هه‌ر له جێژنیکان، ئه‌وه دوو جار بێحوڕمه‌تی ... دیاری نه‌کراو
هه‌ر له جێژنیکان، ئه‌وه دوو جار بێحوڕمه‌تی
2008 06 14 - 23:34
حوسێن مه‌حموودیان
رۆژی 22ی جۆزه‌ردان مامی به‌ریزم مامه ئه‌حمه‌د مه‌حموودیان به هۆی نه‌خۆشی شه‌کره کۆچی دوایی کرد مامم دوو کوڕی به ناوه‌کانی کاکه مه‌حموود و کاکه واحید شه‌هید بوونه‌وکوڕێکیتری به ناوی کاک فه‌تاح ئێستا له حدکا دا پێشمه‌رگه‌یه، به داخه‌وه نه‌مانتوانی له نێوخۆدا هاوڕی ده‌گه‌ڵ خزم و که‌سانیترمان له پرسه و سه‌ره‌خۆشێکه دا به‌شدار بین و خزمه‌تی میوانانمان بکه‌ین،به پێی سروشت و عورفی خۆمان له‌م به‌شه‌ی کوردستان له جێژنیکان سه‌ره‌خۆشیمان له ماڵی کاک فه‌تاح که کوڕی ئه‌م مامه‌مه دانا هه‌ر ئه‌وکات مه‌وزووعی فه‌وتی مامم و سه‌ره‌خۆشیم ده‌گه‌ڵ ناوه‌ند3ی حیزبی خۆشمان ، حدک باس کرد، هه‌رله یه‌که‌م رۆژی سه‌ره‌خۆشێکه‌ی بڕیار درا و ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به‌رپرس وکۆمه‌ڵێک له کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه سوار بوین و چووین بۆ جێژنیکان وله ماڵی کاک فه‌تاح به‌شداری پرسه‌که‌مان کرد، دوای سه‌ره‌خۆشی به حوکمی ئه‌وه‌ی مردۆ‌که مامی منه وکه‌س وکاریترمان به ده‌وره نییه ،به ژن و منداڵه‌وه له ماڵی کاک فه‌تاح مامه‌وه بۆ سبه‌ینه‌که‌ی که‌ده‌کاته 24ی جۆزه‌ردان خزمه کانم له هه‌ولێر زه‌نگیان لێدا که دێن بۆ سه‌ره‌خۆشی . بۆ شاره‌زایی وحوڕمه‌تی ئه‌وان چوم هێنامن، به‌ڵام به گه‌یشتنمان بۆ ده‌رگای پرسگه رایانگرتین وبه زمانی بێ حوڕمه‌تێوه زۆر به توندی ئیختاریان پێ دام که نابی له سه‌ره‌خۆشی مامم دا به‌شداری بکه‌م، هۆیه‌که‌شی ته‌نیا ئه‌وه‌یه که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانم وده‌گه‌ڵ ئه‌وان دانیم، به داخه‌وه ئه‌و کاره‌ی ئه‌و کۆنه هاوڕێیانه‌مان بیره‌وه‌ری زۆر تاڵی هێنامه‌وه بیر که سه‌باره‌ت به کوردایه‌تی و ته‌وسیه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان که مه‌نعی کردوین له هه‌ر وته‌یه‌کی ناشایست،منیش خۆیان لێ ده‌بوێرم .
رۆژی یه‌که‌م که به کۆمه‌ڵ چوین جگه له دوو سێ که‌سیان هیچ ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌یان به روخسارێوه دیارنه‌بوو به‌ڵام بۆ چی ئه‌م بێ حورمه‌تێیان کرد؟ نازانم وڵامه‌که‌ی ئه‌م پرسیاره له لای ئه‌وانه.
به داخه‌وه ئه‌و براده‌رانه ده‌ڵێی له‌بیریان کردوه که مێژوویه‌کی دوور و درێژی هاوبه‌شمان له پشت سه‌رییه وئێستاش ستراتیژیمان هه‌ر یه‌که و کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دیموکراتی کوردستان به رێبه‌رانی سپاردوه بۆ له یه‌کتر نزیک بوونه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گونجا بۆ تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ش هه‌وڵی ته‌واو بدات.
