راگه‌یه‌ندراو: شه‌هیدبوونی تێكۆشه‌ری دێرین شێخ غه‌ریب له‌په‌لاماری هێزه‌كانی رێژیمی ئیسلامی‌دا ... دیاری نه‌کراو
| راگه‌یه‌ندراو: شه‌هیدبوونی تێكۆشه‌ری دێرین شێخ غه‌ریب له‌په‌لاماری هێزه‌كانی رێژیمی ئیسلامی‌دا | |||
به ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر 4بۆ5ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی پووشپه‌ڕ، دوو هاوڕێی حیزبیمان له گه‌ڕه‌كی به‌ردبڕانی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گه‌مارۆ دهدرێنو ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژ.له به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌لاماره‌دا، به‌داخه‌وه تێكۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و خه‌باتگێڕی هه‌ر دوو سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایهتیو كۆماری ئیسلامی، شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی، گیانی له ده‌ست ده‌دا. هاوڕێ كه‌ماڵ شه‌ریفیش به داخه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه جینایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و به دیل ده‌گیرێ. له‌م په‌لاماره‌دا، كه‌سێكیش له ماڵی خانه‌خوێ ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌سڕێژو بریندار ده‌بێ. حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی‌و هاوده‌ردیی خۆی به بنه‌ماڵه‌ی شێخ غه‌ریب‌و خه‌ڵكی شاری سهقزو هه‌موو هاوڕێو هاوبیرانی ئه‌و تێكۆشه‌ره به‌نرخه ڕاده‌گه‌یه‌نێ. هه‌ر له‌و كاته‌دا داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و ناوه‌نده مرۆڤدوستهكان ده‌كا، بۆ پاراستنی گیانی هاوڕێ كه‌ماڵ شهریفیو ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له به‌رپرسایه‌تییه‌كانی له‌م پێوه‌ندییه‌دا، درێغی نه‌كه‌ن. زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌و چاره‌نووسی كه‌سانی پێوه‌ندیدار به ڕووداوه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی دواتر دا به ئاگاداریی بیروڕای گشتی ده‌گه‌یه‌نین. سڵاو له گیانی پاكی تازه‌ترین شه‌هیدی ڕێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، شێخ غه‌ریب حه‌سه‌نی و به‌رده‌وامی بۆ ڕێگاكه‌ی، ڕێگای پڕ له سه‌روه‌ریی ڕێبه‌رانی شه‌هید: قازی، قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی. مهرگو نه‌مان بۆ ڕێژیمی دیكتاتۆر‌و كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی. كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان 5/4/1387 25/6/2008 ![]() |
