دیداری به‌رپرسی كۆمیته‌ی حدك له بلژیك له‌گه‌ڵ سێناتۆر پاتریك ڤانكروكلسڤه‌ن ... دیاری نه‌کراو
| دیداری به‌رپرسی كۆمیته‌ی حدك له بلژیك له‌گه‌ڵ سێناتۆر پاتریك ڤانكروكلسڤه‌ن | |||
كوردستان‌و كورد: به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له بلژیك دوێنێ چوارشه‌ممه 18 ی ژوئه‌ن له ماڵی پارڵمانتارانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سێناتۆر پاتریك ڤانكروكلسڤه‌ن كۆبووه‌وه.له‌و دیداره‌دا كاوه ئاهه‌نگه‌ری به‌رپرسی كۆمیته پێشنیاری كرانه‌وه‌ی هێڵی پێوه‌ندی‌و دۆستایه‌تی له‌نێوان دوو گه‌لی كورد‌و ڤلامی كرد‌و داوای په‌ره‌پێدان به پێوه‌ندییه‌كانی دوو حیزبی حدك‌و openVlD كرد. كاوه ئاهه‌نگه‌ری هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه له دیداره‌كه‌دا خوازیاری پشتیوانی حیزبی openVLD و وڵاتی بلژیك وه‌كوو پێشكه‌وتووترین سیسته‌می فیدراڵی له داخوازییه‌كانی حدك‌و گه‌لی كورد بوو كه له‌پێناو سیسته‌مێكی فیدراڵی‌و دێموكراتیك له ئێران دا خه‌بات ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ردا سێناتۆر پاتریك ڤانكروكلسڤه‌ن پێشنیاره‌كانی حدك به ده‌سپێكێكی باش نرخاند‌و وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی دوو لایه‌ن رایگه‌یاند كه ئه‌و پێشنیاره‌كانی حدك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزبی open VlD باس ده‌كا. شایانی باسه سێناتۆر پاتریك ڤانكروكلسڤه‌ن كورسی سێهه‌می مه‌جلیسی سه‌نای بلژیكی هه‌یه‌و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یه‌تی. |