درێژه‌ی به‌دڕه‌فتاری‌و تاوان به‌رامبه‌ر گیراوه سیاسییه‌كان مه‌حكووم ده‌كه‌ین ... دیاری نه‌کراو
| درێژه‌ی به‌دڕه‌فتاری‌و تاوان به‌رامبه‌ر گیراوه سیاسییه‌كان مه‌حكووم ده‌كه‌ین | |||
گرتنی چالاكانی مه‌ده‌نی‌و تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و، ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری به‌ندییه سیاسی‌یه‌كان‌و، سه‌پاندنی حوكمی نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ریاندا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا، چه‌ندین نموونه‌ی زه‌ق له پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی به‌ندكراو، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوویان داوه. كۆماری ئیسلامی جارێكی دیكه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێوشوێنه حوقووقی‌و قه‌زایی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، مێرمنداڵێكی كه‌متر له 18 ساڵی له شاری سنه، ئێعدام كرد. هه‌ر ئێستاش مێرمنداڵێكی دیكه‌به ناوی‌سه‌لاح تاسه كه ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به ئێعدام مه‌حكوومی كردوه له چاوه‌ڕوانیی مه‌رگ دایه‌و، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌م زووانه ئێعدام بكرێ. له 30 جۆزه‌ردان دا،بێدادگاكانی ئه‌و ڕێژیمه له سنه، هانا عه‌بدی، چالاكی بواره‌كانی مافی مرۆڤی به تاوانی به‌شداری له كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا به پێنج ساڵ زیندان‌و دوور خرانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی شارێكی دووره‌ده‌ست له لای ئه‌رده‌بیل، مه‌حكووم كرد. له 2ی پووشپه‌ڕدا، بێدادگای تاران، محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سه‌رۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانی به 11 ساڵ زیندان، مه‌حكووم كرد. ئه‌م تێكۆشه‌ره ماندوویی نه‌ناسه‌ی بواری مافی مرۆڤ كه تاوانی هه‌ره گه‌وره‌ی خۆی‌و ڕێكخراوه‌كه‌ی، په‌رده لادان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی‌و به‌ندییه سیاسی‌یه‌كانه، زیاتر له ساڵێكه له ژێر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دایه. ئه‌م حوكمه ناڕه‌وایانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له كاتێك دا ده‌درێن كه ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی‌و تێكۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به حوكمی قورس‌و به چاره‌نووسی نادیاره‌وه، هه‌روا له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دان. تازه‌ترین تاوانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق چالاكانی سیاسی، ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه بوو كه ڕۆژی 5ی پووشپه‌ڕ له شاری سه‌قز به دژی دوو چالاكی سیاسیی سه‌ر به حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوه‌كانی شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی‌و كه‌ماڵ شه‌ریفی به‌ڕێوه‌ی برد. له ئاكامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی گیانی له‌ده‌ست دا، خانه خوێ‌یه‌كه (ده‌روێش عه‌لی‌موتیعی) به توندی بریندار بوو‌و، له‌گه‌ڵ كه‌ماڵ شه‌ریفیی به‌دیلگیراودا، ڕه‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی ئه‌و ڕێژیمه كران. ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانییه سیاسی‌یه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و په‌لاماره نیزامی‌یه به‌ربڵاوه بۆ سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له نێو ماڵ‌و له هه‌رێمی بنه‌ماڵه‌ی هاونیشتمانێك دا، هه‌روه‌ها خۆبواردنی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له دانه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هید شێخ غه‌ریب به بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی، به توندی مه‌حكووم ده‌كا. ئێمه له كاتێك دا سه‌ره‌خۆشی‌و هاوده‌ردیی خۆمان به بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكار‌و هاوڕێیانی قوربانیانی ئه‌م په‌لاماره ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌زیه‌ت‌و ئازاری گیراو‌و برینداری ئه‌م هێرشه‌و، پێشگیریی كاربه‌ده‌ستان له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخ‌و چاره‌نووسی ئه‌وان، مه‌حكووم ده‌كه‌ین. ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له زیندانییه سیاسی‌یه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌رنجی بیروڕای گشتی‌و ناوه‌ند‌و ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ لای ڕه‌فتاری دژی ئینسانی، سزای نادادپه‌روه‌رانه‌و تاوان له دژی تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و چالاكانی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران ڕاده‌كێشێ‌و، داوا ده‌كا بۆ ڕزگاریی گیانی گیراوان‌و به‌ندییه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ستاندنی تاوان‌و ده‌سڕێژی بۆ سه‌ر سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی ئه‌وان، هه‌نگاوی به‌په‌له هه‌ڵ بگرن‌و كۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر گوشار. له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی‌و داكۆكیكه‌رانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێرانیش داواكارین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و هێرشانه‌ش دا كه كۆماری ئیسلامی بۆ چاوترسێن كردنی ئه‌وان‌و ده‌مكوت كردنیان، به‌كاریان دێنێ، له هاوپێوه‌ندی‌و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ ئازادیخوازانی به‌ندكراو‌و بنه‌ماڵه‌كانیان غافڵ نه‌بن‌و، له هیچ هه‌وڵێك بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر وه‌زعی دڵته‌زێنی ئه‌وان‌و، گه‌یاندنی هاواری زۆرلێكراوایی به‌ندكراوه‌كان، درێغی نه‌كه‌ن. هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانییه سیاسی‌یه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 10 ی پووشپه‌ڕی 1387 30ی ژووئه‌نی 2008 |