59 لاوی جوانه‌مه‌رگی مه‌هاباد و هێزی به هێزی بیستوون ... دیاری نه‌کراو
| 59 لاوی جوانه‌مه‌رگی مه‌هاباد و هێزی به هێزی بیستوون | |||
نووسینی : که‌ریم ئه‌للاوه‌یسی25 سال به‌سه‌ر جه‌نایه‌تیکی گه‌وره دا تی‌ده‌په‌رێ،جه‌نایه‌تێک که ویژدانی مروڤایه‌تی هه‌ژاند. ئه‌و به‌کۆمه‌ل‌کۆشتنه، قه‌ت له بیر‌و زینی خه‌لکی کوردستان به‌تایبه‌ت مه‌هاباد، شاری پێشه‌وای خۆبه‌ختکه‌ر ناچێته‌وه. هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هێندیك رۆژی خۆشی هه‌یه وه‌ک رۆژی نه‌ته‌وه‌یی که له‌و رۆژه‌دا خۆشی و شادی ده‌که‌ن، هێندیك رۆژی تاڵیشی هه‌یه که وه‌ک سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی جه‌نایه‌ت له مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ده‌مێنێته‌وه، جینایه‌تی ئێعدامی 59 لاوی کورد بۆ‌ئه‌وه ده‌بێ وه‌ک به‌لگه‌یه‌کی گرینگ له‌گه‌ل به‌لگه‌کانی دیکه، رێژیمێ جه‌نایه‌تکاری کوماری ئێسلامی ئێرانی له به‌ر چاوی جیهانیان پێ ریسوابکرێ. رۆژی 12 جوزه‌ردانی سالی 1362هه‌تاوی ،خه‌لکی مه‌هاباد له‌به‌ر روودانی جینایه‌تێکی گه‌وره ره‌شیان پؤشی و ته‌نانت مندالانیش به دیتنی گریان و ماته‌مینی دایک و باب و خۆشک و براکانیان بزه‌ی پێکه‌نینیان له‌سه‌ر لێوی نه‌ما وئه‌وانێش تێر گریان. هه‌ر گه‌ره‌کێکی ئه‌و شاره چه‌ند شه‌هیدی وه‌به‌ر که‌وتبوو، خزم وکه‌س و جیران له‌و کاتدا هیچیان پێ‌نه‌ده‌کرا جگه‌له هاودری و هاوخه‌می له گه‌ل دل‌بریندار و جه‌رگ سووتاوان. له مانگی جوزه‌ردان و پێش‌ئه‌و مانگه‌ش ره‌ش‌بگیر له ئاستیکی زۆر دا کرا و لاوانێکی زۆری ئه‌و شاره بۆ چاله‌ره‌شه‌کان به‌رێ کران.ئه‌وان بێ‌دادگا و پارێزه‌ر هه‌رکامیان له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌ساتێک هه‌مووی به هۆی جه‌لادی ناسراو و به‌نیوبانگی رێژیم سادق خه‌لخالی به ده‌ستووری خومه‌ینی، به جورمی مه‌حاربه با خودا! بریاری له‌ناوچونیان درا. ئه‌و جوانه‌مه‌رگانه پێش ئه‌وی ئێعدام بکرێن به نامروڤانه‌ترین شێوه ئه‌شکه‌نجه کران و ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکێکی بێ‌تاوان و دواتریش تلفیزیۆن و شانۆی ئێعتراف .له‌هه‌مووی خراپتر، دوژمنانی ئێنسانیه‌ت و مروڤایه‌تی به هێچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بوون ته‌نانت مه‌یتی بێ‌گیانی ئه‌وانه‌ش ته‌سلیمی بنه‌ماله جه‌رگ‌براوه‌کانان بکه‌نه‌وه و ته‌سلیمیشیان نه‌کرده‌وه. هه‌موو به‌لگه‌کان ئه‌و درده‌خه‌ن که ئه‌و به‌کۆمه‌ل ئیعدام کردنه بۆ ئه‌وه‌بوو که رێژیم بتوانێ خه‌لک چاوترسین بکا و ئێراده‌ی به‌هێزی خه‌لکی کوردستان به‌تایبه‌ت شاری پێشه‌وا و سولیمان موعینی و سمایلی شه‌ریف‌زاده و سه‌رگورد عه‌باسی و کاک هه‌ژاره‌کان تێك‌بشکێنێ. ریژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئێسلامی پێی‌وانه‌بوو، که خۆمه‌ینی فتوای شه‌ر به دژی خه‌لکی کوردستان بدا به قاره‌مانه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه گیان‌له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی حیزبی دیموکرات و پشتیوانی دلسوزانه‌ی ئه‌و خه‌لکه له