ئه‌وجار سه‌ره خۆشی چ کارێکی به مه‌سایلی سیاسی و حیزبایه‌تی داوه، مامی منه و سه‌ره‌خۆشی هی منه ئه‌گه‌ر حوڕمه‌تی سه‌ره‌خۆشیه‌که‌مان ناگرن بێ حوڕمه‌تی بۆ؟!!
زۆر زۆر جێگای داخه که ئه‌و کورت بینییه و پاوانخوازیه هێشتا به‌رۆکی ئه‌وانه‌ی به‌رنه‌داوه ومه‌سایلی کۆمه‌ڵایه‌تی وداب و نه‌ریته‌کانیان هه‌موو تێکه‌ڵ به قه‌زیه‌ی حیزبایه‌تی کردوه و ئێستاش پێیان وایه هه‌موو که‌س له سه‌ر ئیزنی ئه‌وان بجوڵێنه‌وه ته‌نانه‌ت به ئه‌مری ئه‌وان فاتیحه‌ش بخوێندرێت یان نه‌خوێندرێت!!! ده‌نا به ڕه‌وای ده‌زانن به که‌یفی خۆیان بێ حوڕمه‌تی بکه‌ن.
دیاره ئه‌م بێ حوڕمه‌تییه جاری یه‌که‌م نییه ، به‌فرانباری ساڵی 1385ی هه‌تاویش ئه‌وکات نزیکه‌ی مانگێک ده‌بوو حیزب له‌ت ببوو، هاوسه‌ری ره‌حمه‌تیم زارا له عه‌مه‌لێکی جه‌ڕڕاحی ده‌رنه‌چوو وکۆچی دوایی کرد ،کۆماری ئیسلامی به‌و ماهیه‌ته‌ی خۆیه‌وه هه‌م ئیزنی دا ته‌رمه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنۆ وهه‌م مانعی ناشتن و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌خۆشیه‌که‌شی نه‌بوون ، به‌ڵام له جێژنیکان نه‌یانهێشت له‌ماڵی ئامۆزاکه‌م له خزمه‌ت میوانان دا بم له سه‌ره خۆشی زاراش دا چه‌ندین جار بێ حوڕمه‌تیان کرد :(له‌وانه؛
هه‌تا له به‌ڕێ کردنه‌وه‌ی ته‌رمی زارا بۆ سنور گه‌ڕاینه‌وه له جیاتی ئاماده‌کاری و هاوکاری بۆ سه‌ره‌خۆشی ده‌ستووریان وه‌رگرتبوو هه‌ڵیانکوتابۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی 5 که‌سی ئێمه و چه‌کیان کردبوون.
چه‌ندین میوانی ئێمه‌یان له پرسگه گێڕانه‌وه و نه‌یانهێشت بێن بۆ سه‌ره خۆشی.
به به‌رنامه ژنه‌کانیان ناردبوون بۆ سه‌ره خۆشی و که هه‌ستان له جیاتی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان ،به کۆمه‌ڵ ره‌وانه‌ی ده‌رگای مقه‌رێکی ئێمه‌یان کردن و له به‌ر چاوی هێزی زێره‌وانی و ئاسایش هه‌رچی جنێو و قسه‌ی سووکی ژنانه بوو به ئێمه‌یان گوت.( ئه‌و بێ حوڕمه‌تێیانه له رۆژی دووهه‌می سه‌ره‌خۆشێکه‌مان دا بوو) .................................،
مه‌به‌ستم له‌و کورته نوسینه ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئیزن به خۆیان ده‌ده‌ن به بێ په‌رده و به بێ له به‌ر چاو گرتنی که‌سایه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌مان که خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هید و پێشمه‌رگه‌یه به ئیشتیای دڵی خۆیان بێ حوڕمه‌تی به مردوو و زیندوانمان بکه‌ن، منیش ئیزن به خۆم ده‌ده‌م قه‌ڵه‌م ده‌ست ده‌مێ وهێندێک له راستێکان بۆ خه‌ڵک و به تایبه‌ت بۆ که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆشم بنووسم.
حوسێن مه‌حموودیان 24/3/1387