چالاكیی ته‌بلیغاتی تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی له نێوخۆی وڵات ... دیاری نه‌کراو
| چالاكیی ته‌بلیغاتی تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی له نێوخۆی وڵات | |||
كوردستان‌و كورد: به بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی شه‌هیدكرانی رێبه‌ری مه‌زنی كورد د. قاسملوو‌و هاوڕێكانی له ڤیه‌نی پێته‌ختی ئۆتریش له لایه‌ن رێژیمی تێڕۆریست په‌وه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت، تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی حیزبی دیموكرات له رۆژه‌كانی 7و 8ی پووشپه‌ڕ چالاكییه¬كی ته‌بلیغی به‌ربڵاویان له شاره‌كانی سه‌رده‌شت‌و ره‌به‌ت‌و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری وه‌رێخست. پێویسته بگوترێ له كاتێكدا كۆمه‌ڵێك كاربه‌ده‌ست له تاران‌و ورمێ‌وه له ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت میوان ده‌بن، جاش‌و به‌سیجییه‌كان تا ئه‌و جێیه‌ی بۆیان كراوه تراكت‌و بڵاو كراوه‌كانیان كۆ كردۆته‌وه‌و نیشانی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌یان داوه هه‌ر بۆیه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و رۆژانه‌دا شاری سه‌رده‌شت میلیتاریزه كراوه. ئه‌و شوێنانه‌ی چالاكیی ته‌بلیغاتی¬یان تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له: سه‌رده‌شت: شه‌قامه‌كانی كه‌مه‌ربه‌ندی، شه‌قامی خومه‌ینی، بلواری 7ی تیر، ترمیناڵی گه‌وره‌ی شار، باشگای ته‌ختی، گاراجی گونده‌كان، گه‌ڕه‌كه‌كانی گرده سوور، دوڵتانجك، كانی مێرێ، بیمارستان، نێزه‌ڕۆ، جانبازان، پاركی شار، شه‌به‌كه‌ی دوو ره‌به‌ت: شه‌قامی سه‌ره‌كیی شار، شه‌قامه‌كانی له‌یلانێ، كانی گوێز، پاركی شار‌و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌ڵاس، شه‌قامی سه‌ره‌كیی شارۆچگه‌و زۆربه‌ی كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شار میراوێ: شه‌قامی سه‌ره‌كیی شارۆچكه‌و رێگه‌ی ئاڵوه‌تان‌و نێزێ‌و گه‌ڕۆ گونده‌كانی وه‌ڵیو، وه‌رگێڵ، ده‌شتێ، پاراستان‌و نواوێ. |