شه‌رێک که به شه‌ری سێ‌مانگه ناسراوه تێک‌بشکێ و خۆدی خومه‌ینی مه‌جبور به پاش‌گه‌زبوونه‌وه بێ و بلێ ئه‌وه بدخۆازان بوون که منیان خراپ حالی کردبوو. له‌و کاتدا وت‌ویژ ده‌ستی پێکرده‌وه که دوایه ده‌رکه‌وت که وت‌و‌وێژێش ته‌نیا بۆ خۆبه‌هێزکردنی رێژیم بووه و فریوێک زیاتر نه‌بوو، به‌ڵام کۆماری ئێسلامی به‌و شکسته‌ی که به ئابرووچوون و رێسوایی‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆخۆی ده‌زانی وه‌ک ماری برینداری لێ‌هاتبوو و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ده‌دا و له‌بیری دارشتنی پیلانێکی ره‌ش بوو که له ده‌رفه‌تێک دا توڵه‌ی خۆی بستینێته‌وه. به‌لێ، قین‌له‌دلانی رێژیم که توانای به‌ربه‌ره‌کانیان له‌گه‌ل باسکی به‌هێزی گه‌ل، پێشمه‌رگه نه‌بوو ،تۆله‌ی شکانی شه‌ری سێ‌مانگه و شکانه‌کانی دێکه که له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی ببوون له 12ی جوزردانی ئه‌و ساله له خه‌لکی بێ‌دیفاعی مه‌هاباد کرده‌وه و به‌و ئاوات و نیازه که چۆک به خه‌لکی کوردستان دابده‌ن، جه‌نایه‌تێکی ئاوا گه‌وه‌ر‌یان خولقاند و رێسوایه‌کی گه‌وره‌تریان بۆخۆیان تومارکرد. خه‌لکی کوردستان به‌تایبه‌ت مه‌هاباد زۆر خه‌مبارو دڵ‌بریندار بوون، پێشمه‌رگه روڵه‌ی ئه‌و خه‌لکه و کۆر و کچی ئه‌و ئاو و خاکه نه‌یده‌ویست بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ته‌می خه‌م و ماته‌م شاری مه‌هاباد دابگرێ و به‌کرێگیراوه چه‌په‌له‌کانی پێ‌شاد بێ. بۆیه گیان‌به‌ختکه‌رانی گه‌ل ونێشتیمان واته پێشمه‌رگه وه‌خؤکه‌وتن،پێشمه‌رگه فیداکاره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له هه‌مووی کوردستان زۆر چالاکی گه‌وره‌یان کرد. له‌و کاته‌دا هێزی به‌هێزی بیستوون حه‌ماسه‌ی که‌م وینه‌ی خولقاند و ئه‌وان له‌و قوناغه دا شۆن و جێگه و ناوێكی تایبه‌تیان له فیداکاری و نمونه‌بوونیان له‌و هه‌ل‌ومه‌ه‌رجه‌دا بۆخۆیان تومار کرد. ئه‌وان به دانانی پلان و ته‌رح و ئامادگی ته‌واوه، چوون زه‌ربه‌ی گورچوبڕ له په‌یکه‌ری کوماری ئێسلامی بده‌ن. که‌م رۆژ بوو ئه‌وان چالاکی گه‌وره نه‌که‌ن به‌راستی ئه‌م خوبه‌ختکه‌رانه‌ی ریگای ئازادی ده‌رسێکی زۆر گه‌وره‌یان دا به سپای مه‌غول، سپای جه‌هل و نه‌زانی کۆماره دژی گه‌لیه‌که‌ی ئێسلامی ئێران که له مێژوو دا که‌م‌وێنه‌بوو و بۆ هه‌مێشه له یادی خه‌لک ،پێشمه‌رگه و ریژیم دا ده‌مێننه‌وه.ئه‌وان به تۆله‌ی خۆینی هه‌ر لاوێک چالاکێکی باشیان به‌رێوه‌برد که رادیو ده‌نگی کوردستان ، ده‌نگی زۆلالی پێشمه‌رگه نه‌به‌ز‌کانی کوردستان به ده‌نگی دلێر وشێرانه‌ی وشیرینی وێژه‌ره‌کانی هه‌ر جاره‌ی به خویندنه‌وه‌ی هه‌رعه‌مه‌لیاتێکی خۆبه‌ختکه‌رانی هێزی بیستوون که‌مێک برینی دایک و باب و خوشک و برا دلسوزه‌کانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان سارێژ ده‌کرده‌وه. جێگه‌ی خۆیه‌تی وه‌ک پیێ‌زانین ناوی فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی هێزی بیستوون، شه‌هید کاک شاپور فیروزی بێنین که ته‌راح و فه‌رمانده‌ی ئه‌و عه‌مه‌لیاته قارمانانه‌یه بوو و ئیبتکار و