جه‌هانگیر په‌یکاربرسان: مه‌جید حه‌قی له سه‌ر فه‌ساد گیراو حدکاش کردی به کومیته ناوه‌ندی ... دیاری نه‌کراو
جه‌هانگیر په‌یکاربرسان: مه‌جید حه‌قی له سه‌ر فه‌ساد گیراو حدکاش کردی به کومیته ناوه‌ندی 2008 06 26 - 01:41 جه‌هانگیر په‌یکاربرسان، خه‌ڵکی پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که وه‌ک خۆی ده‌ڵێ هه‌ر له ئه‌وه‌ڵ ئینقلابه‌وه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووه و ئیستاش ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌یه. ئه‌و له پێوه‌ندیه‌کدا بۆ بۆرۆژهه‌ڵات کۆمه‌ڵێک له ژان و ئازاره‌کانی خۆی له بابه‌ت ئه‌ندامێکی رێبه‌ریی حدکا هێنایه زمان و داوای له بۆرژهه‌ڵات کرد تا ده‌نگی ئه‌و به گوێی به‌رپرسانی حیزبه‌که بگه‌یه‌نین. پ. تۆ ده‌ته‌وێ باس له گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزبی دێموکرات "مه‌جید حه‌قی" سه‌باره‌ت به خۆت و شتی تریش بکه‌ی، تۆ چۆن له گه‌ڵی ئاشنا بووی؟ مه‌جیدی حه‌قی، له رێگای حیزبی دیموکراته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌یانگوت کار و باری حزبی به‌ڕێوه ده‌با‌و ئه‌ندامی حیزبه، ئاشنا بووم له گه‌ڵی و له به‌ر ئێحترامی حزبی دێموکرات، به ده‌یان جار یارمه‌تیم داوه به بێ ئه‌وه هیچ چاوه‌روانی‌یه‌کم هه‌بێت. پێشتر باسی مه‌سه‌له‌ی ژن و ژنخوازیت کرد ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چۆن بوو؟ ئه‌من له شارێک ده‌ژیم، که کوردی زۆری تێدا نی‌یه. زۆر ته‌نیا بووم، وه‌ک دره‌ختێکی ته‌ژنه‌ی باران بێ، ته‌ژنه‌ی ته‌شکیلی خانه‌واده و زینده‌گیه‌کی باش بووم، وه‌لێ نه‌مئه‌زانی له کوێوه ده‌ست پێ‌بکه‌م، له‌و مه‌نته‌قه ته‌نیا بووم و هیچ که‌سێکم نه‌بوو، ته‌نیا پورزایه‌کم هه‌بوو که که تێم‌رانه‌ده‌دی پرسیار یان داوای هاوفکری لێ‌بکه‌م، وه‌لی مه‌جید حه‌قی به‌نا به خاتری حێزبایه‌تی‌مان و هاوحزبیگه‌ری ئێعتمادم پێ‌کرد و داوام لێکرد که هاوکاریم بکات به‌لکو بتوانم که‌سێک بدۆزمه‌وه ژیانی له گه‌ل بکه‌م، ئه‌مزانی مه‌جید که‌سی زۆر ئه‌ناسێ، به‌لکو له‌و ته‌نیاییه ده‌رێم. وتی به‌ڵی ئه‌من که‌سی وام هه‌یه، تا ئێسه سێ ده‌فعه ئه‌م ئیشانه‌ی پێم کرووه، مه‌جید. ئه‌مه سێهه‌مین جاریه. دوای ئه‌وه مه‌جید ماڵی خالیدی پێی ناساندم و تووه‌ز مه‌که خۆیان له گه‌ڵی ماڵی خالید و ئه‌وان ئه‌م که‌ینوبه‌ینه‌یان بووه،"خالیدی فه‌رزانه". ئه‌م وه‌زعه‌یان پێکهێناوه له سه‌داقه‌تی من ئیستفاده بکه‌ن و ئاوا کڵاویان له سه‌ری من نیا و خۆشکی ژنی خالیدیان پێ‌ناساندم‌و یه‌کسه‌ر هه‌موو شتیان رێک‌خست که له ئیداره‌ی "ثبت" زه‌واجه‌که‌مان ره‌سمی که‌ینه‌وه، بێ‌ئه‌وه بزانم ئه‌م په‌له په‌له بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌یه بۆ خۆشک ژنی خالید. دوای ره‌سمی بوونی کاره‌که‌مان ده‌ستیان کرد به بیانو هێنانه‌وه، شروعیان کرد به سوئال و جوابی ناماقوڵ وله گه‌ڵ من به شێوه‌یه‌کی ناماقوڵ جوڵانه‌وه. ئیزدواج به شێوه‌ی شه‌رعی بوو یان به پێی قانوونی فینلاند؟ ئه‌بوایه ئه‌وه‌ڵ به ده‌ستوری خۆمان ئیزدواجمان بکردایه وه‌لی چون حوقه بوو گه‌ره‌کیان بوو کڵاوبه‌رداریم له گه‌ڵ بکه‌ن ئه‌وه‌ل ده‌فعه بردیانین به قانوونی فینلاندی ئیزدواجمان کرد. دوای ئه‌وه‌ش شروعیان کرد به سوئال و جواو له من. ئیتر منیش فره ناره‌حه‌ت بووم، یانی مه‌جید و ئه‌وان ئه‌م ده‌سیسه‌یان چنی و زینده‌گی منیان ته‌باه کردووه. منیان خسته زینده‌گیه‌کی سه‌خته‌وه و زۆر ناره‌حه‌ت بووم و به ئیسترێس و فکر و نه‌خۆشیه‌کی خراو توش بووم. چون ئه‌من لای ره‌فیقه فینلاندیه‌کانم رامگه‌یاند که ئیزدواجم کردووه و کاغه‌زه‌کانم پیشان دان. موده‌تێکی نه‌برد هه‌ر لێیان ده‌پرسیم کوا ژنه‌که‌ت، که‌چی دیم منیان خله‌تاندووه. ئه‌وه شکه‌ستێکی گه‌وره‌یه بۆم. مه‌جید و ئه‌وان بۆ ده‌بێ ئاوا بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئێمه حزبی نه‌بوین، ره‌فێق نه‌بوین، مه‌گه‌ر من ئینسان نه‌بووم؟ چۆن ئێنسانێک که مه‌سۆلیه‌تێکی گه‌وره‌ی حزبی له سه‌ر شانه ده‌بێ کێشه‌ی وا بۆ من ساز کا؟ کێشه‌یه‌ک که گاڵته به شه‌خسیه‌ت و وجودی ئێنسان ده‌کا. من چووم ته‌شکیلی خانه‌واده بده‌م، به‌نا به خاتر ئه‌وه که کچی شه‌هیدی کوردستان بۆوه، خانه‌واده‌ی شه‌هیدی حزبی دیموکرات بۆوه، ئه‌من حازر بوم سادقانه بێ هیچ سوئال و جوابێک چوم به ته‌ریقی قانونی ئیزدواجم له گه‌ڵ کرد. ئه‌وان هه‌ر بۆ ئیقامه ئه‌و کاره‌یان له گه‌ڵم کرد که ئه‌گه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه پێیان وتبام، حازر بووم تا ئه‌و کاته‌ی ئیقامه وه‌رده‌گرێ، به مه‌سله‌حه‌ت ئیزدواجی له گه‌ل بکه‌م ته‌نیا به هۆی ئه‌وه که بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و مه‌جید سێ جار ئه‌م کلاوه‌ی له‌سه‌رم ناوه. پ: باسێک له ناو کورده‌کانی فینلانددا هه‌یه سه‌باره‌ت به مۆتیلداری کاک مه‌جید و تۆش پێشتر ئاماژه‌ت پێدا، وادیاره جه‌نابت ئاگاداری نزیکت له‌و مۆتیله هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێتان باشه باسێکی بکه‌ن. مه‌جید پاره‌ی حزبی دێموکراتی به لاوه بوو، دوای ئه‌وه به‌و پاره‌ی حزبی دیموکراته له گه‌ڵ جه‌ماعه‌تێک کوردی تورکیه که بێ ئه‌خلاق و فاسدن و پاره‌ی مه‌ردومیان خواردووه‌و کڵاوبه‌رداری ده‌که‌ن، مه‌جید چوو بو به شه‌ریکی ئه‌وانه و موتێلێکیان گرت له (ڤیرۆیۆکی) له مه‌رزی روسیه که رووسه‌کانی بۆ ده‌چوون و مۆتێله‌که به نێوی مه‌جید بوو، چونکه ئه‌وان ناویان باش نه‌بوو(ناویان ره‌ش بوو) و ئیجازه‌ی شتی وایان نه‌ده‌دان. مه‌جید پاره‌که‌ی حزبی برد و له گه‌ڵ ئه‌وان خواردی، ئه‌من له‌وێ بادیگارد بووم به‌ڵام دوایی که زانیم ئه‌وانه چین‌و چی ئه‌که‌ن، په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵیان قه‌ت کرد و لای فیرمای فینله‌ندی ئیشم ده‌کرد. هۆتیله‌که زۆربه‌ی روسی بۆ ئه‌هات و موره‌ته‌بیش قه‌حبه‌یان ئه‌هێنا. له‌وێ کاری ره‌شیان ئه‌کرد و قاچاخی و شتی وایان ئه‌کرد. مه‌ردم