چاره‌نووسه جیاوازه‌كانی تاران‌و پیونگ یانگ ... دیاری نه‌کراو
| چاره‌نووسه جیاوازه‌كانی تاران‌و پیونگ یانگ | |||
روانینی فایننشیال تایمز له رووبه‌رووبوونه‌وه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به دیاری كردنی هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به ئێران.نووسینی: دانیه‌ل دامبی ـ و. له فارسیه‌وه: حه‌لیمه ره‌سووڵی شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا جۆرج بووش سێ وڵاتی ئێران، عێراق‌و كووره‌ی باكووری به ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی گرووپێكی له‌یادنه‌كراو (ته‌وه‌ری شه‌ڕنگێزی) له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌مرۆكه دوو وڵات له‌م گرووپه تووشی چاره‌نووسی جیاواز بوون. سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ ئێران تا ئێستاش درووست بوونی وتووێژ یان كه‌م كردنه‌وه له خێرایی به‌رنامه ناوكیه‌كانی لی‌ِ نه‌كه‌وتۆته‌وه. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هه‌ڵوێستی واشینگتۆن له‌مه‌ڕ كووره‌ی باكوور له‌لایه‌ك گه‌یشته قۆناخی وتووێژ‌و له لایه‌كی دیكه‌ش بووه‌ته هۆی راگرتنی چالاكیی رێئاكتۆری ئه‌تۆمیی سه‌رده‌می ئێستالین له یونگ بیۆن ـ كه تا ئێستا له‌ودا به راده‌ی پێویستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین بۆمبی ناوكی پلۆتۆنیۆم به‌رهه‌م هاتووه. خاویر سۆلانا سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا له‌م مانگه‌دا بۆ پێشكه‌ش كردنی پێشنیارێكی داڕێژراو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو وڵاته گه‌وره‌كانی دیكه‌وه سه‌ردانی ئێرانی كرد. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه ده‌كرێ بڵێین هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كرانه‌وه‌یه‌ك له‌و كێشه‌یه‌دا نین كه له‌گه‌ڵ ئێران دا هه‌یانه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كاندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م حه‌وتوویه به‌هیوای باشتر كردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ پیونگ یانگ، سه‌رقاڵی چاوپێكه‌وتن له وڵاتانی كووره‌ی باشوور، چین‌و ژاپۆنه. ئه‌و حه‌وتووی رابردوو گوتی كه روونبوونه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی كووره‌ی باكوور كه ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی بوون به زوویی ده‌گاته قۆناخی كرده‌وه. كۆشكی سپیش دوێنێ، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی بۆ ماوه‌ی دیاریكراو دانا. له هه‌مان كاتیش دا خاتوو رایس گوتوویه‌تی كه واشینگتۆن "به هۆی كۆمه‌ڵێك زانیاریی دیكه كه سه‌باره‌ت به توانایی پیتاندنی یۆرانیۆم له كووره‌ی باكوور وه‌ده‌ستی كه‌وتووه، رووبه‌رووی هێندێك گرفتی نوێ بۆته‌وه." سیاسه‌تدانه‌ران و سیاسه‌توانانی ئه‌مریكایی به‌پێی ئه‌و جیاوازیی بۆچوونانه كه‌وتوونه‌ته رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه كه ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له هه‌مبه‌ر كووره‌ی باكوور گرتوویانه‌ته به چه‌مهه‌ڵگرییه‌وه له‌سه‌ر ئێرانیش جێبه‌جێی بكه‌ن یان نا. زۆربه‌ی دێموكراته‌كان ده‌ڵێن ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی تا ئێستا له وتووێژ له‌گه‌ڵ پیونگ یانگ دا وه‌ده‌ست هاتوون، به‌رهه‌مدار بوونی وتووێژی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دوژمنانی روون ده‌كاته‌وه. ئه‌مه شتێكه كه سێناتۆر بارك ئۆباماش باسی لێوه كردوه. بووش یه‌كسان بوونی هه‌ڵوێستی واشینگتۆن له‌مه‌ڕ كووره‌ی باكوور‌و ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌و سیاسه‌ته كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ریی دیالۆگی چه‌ند لایه‌نه‌ی وڵاتانی وه‌ك رووسیه‌و چین دایه. زۆربه‌ی كارناسان سه‌باره‌ت به قووڵ بوونی ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌نێوان كووره‌ی باكوور‌و ئێران دا هه‌یه وریاییان داوه. كووره‌ی باكوور هه‌ر