راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی كومه‌ڵایه‌تی ... دیاری نه‌کراو
| راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی كومه‌ڵایه‌تی | |||
| خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كارێكی دزێو‌و دوور له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی، له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو، سه‌ر گلكۆی شه‌هید عوسمان ره‌حیمی كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بوو، شێوێندرابووو وینه‌ی كاك عوسمان كه له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی بوو دوای دڕاندنی، له ده‌ورووبه‌ری گۆرستانی شه‌هیدانی حیزب فرێدرا. جگه له‌وه‌ی كه بڵێین ئه‌و جۆره كه‌سانه ـ به دڵنییایییه‌وه له دووره‌وه نه‌هاتوون ـ له هه‌ر چه‌شنه ههستو ئه‌خلاقێكی مرۆیی بێبه‌رین، شتێكی دیكه ناگوترێ. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و گۆرستانه كه بۆ پێشمه‌رگه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌كانی حیزب پیرۆزیی خۆی هه‌یه، له چه‌ند قهدهمیی بنكه‌یه‌كه كه هاورێیانی لایه‌نی به‌رانبه‌رمان لێی به‌رپرسن‌و به به‌رده‌وامی ئه‌و شوێنه نیگه‌هبانی لێ ده‌درێ، حه‌ق بوو چاوه‌ڕوان بین كه رێگا به روودانی كاره‌ساتێكی له‌و بابه‌ته نه‌درێ. ئێستاش ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ كهسو لایه‌نێكی تایبه‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره دزێوه موتته‌هه‌م ناكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرستانه له‌ژێر چاوه‌دێری نیگههبانهكانی هاورێیانی پێشووماندایه، لانی كه‌م چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كرده‌وه ناشیرینه مه‌حكووم بكهنو رێگا نه‌ده‌ن له داهاتوودا شتی وا دووپات بێته‌وه. كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان 23/3/87 |