وڵامێک بۆ بێ حورمه‌تیه‌کانی حیزبی مه‌شرووته‌ی ئێران به نه‌ته‌وه‌ی کورد ... دیاری نه‌کراو
| وڵامێک بۆ بێ حورمه‌تیه‌کانی حیزبی مه‌شرووته‌ی ئێران به نه‌ته‌وه‌ی کورد | |||
ئێقباڵ سهفهریله هه‌وتوه‌کانی ڕابردودا شاندێکی ئه‌م حیزبه سه‌ردانی باشوری کوردستانیان کرد و بوونه میوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شانده، یه‌کێ ده‌مڕاسته‌کانی ئه‌و حیزبه به ناوی ڕه‌حیمی، پرۆگرامی حدکا"ی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوه‌ته به‌ر لێکدانه‌وه و به‌و جۆره‌ی بۆ خۆی ویستوویه‌تی ته‌ونێکی شێخ سه‌فیه‌دینی لێ هه‌ڵخستوه که به ئاره‌زۆی خۆی که‌ڵکیته‌که‌ی ده‌کوتێ. ئه‌و به‌شه‌ی دانیشتنی شاندی حیزبی مه‌شرووته‌ی ئێران له گه‌ڵ میوانداره‌که‌یان و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکانیان له بۆ چ مه‌به‌ستێک بووه یان له سه‌ر چ کۆده‌نگی و هاوده‌نگیه‌ک، جێگای باسی ئه‌م وتاره نیه و پێوه‌نديی به‌و دوو لايه‌نه‌وه هه‌یه. به‌ڵام تێ ده‌کۆشم وڵامی حیزبی مه‌شرووته‌ی ئێران له سه‌ر لێکدانه‌وه و ڕۆانگه شۆڤینیستیه‌کانی سه‌باره‌ت به گه‌ل و نیشتمانی کورد بده‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر چی ڕوانگه‌و بیروبۆچوونی حیزبی مه‌شرووته‌ی ئێران بۆ ئێمه نه‌ناسراو نییه، به‌ڵام وڵام دانه‌وه به‌و بێ حورمه‌تیانه‌ی شوڤیيسته مه‌زنی خۆازهكان به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و له هامان کاتدا به تیئوریک ده‌زانم. چۆنکه حیزبی مه‌شرۆته نه‌گ هه‌ر ئینکاری وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کا، به‌ڵکوو هه‌ر له ئێستاوه جیهادێکی پان ئێرانیستیشی به دژی ڕاگه‌ياندوه. یه‌که‌م: حیزبی مه‌شرۆته‌ی ئێران دیارده‌یه‌ک به ناوی کوردستان ناناسێ تاکوو له شه‌ڕی چاڵدڕاندا دابه‌ش کرابێته سه‌ر دوو ئیمپراتۆری ئۆسمانی و ئێران‌دا. ح م ئ، مێژۆوی کوردستان ده‌گێڕێته‌وه بۆ به‌ر له 3000 ساڵ و هه‌ر به‌و پێوانه‌ش ده‌بێته نوێنه‌ری ده‌یان ئیمپاتۆری ناوچه‌که و کوردستانیش به مۆڵکی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای میلله‌تی گه‌وره‌ی ئێران ده‌زانێ و قه‌واڵه‌ی 3000 ساڵ له‌مه‌و به‌ریشیان له باخه‌ڵدایه!؟. به‌ڵام مه‌شرووتوڵلاکان هێنده هه‌ستی شۆڤینیستیه‌که‌یان گۆڵی کردوه، که ناتوان ته‌کانێک بڕۆنه دواوه هه‌ر ئه‌و مێژووه ده‌ستکرده که بۆ خۆیان باوه‌ڕیان پێیه بگرنه شاهید و سه‌رێک له کۆتایه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی هه‌ڵهێنن، تاکوو هۆکاری دابه‌ش بوونی وڵاتی کوردان بۆ چوار به‌ش بدۆزنه‌وه. ح م ئ که جیاوازی نێوان ئیمپراتۆری و ده‌وڵه‌ت دانانێ، یان باشتر بڵێین خۆی لێ گیل ده‌کا، به‌ڕاستی ئافه‌رینی شاسۆڵتان حۆسه‌ینی ده‌بێ بۆ بنێری. لانی که‌م ئه‌وه نازانێ که