كۆماری ئیسلامی له دانی زانیاری له باره‌ی گیراوه‌كانی 5ی پووشپه‌ری سه‌قز خۆ ده‌بوێرێ ... دیاری نه‌کراو
| كۆماری ئیسلامی له دانی زانیاری له باره‌ی گیراوه‌كانی 5ی پووشپه‌ری سه‌قز خۆ ده‌بوێرێ | |||
كوردستان‌و كورد: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست " كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون، كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگا جاسووسی‌و سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له دانی هه‌رچه‌شنه زانیارییه‌ك له باره‌ی گیراوه‌كانی رۆژی 5ی پووشپه‌ری سه‌قز خۆ ده‌بوێرن. ئه‌وان جگه له‌وه‌ی له دانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید شیخ غه‌ریب حه‌سه‌نی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان بواردوه، هیچ زانیارییه‌كیشان له باره‌ی چالاكی سیاسی‌و رۆژنامه‌نووس كه‌ماڵ شه‌ریفی‌و هه‌روه‌ها عه‌لی موتیعی برینداری ئه‌و رووداوه نه‌دركاندوه. به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ماڵ شه‌ریفی بۆ سنه را گوێزراوه‌و له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دایه‌و گه‌سوكاره‌كه‌شی خراونه‌ته ژێر فشار. عه‌لی موتیعیش خانه‌خویێ هاوڕێیان شیخ غه‌ریب‌و كه‌ماڵ شه‌ریفی كه له‌م رووداوه‌دا بریندار ببوو، هه‌روا چاره‌نووسێكی ناروونی هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوپێوه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری تازه‌ترین شه‌هید رێگای ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شیخ غه‌ریب حه‌سه‌نی و هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و خه‌ڵكی خۆڕاگر‌و نیشتمانپه‌روه‌ری شاری سه‌قز به شێوه‌ی جۆراوجۆر هاوده‌ردی خۆیان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م تیكۆشه‌ره به‌وه‌جه راده‌گه‌یه‌نن. |
كوردستان‌و كورد: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست " كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون، كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگا جاسووسی‌و سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له دانی هه‌رچه‌شنه زانیارییه‌ك له باره‌ی گیراوه‌كانی رۆژی 5ی پووشپه‌ری سه‌قز خۆ ده‌بوێرن.