ئاگاداریی پێکهێنانی سێهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ... دیاری نه‌کراو
| ئاگاداریی پێکهێنانی سێهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات | |||
دۆستان، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان!به‌هۆی ئه‌م ئاگاداری‌یه‌وه پێتاڕاده‌گه‌یه‌نین که ڕۆژی 11.07.2008 یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سێهه‌مین کۆنفڕانسی گشتیی خۆی له هاوینه هه‌واری ئۆستیۆته گۆردێنی وڵاتی سوئێد پێکده‌هێنێ، سه‌باره‌ت به میکانیزم و چۆنیه‌تیی به‌شداری ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌م کۆنفڕانسه‌دا زانیاری پێویست له لایه‌ن کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دراوه به به‌رپرسانی کۆمیته‌ی وڵاته‌کان، بۆ زانیاری زیاتر و هه‌رپرسیارێک سه‌باره‌ت به‌م کۆنفڕانسه، ده‌توانن پێوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بگرن: info@lawan.com له بڕیار نامه‌یه‌کدا که بۆ کۆمیته‌ی وڵاته‌کان نێردراوه نیسبه‌تی به‌شداری ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا بۆ ئه‌م کۆنفڕانسه دیاری کراوه، له‌و وڵاته‌نه‌دا که ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانمان هه‌ن و هه‌تا ئێستا کۆمیته‌یان بۆ پێکنه‌هێنراوه ده‌توانن له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پیوه‌ندی بگرن و سه‌باره‌ت به میکانیزمی به‌شداری ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان زانیاری پێویست وه‌ربگرن. ته‌له‌فۆنی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات: 004795133861 کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری سێهه‌مین کۆنفڕانسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه |
دۆستان، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان!