌ره‌س پێهێناوه، چونكه باوه‌رِی به شه‌رِی چه‌كداری نه‌ماوه و هێزی پێشمه‌رگه رِه‌وانه‌ی ناوچه ناكاته‌وه. ته‌نانه‌ت زۆرجار ده‌تانگوت كه حه‌سه‌نزاده مۆره‌ی خاتمییه و، به‌ڵێنی به ناوبراو داوه كه بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازی هه‌ره‌س نه‌هێنێت، نائارامی له كوردستان دا دروست نه‌كات! كه‌چی ئه‌وه له كاتێك دابوو كه زۆرینه‌ی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌وكاتی حیزب ده‌یگوت ئێمه له هه‌لومه‌رجێكی به‌ده‌ر له ویستی خۆمان دا قه‌رارمان گرتووه و وه‌ك پێشوو ناتوانین درێژه به تێكۆشان بده‌ین...
پێنجه‌م: كاك ره‌حیم ئه‌وه‌ی له‌بیر چۆته‌وه كه ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر كاك مسته‌فا هیجری ببێ به سكرتێر، به خه‌روار پێشمه‌رگه رِه‌وانه‌ی ناوچه ده‌كاته‌وه و، ئه‌وه مامۆستایه كه پێش به كاك مسته‌فا ده‌گرێ كه ئه‌م كاره بكات، به‌لاَم كاك مسته‌فا ئه‌وه زیاتر له سێ ساڵه سكرتێری حیزبة، كه‌چی یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه نه‌كردووه‌ته‌وه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دروشمه‌شتان وه‌ك دروشمه‌كانی دیكه ته‌نیا بۆ فريودانی پێشمه‌رگه به‌هه‌سته‌كان بوو، یان ئێستا زۆر و زه‌به‌ندیی پاره‌ی سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كان بیری شۆرشگێرِی له مێشك و ده‌روونی ئێوه‌دا شۆردۆته‌وه؟ ئایا نابێ جارێك له خۆتان بپرسن كه ئه‌م هه‌مووه ته‌ناقوز و دژبه‌رانه چۆن له قسه و لێدوان و رِاگه‌یاندنه‌كانتان دا كۆ ده‌كه‌نه‌وه. ئایا ئه‌مجۆره لێكدانه‌وه خۆی پاساو ناداته ده‌ست رژێم بۆ سه‌ركوتی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان؟ ئایا ئه‌مه جۆرێك له رِه‌واییدان به شه‌هیدكردنی ئه‌م هاورِێیانه نییه؟ ئایا ئه‌مجۆه راڤه‌یه جۆرێك له ده‌ستخۆشی گوتن به مۆره و سیخورِه‌كانی رِژێم نییه كه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان به شه‌هیدكردن دا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كوردستان له بار نه‌به‌ن...؟!
تێبینی: ده‌نگی تۆماركراوی كاك رِه‌حیم له لای نووسه‌ر پارێزراوه.