ئیمپراتۆریه‌کان ئيش و کاریان داگیرکاری و گه‌وره کردنه‌وه‌ی چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژێر ده‌ستیان بووه. به‌و حاڵه‌ش ده‌م له سیاسه‌ت ده‌ده‌ن و ده‌بنه نوێنه‌ری سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئیمپراتۆریه‌کان و به هه‌مان با شه‌ن ده‌که‌ن که ئه‌و ده‌م هه‌ڵیکردبوو. دووهه‌م: ح م ئ شێخ عۆبه‌یدۆڵلای نهرى وه‌ک تاقمێکی سه‌ر به فیرقه‌ی نه‌قشبه‌ندی و به قاتڵ و سه‌ربڕی 20000 هه‌زار ئازربایجانی له شاری مه‌راغه له ساڵی 1880ی زایینی ده‌ناسێنێ. مه‌شرووتۆڵڵا له سه‌ر شێخ عۆبه‌یدۆڵڵاش نیه‌ته‌که‌ی به جوانی ده‌رخستوه و به ئاڵه‌می ئاشکرامهبهستى نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی زیاتر له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازه‌ری و موسوڵمانانی شیعه و سۆنه‌یه. لێره‌ش گه‌رچی به‌رگی شۆڕی مه‌لایه‌تی و ده‌وره‌ی حوجره‌کانی قۆمیان تێنه‌په‌ڕاندوه، به‌ڵام بۆ خۆیان ئایه‌توڵلها ده‌سیور فوتوای پان ئێرانیستی به دژی گه‌لێک ده‌رده‌که‌ن که لای ئه‌وان بوونی نیه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که نه‌هرۆ ده‌بێته قاتڵ و سه‌ربڕی خه‌ڵکى مه‌راغه، به‌ڵام جينایه‌ته سامناکه‌کانی عوسمانیه‌کان و پاشان مسته‌فا که‌ماڵ به دژی دوو گه‌لی ئه‌رمه‌نی و کورد لای حیزبی مه‌شرۆته‌ی ئێران واژوی پاراستنی ته‌واوه‌تی عه‌رزی تۆرکیایه. سێهه‌م: مه‌شرووتو‌ڵڵاکان کۆماری کوردستان به ده‌ستکردی بێگانه پێناسه ده‌که‌ن و له‌م پێوه‌ندييه‌ش دا وته‌کانی باوکی تاجداریان دووپات ده‌که‌نه‌وه. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئه‌وه‌نده به‌س بوو که وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی پێشه‌وای نه‌مری کوردیان خوێندباوه و هێنده زه‌حمه‌تیان به خۆیان دابا و به بێ به‌ڵگه‌و ئاگاداری نه‌چووبانه نێو بابه‌تێکه‌وه که قه‌د باوه‌ڕیان پێى نه‌بووه‌و نا‌بێ. باشتر بوو ح م ئ هێندێک به سه‌رنجه‌وه باسیان له کۆماری کوردستان کردبا، چونکه له‌م پێوه‌ندیه‌دا ز‌ۆر به‌ڵگه‌ی زه‌ق و هاشا هه‌ڵنه‌گر هه‌یه که ئه‌وان خۆى لێ گێل ده‌كه‌ن. بێ شه‌رمیش ده‌با سنورێکی هه‌بایا. شاندی حیزبی مه‌شرۆته‌ی ئێران که سه‌ردانی باشوری کوردستانیان کرد و به قه‌ولی خۆیان میوانداریيه‌کی باشیان لێ‌کرا، ده‌با پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان هێندێک زانیاریيان له سه‌ر ئه‌و دورگه نه‌ناسراوه بده‌نه‌وه به سه‌رکرده‌کانیان. یان لانی که‌م ده‌کرا له میوانداره‌کانیان پرسیبا تاکوو پێیان گوتبان که سه‌رۆکی ئه‌و به‌شه له کوردستان که ئه‌وان تێيدا نيشته‌جێن، له پایته‌ختی ئه‌و کۆماره و له ژێر شه‌کانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه هاتوه‌ته دونیاوه که ئه‌وان به ده‌ستکردی