سێ هه‌واڵی كورت له بۆكانه‌وه ... دیاری نه‌کراو
| سێ هه‌واڵی كورت له بۆكانه‌وه | |||
مانگرتنی كرێكارانی كانگه‌ی ده‌ڵه‌مه‌ی برایم ئاباد كوردستان‌و كورد: كرێكارانی كانگه‌ی ده‌ڵه‌مه‌ی برایم ئاباد له ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆكان به ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می‌و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌ستیان كردوه به مانگرتن. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "كوردستان‌و كورد" گه‌یشتوون تا ئێستا به‌رپرسان هیچ وه‌ڵامێكی مانگرتوانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ده‌وترێ یه‌كێك له به‌رپرسان به ناوی حاجی عه‌لی هه‌ره‌شه‌ی له كرێكاران كردوه كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وا به‌جێگای ئه‌وان كرێكاری ئازه‌ری داده‌مه‌زرێنن. كانگه‌ی ده‌ڵه‌مه‌ی برایم ئاباد سه‌ر به كارخانه‌ی قه‌ندی میاندواوه‌و له خراپترین دۆخی كاركردن دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و تا ئێستا به چه‌ندین جار حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ چه‌ند مانگ دواخراوه. كوژرانی كاسبكارێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی كوردستان‌و كورد: دوێنێ شه‌مه 25ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانی ئینتزامی له جاده‌ی "مه‌له‌كان" ته‌قه له ماشێنێكی كاسبكارێكی بۆكانی به ناوی حوسێن عه‌لی پوور ده‌كه‌ن‌و له ئاكام دا ناوبراو له جێ‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دا. بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی‌پوور رایانگه‌یاندوه كه ده‌یانه‌وێ سكاڵا له سه‌ر هێزه‌كانی ئینتزامی تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌رمه‌كه‌یان بۆ لێكوڵینه‌وه‌ی پزیشكی یاسایی بردۆته ته‌ورێز. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئینتزامی رایانگه‌یاندووه كه به هۆی رووداوی هاتووچۆوه گیانی له ده‌ست داوه نه‌وه‌كوو به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌وانه‌وه. جاش‌و به‌سیجییه‌كان خۆیان بۆ به‌رگری كردن له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌ك به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ ئاماده ده‌كه‌ن كوردستان‌و كورد: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو به "كوردستان‌و كورد"ی راگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی له شاری بۆكان هه‌موو جاش‌و به‌سیجییه‌كانی راسپاردووه كه له 5 رۆژ پێش ساڵرۆژی شه‌هید كرانی دوكتور قاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان چاوه‌دێری ته‌واوی كوچه‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و گوونده‌كان بكه‌ن‌و به‌ر به هه‌ر چه‌شنه جموجۆڵ‌و چالاكییه‌ك بگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ شه‌وانه به كووچه‌و كۆڵانه‌مانی نێو شاردا بگه‌رێن‌و هه‌ر چه‌شنه جمووجۆڵێكی بخه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. هه‌روه‌ها به‌م هێزانه راسپێردراوه كه شه‌وانه به تراكتۆر هاتووچۆی گوونده‌كان بكه‌ن. ئه‌و سه‌رچاوه‌ییه پێی راگه‌یاندین كه رێژیم ترسی ئه‌وه‌ی لێ نێشتووه‌كه خۆپیشاندانی به شكۆكه‌ی هاوینی 1384ی هه‌تاوی له شاره‌كانی كوردستان له ساڵرۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوودا به‌ڕێوه چووه دووپات بێته‌وه. |