خه‌لاقیه‌ته‌کانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، بوو به هۆی ئه‌وه که زه‌بری زۆر گه‌وره وه کۆماری ئێسلامی بکه‌وێ و ئه‌م په‌یامه که : ''گه‌لێک که بۆ ئازادی و وه‌رگرتنی مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ،رێژێمی خوینمژی کۆماری ئێسلامی ئێران به ئێعدام و کۆشتن لاوان و خه‌لکی بێ‌دیفاعی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ناتوانێ ئێراده‌ی پولایینی ئه‌و گه‌له قاره‌مانه تێک بشکینێ،و ئه‌و گه‌له مافی خۆی هه‌ر ده‌ستینێ'' درسێک و وانه‌یه‌ک که پێویسته فێری بین ئه‌وه‌یه که که‌سێک که شه‌هید ده‌بێ ئی بنه‌ماله و شار و گوندی خۆی نیه به‌لکوو هی هه‌مووی کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی. چالاکیه‌کانی هێزی بیستوون به بۆنه‌ی 59 گوولی تازه پشکووتوو و په‌رپه‌ربووه‌کانی مه‌هاباد،ئه‌وه‌ی نێشاندا که بۆ ڕۆله‌کانی کورد و خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی جیاوازی شار و ناوچه نیه.کرماشان و قار‌مانه‌کانی به هه‌موو وجودیانه‌وه پشتیوانی و پشتگری مه‌هاباد و لاوه له‌خۆین‌گه‌وزاو‌ه‌کانیان کرد و زۆر پێشمه‌رگه خوینیان رژایه سه‌ر خاکی پیرؤزی کوردستان وله سه‌ر ئه‌و خاکه تێکه‌ل به‌خۆینی 59 لاوه‌کی مه‌هابادی بوو، ئه‌و شاره کرماشانه‌ی که له‌سه‌ر‌مه‌هاباد وه‌جواب دێ، ئه‌و کرماشانه‌ی که به دوو رێژیمی دژی مروڤایه‌تی شا و خۆمه‌ینی ویستیان وه‌ک کرکوک ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی لێ‌بستێنن که به خۆشیه‌وه به‌و ئاواته چه‌په‌لانه‌یان نه‌گه‌یشتن. پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که خه‌لکی قاره‌مانی مه‌هاباد به چالاکی مه‌ده‌نیان به تاییبه‌ت له کاتی شه‌هید کردنی شوانه قادری ئه‌و رۆله‌ئازایه‌ی گه‌ل که به‌ره به‌ره ئه‌و خه‌باته جه‌ماوه‌ریه که هه‌موو شار‌ه‌کانی کوردستانی گرته‌وه و چه‌ند مانگی خایاند که براستی جێگه‌ی شانازی بوو درسێکی باشیی دیکه‌بوو که ئه‌وان به‌رێژیمی بێزراوی کۆماری ئێسلامی‌یاندا، که کورد نابه‌زێ و له‌سه‌روه‌رگرتنی مافی ره‌وای خۆی سوور و پێ‌داگره و زۆ یان دره‌نگ، دژمنانی کورد ده‌بێ کوردستان بێ‌جێ بهێلن و خاوه‌نی سه‌ره‌کی ئه‌و خاکه پێروزه واته کورد ده‌بێ کوردستان ئێداره بکا نه‌ک هێزی داگیرکه‌ر و دژ به کوردی کۆماره کۆنه‌پرستانه‌که‌ی ئێسلامی ئێران. با بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی هه‌مووی شه‌هیدان و 59 لاوی مه‌هابادی باش بزانن که چاره‌نووسی رێژیمی دیکتاتوری ئێران هه‌ر وه‌ک رێژیمی دیکتاتوری عیراق ده‌بێ و پنجه‌ی عه‌داله‌ت گه‌رووی ئه‌وانه‌ش رێک ده‌گووشێ و ئه‌و ریژێمه‌ش له زبڵدانی مێژوو ده‌هاویشترێ و گه‌ل به فیداکاری و خه‌باتی بێ‌وچانی خۆی به‌ئاواته‌کانی ده‌گا. له 25 مین سالیادی ئێعدامی 59 لاوی جوانه‌مه‌رگی مه‌هابادی، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیدانه و 34 شه‌هیدی دێکه‌ی قوناغی دووهه‌م که له ورمێ و 8 شه‌هیدێ قۆناغی سێهه‌م که له ته‌ورێز ئێعدام کران و هه‌مووی شه‌هیدانی کوردستان داده‌نوێنین. |
نووسینی : که‌ریم ئه‌للاوه‌یسی