بێگانه‌ی ده‌ناسێنن. چواره‌م: ئاڵا‌و سرودی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ حیزبی مه‌شرووته خوازانی ئێران پڕ مانایه، هه‌ڵبه‌ت وه‌ک هێماکانی جیایيخوازی و یاخیگه‌ری. هه‌ر بۆیه‌شه ئێران به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه بۆ وان یه‌ک میلله‌ت و یه‌ک وڵاته و له گه‌ڵ هه‌ر جیایيخوازیيهکدا تاکوو سه‌رحه‌دی مه‌رگ ڕاده‌وستن و پارێزگاری له ته‌واوه‌تی ئه‌رزيی ئێران ده‌که‌ن. واته به جیهادی پانئێرانیستی و به گه‌له‌کۆمه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تۆرک. چونکه له‌م پێوه‌ندیه‌دا بێجگه له جیهادێک که بۆ خۆیان به دژی گه‌لی کورد ده‌ری ده‌که‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیشمان لێ ده‌که‌ن. لێره‌دا و به سه‌رنج دان به‌و هه‌موو بێ حۆرمه‌تی و هه‌ڕه‌شانه که له گه‌ل و نیشتمانی کوردان ده‌کرێ، ئیتر ڕه‌سته نا‌مێنێ مرۆڤ په‌نای بۆ نه‌با و له‌و عه‌رزه‌ش وه‌ڕه‌ز نه‌بێ که به سه‌ری دا ده‌ڕوا. ئاخر مه‌شرووتۆڵلا، خۆ میر په‌نجی باوات هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دا که ئێوه ده‌یجونه‌وه. خۆ واڵاحه‌زره‌تی پشتوێن ئیمامڕه‌زا له پشتی هۆمایونی، هه‌مانی جێبه‌جێ کرد که به‌ڕێزتان کاویژی ده‌که‌نه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش هێندێک دوور که‌وتبنه‌وه و بیری کورتی ئێوه‌ش نه‌گاته ئه‌و مێژووه خوێنه‌ویانه، ئیدی کی باشتر له کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڵبه‌ت به بوونی تیئوریسیونی وه‌ک ئێوه، ئه‌و ته‌واوه‌تی عه‌رزیه‌ی ئێرانی پاراستوه؟. له کۆتایی دا حیزبی مه‌شرۆته‌ی ئێران دیسان خۆیان له گرینگ‌ترین بابه‌ت گێل ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: حیزبێک سرودی نه‌ته‌وه‌ییو ئاڵای خۆی هه‌بێ و پارێزگاریش به چه‌ک به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه بێ، ترسناکترین به‌ڵایه و زه‌نگی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ته‌واوه‌تی عه‌رزی و نه‌ته‌وه‌ی ئێران. با لێره‌و له‌م پێوه‌ندیه دا دوایین قسه‌کانمان له گه‌ڵ حیزبی مه‌شرۆته خۆازانی ئێران بکه‌ین و له‌و خۆڵکه کوردانه‌یه بێینه ده‌ره‌و پێیان بڵێین: مه‌شرۆتۆڵای به‌ڕێز! ئه‌وه‌ی که ئێوه به حیزبێک ناوی ده‌به‌ن و سرود و ئاڵاکه‌ی به مه‌ترسی ده‌زانن، حیزبیکه که له کوردستان خه‌بات ده‌کا. کوردستانیش مۆڵکی پاوانکراوی که‌س نیه بێجگه له نه‌ته‌وی کورد که له سه‌ری ده‌ژی. ئه‌وه‌ش که ئێوه چاوی دیتنیتان نییه و به دیتنیشی بڕواتان پێ نییه، ئه‌وه‌یه که له کوردستان نه‌گ حیزبێک، به‌ڵکوو به ده‌ێان حیزبی دیکه‌شی هه‌یه که ئێران بۆێان واحیدیکی جۆغرافیه و به‌س. نه‌گ وڵاتێک و میلله‌تێک، ئه‌ویش فارس و ئێرانی بێ. ئێوه ده‌با له مێژه ئه‌وه‌تان زانیبا