دیداری نوێنه‌ری حدك له‌گه‌ڵ فه‌له‌كناس ئۆجای ئه‌ندامی پارڵمانی ئورووپا ... دیاری نه‌کراو
| دیداری نوێنه‌ری حدك له‌گه‌ڵ فه‌له‌كناس ئۆجای ئه‌ندامی پارڵمانی ئورووپا | |||
كوردستان‌و كورد: دوێنێ چوارشه‌ممه 25ی ژوئه‌ن كاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ پارڵمانی ئورووپا له‌گه‌ڵ خاتوو فه‌له‌كناس ئۆجای، ئه‌ندامی پارڵمانی ئورووپا له‌سه‌ر لیستی ئاڵمان كۆ بۆوه.له میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و بارودۆخی حیزبی دێموكراتی كوردستان پاش كۆنگره‌ی 14 تاووتوی كران. كاوه ئاهه‌نگه‌ری هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی سه‌باره‌ت به بۆردوومانی سنووره‌كانی نێوان هه‌رێمی باشووری كوردستان‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ روون كرده‌وه‌و داوای له پارڵمانی ئورووپا كرد له‌م باره‌یه‌وه بێده‌نگ نه‌بێ‌و هه‌ڵوێست بگرێ. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه باس له بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا‌و خاتوو فه‌له‌كناس ئۆجای داواكاری هاوده‌نگی‌و یه‌كگرتوویی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به نیسبه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه به‌گشتی‌و ئێران به‌تایبه‌تی بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی سێ‌شه‌مه 24ی ژوئه‌ن كاوه ئاهه‌نگه‌ری له‌گه‌ڵ پائۆلۆ كاساكا ئه‌ندام پارڵمانی ئورووپا‌و ئه‌ندامی لێژنه‌ی پارڵمان بۆ كاروباری ئێران كۆ بۆوه. له‌و دیداره‌دا كاساكا پشتیوانی خۆی بۆ سیسته‌می فیدراڵیزم وه‌كو سیسته‌می دڵخوازی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ داهاتووی ئێران ده‌ربڕی‌و به رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران زانی. هه‌روه‌ها كاساكا خوازیاری یه‌كده‌نگی كوردان له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه بوو. ![]() |
كوردستان‌و كورد: دوێنێ چوارشه‌ممه 25ی ژوئه‌ن كاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ پارڵمانی ئورووپا له‌گه‌ڵ خاتوو فه‌له‌كناس ئۆجای، ئه‌ندامی پارڵمانی ئورووپا له‌سه‌ر لیستی ئاڵمان كۆ بۆوه.