ئێستاش توانیوێتی پاشكه‌وتی پلۆتۆنیۆمی هه‌بێ‌و تاقیكارییه‌كی ناوكیشی ئه‌نجام داوه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كه ده‌ڵێ به‌رنامه ناوكییه‌كانی ئاشتیخوازانه‌یه هێشتا رێگایه‌كی دوور‌ودرێژی له‌پێشه. واشینگتۆن پێداگریی ده‌كا كه ئێران پیتاندنی یورانیۆم رابگرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌تانی ده‌ستپێكردنی وتووێژێك پێك بێ، به‌ڵام لایه‌نگرانی ئۆباما ئه‌و بڕوایه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوای تاقیكارییه ناوكیه‌كه‌ی ساڵی 2006 ی پیونگ یانگ رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی توندتر كرد. "رابێرت ئینهۆرن"، كاربه‌ده‌ستی پێشووی ده‌وڵه‌تی كلینتۆن كه ئێستا له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیستراتیژیك‌و نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رقاڵی كار كردنه، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ده‌كرێ بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كووره‌ی باكوور هه‌وڵ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوكیه‌كانی خۆی رابگرێ به‌ڵام ئه‌و چه‌ك‌وچۆڵه ناوكیانه‌ی كه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی دایه له‌نێو نه‌با. ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه كه له روانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه شیاوی قه‌بووڵ كردن نیه. له لایه‌كی دیكه‌وه كووره‌ی باكوور به به‌روارد له‌گه‌ڵ دوو وڵاته‌كه‌ی دیكه (ی ته‌وه‌ری شه‌ڕه‌نگێزی) هه‌ژارتر‌و گۆشه‌گیرتره. به‌ڕێز ئینهۆرن ده‌ڵێ كه: "هه‌ڵوێستی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر كووره‌ی باكووردا له چاو ئێران به‌هێزتره". "جۆزێنی سیرینسیون" سه‌رۆكی رێكخراوی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی بلافشیرز كه راوێژكاری ئۆباماشه، ده‌ڵێ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌م گێزه‌ری گه‌وره‌تر‌و هه‌م گۆپاڵی به‌هێزتری پێویسته. ئاڵقه‌ی ونبوو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران دا، دڵنیایی دانی ته‌ناهییه (گه‌ره‌نتی كردنی ئه‌مه كه په‌لامارێك له دژی ئه‌و وڵاته له گۆڕێ‌دا نه‌بێ). دیاره ئه‌وه، ئه‌و شته‌یه كه لیبی پێویستی پێی بوو. ئه‌و شته‌ی كه كووره‌ی باكوور ده‌یه‌ویست‌و ئێرانیش ده‌یه‌وێ. پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێز سۆلانا به ئێران كاتێك وه‌ها گه‌ره‌نتیه‌كی له‌گه‌ڵ دا ده‌بێ كه ده‌ره‌وه‌سیتی ئه‌ندامانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به خۆبواردن له به‌كارهێنانی زۆر له دژی یه‌كپارچه‌یی وڵاتانی دیكه‌ش بگرێته‌وه.به‌ڵام ره‌خنه‌گرانی بووش له حیزبی كۆماریخوازدا، نیگه‌رانن كه بووش تا ئێره سه‌ره‌تی (امتیاز)ی زۆری به كووره‌ی باكوور داوه. "پیتر هوكسترا" نوێنه‌ری پایه‌به‌رزی كۆماریخواز له كومیسیۆنی ته‌ناهیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا گوتوویه‌تی كه دواكه‌وتنی ده‌وڵه‌ت له روونكردنه‌وه‌ی كۆنگره ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ پیونگ یانگ سه‌باره‌ت به یارمه‌تی كردن به دروست كردنی رێئاكتۆرێك بۆ سووریه، بۆته هۆی زه‌ربه‌لێدان له هه‌رچه‌شنه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كووره‌ی باكووردا. ئه‌و گوتی "وادیاره كه هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوكه‌وتی خراپترت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌بێ، ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وتی باشتریان له‌گه‌ڵت ده‌بێ" نموونه‌یه‌ك كه له وتووێژ له‌گه‌ڵ پیونگ یانگ ده‌كه‌وێته به‌رچاو ئه‌مه‌یه كه له مۆدێلی كووره‌ی باكوور پێڕه‌وی بكه‌ن." سه‌رچاوه: فایننشیال تایمز ـ 24 ژوئه‌ن |
روانینی فایننشیال تایمز له رووبه‌رووبوونه‌وه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به دیاری كردنی هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به ئێران