که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافی خۆیه‌تی سرود و ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ. من ناچارم وه‌ک کوردێک وشه‌ی مه‌رحۆم بۆ حیزبه‌که‌ی ئێوه به‌و جۆره بۆچوونه‌وه که هه‌یه‌تی به‌کار بێنم و پێتان بڵێم: مریشک که برسی بوو، خه‌ۆن به داڕیوجانه‌وه ده‌بینێ. ئێوه هێشتا جیاوازی نێوان حیزبێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک نازانن، هه‌ر بۆیه‌شه چل ملیون کورد به حیزبێک ده‌زانن و سرود و ئاڵاکه‌شی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆتان. به‌ڕاستی و به دوور له ده‌مارگرژی ئه‌م وته‌یه ڕێک به به‌ژن و باڵای ئێوه و هاوبیره‌کانی دیکه‌تان دا هه‌ڵدووراوه که خه‌ۆن به داڕیوجانه‌وه ده‌بینن. دڵنیا بن که گه‌لی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی خۆیان پێویستیان به سواڵ کردن له که‌س نییه. کورد مافی خۆیان وه‌رده‌گرن به بێ ئه‌وه‌ی که پرسیار له به‌ڕێزتان بکه‌ن. ئه‌و چوار چێوه جۆغرافیه که لای ئێوه موقه‌ده‌سه، بۆ ئێمه هێمای به ده‌ێان کاره‌سات و وه‌یشۆمه‌یه. ئێوه که خۆتان به خوێنده‌وار و عه‌قڵی ته‌واو ده‌زانن و تۆزقاڵێکیش له‌و دێمۆکراسیه‌ی هه‌نده‌ران و له ژیانی تاراوگه‌یدا فێر نه‌بوونه، لانی که‌م ئه‌وه‌تان ده‌بێ خوێندبێ که: له یاسای زانستی بیولۆژیدا هیچ شتێک موقه‌ده‌س نییه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان قبووڵ بێ که ئیمه‌ش وه‌ک گیانله‌به‌رێک که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زانسته ناژین، له‌و حاڵه‌ته دا نه ئێران موقه‌ده‌سه و نه‌ش ئێرانی بوون. جیا له‌وه‌ش مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێوه له جۆر یان ده‌سته‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌دا بن که بۆ ئه‌نجامی کار پێویستیان به که‌ڵک وه‌ر گرتن له مێشکیان نه‌بێ. بێ شک له‌و حاڵه‌ته‌دا نه ئێمه وه‌ک کورد و نه‌ش هیچکام له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له‌و چوارچیوه جوغرافیه دا ده‌ژین، گله‌ییه‌کمان لێتان نییه. دیسان له‌و که‌شو هه‌وا جوانه‌ش دا که ئێوه تێدا په‌روه‌رده بوونه هه‌موو ئه‌و تیئوریانه‌شتان به‌و مێژۆوه سێ هه‌زار ساڵه‌که‌یه‌وه ڕاسته و ئه‌وه‌ش ئێوه‌ی خۆڵقاندوه ده‌بێ قه‌د نه‌هێڵێ وشکه ساڵی ڕوو له‌و وڵاته بکا که ئێوه تێدا ده‌ژین. دوایین قسه‌شم ئه‌وه‌یه و ده‌ڵێم: نا‌بێ کورد له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو بێ حۆرمه‌تی، بێ ڕێزی و هه‌ڕه‌شانه‌ی پان ئێرانیسته‌کانی مه‌شرۆته‌خۆاز بێ ده‌نگ دانیشن، چۆنکه ئه‌و بێ حۆرمه‌تیانه که حیزبی مه‌شرۆته‌ی ئێران کردویه‌تی به مه‌رامنامه‌ی حیزبێک نیه و ڕێک هێرشه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی. 2008-06-11 |