دزیان ئه‌کرد له هێلسینکی و وه‌سایل گرنگیان ئه‌هێناوو ئه‌وان له وێ شه‌ریکی ئه‌یانکرده ئه‌وبه‌ر. دوای ئه‌وه له هاوینی 2005 کۆنفرانس یان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان بوو له هۆتیله‌که دوو دانه پزه‌وه‌نگی گه‌وره(گه‌واد) له تورکیه‌و هاتبوون، تیجاره‌تێکی پیسیان وه‌ده‌سته‌وه بوو. پۆلیس له مه‌رکه‌زی فینلانده‌وه له یه‌رڤێنپه" و" ڤانتا"وه چوون گرتنی، هه‌موویان. دوای چه‌ند شه‌و به‌ر‌یان دان و تورکه‌کانیان بۆ تورکیه به‌ڕێ کرده‌وه. مه‌جید ئه‌وه‌ل تا ئاخر له گه‌لیان بوو. فه‌نلاندیه‌کیشیان له گه‌ڵ بوو. یانی له سه‌ر فه‌ساد گیران که‌چی مه‌جید دوایه بوو به ئه‌ندام کۆمیته ناوه‌ندی. مه‌سه‌له‌یه‌کی سووه‌م مه‌جید پاره‌ی کارۆی خواردووه. کارۆی سه‌عید به‌گی مه‌ریوان. کارۆ له فه‌نلانده‌وه ده‌رۆیشته‌وه بۆ سوئێد، سه‌یاره‌که‌ی پێ فرۆشت. کارۆ سێ ده‌فعه ته‌له‌فونی بۆ من کرد که مه‌جید پاره‌که‌ی خواردووه، پاره‌که 10 هه‌زار مارک بوو، پێینه‌داو ئیستاش ئاگادارم که وه‌لامی ناداته‌وه، ئاخۆ ره‌وایه کابرایه‌کی ده‌ست‌بر بکرێت به رێبه‌ری حیزبێک که هه‌زاران رۆله‌ی کوردی له پێناو ئامانجه‌کاندا شه‌هید بووه؟ له "هوڤینکه" (شارێکی فینلاند) بادیگارد بووم، سیاره‌یه‌کی ساحێب کاره‌که‌مان له په‌نا دیسکۆکه بوو. سه‌یاره‌یه‌ک هات لێیدا و بۆی ده‌رچوو. من زوو هاورام کرد؛ کوڕه ئه‌م سه‌یاره ئی کێ‌یه، سه‌یاره‌ی ئه‌و کابرایه لێداوه، هه‌ر نه‌مزانی کێ بوو. خاوه‌نی ماشینه‌که وه‌دوای که‌وت‌و گرتی، تواشا ده‌که‌م مه‌جید حه‌قی‌یه. وه‌ڵا چوون بۆ دادگا له وێ من به خاتر حیزب دێموکرات، شاهیدی به درۆم دا و وتم ئه‌وه نه‌بووه و نه‌جاتم دا. من ته‌نیا له به‌ر حۆرمه‌تی حیزبی دێموکرات‌و کورد بوونی مه‌جید ئاماده‌بووم له دادگادا شاهیدی درۆی بۆ بده‌م، به‌لام مه‌جید که به‌ناو رێبه‌رایه‌تی حیزبه توانی ویژدانی خۆی رازی بکات که کلاو له سه‌ر منی کوردی ته‌نیاو بێ‌که‌س بنێت، من به درێژایی ئه‌و ماوه که مه‌جید ئه‌ناسم جگه له چاکه هیچم بۆ نه‌بووه، به‌لام مه‌جید ته‌نانه‌ت ویژدانی ئه‌وه‌ی نه‌بوو حۆرمه‌تی ناو‌و ناوبانگی میلله‌ته‌که‌ی خۆی بگرێت و له فینلاند به ناوی کورد‌و به‌رپرسی حیزبه‌وه هه‌ر له ده‌سبری‌و کلاوبه‌رداریه‌وه بگره تا پزه‌وه‌نی به ئاشکرا کردوویه‌تی. ئه‌وه‌ی که ده‌بینم مه‌جید به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه کراوه‌ته ئه‌ندامی رێبه‌ری "حدکا" بۆ من و بگره بۆ زۆر که‌سیش پرسیارێکی بی‌جه‌وابه. هیوادارم که ئه‌و که‌سانه مه‌جیدیان هه‌لبژارد یان دایانسه‌پاند، له داهاتوودا بتوانن دیفاع له‌م هه‌لبژاردنه‌یان بکه‌ن. تۆ قه‌ت ئه‌و شتانه‌ت بۆ به‌رپرسانی حیزب باس نه‌کردووه؟ له گه‌ڵ کاک خسره‌و بارامی باسم کردووه و به کاک شاهۆشم وتووه‌و لێره‌یش به هێندێک ئه‌ندامی کۆمیته‌م وتووه. به‌لام وه‌ک وابێت که‌س به مه‌جید نه‌وێرێت نازانم پشتیوانی کێ‌یه. |
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
