بۆ ئێوه حدک کانیه‌که هه‌م لێی ده‌خۆنه‌وه و هه‌م پێیدا ده‌ڕشێنه‌وه* ... دیاری نه‌کراو
بۆ ئێوه حدک کانیه‌که هه‌م لێی ده‌خۆنه‌وه و هه‌م پێیدا ده‌ڕشێنه‌وه*
2008 06 09 - 14:55
وڵامێک بۆ کاک ته‌یمور مسته‌فایی
وریا شه‌خسی
براده‌رێک گوتی گوێت له فه‌رمایشته‌کانی ته‌یمور مسته‌فایی بوو که له‌سه‌ر تیشک تی وی ده‌یفه‌رمون، گوتم ناوه‌ڵڵا ئه‌وه که‌نگێ، وتی یه‌ک دو ڕۆژ پێش، منیش هه‌ستام گه‌ڕام له سایته‌کان به‌ڵکو به نوسراوه یان به ده‌نگ وه‌یان بینم و بیان خوێنمه‌وه یان گوێیان لێراگرم تا له سایتی ساڵه نه‌لۆسی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی کورددا،!!!!!! داندرابون و منیش گوێم لێڕاگرتن، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جارێ هێندێک پێکه‌نیم که کاک ته‌یمور له یه‌که‌م فه‌رمایشتی دا گوتی کونگره! راوستام و دوای پێکه‌نینه‌که‌م بیرم له‌وه کرده‌وه که چۆن که‌سێک ئه‌و هه‌مو ئیدعاو داخوازیه‌ی هه‌ن به کۆنگره ده‌ڵێ کونگره که ئه‌و دوو وشه‌یه له باره‌ی ماناوه سه‌د له سه‌د لێک جیاوازن. گوتم هیچ نیه زاراوه‌ی کاک ته‌یمور وایه به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێ به قه‌ناعه‌ت نه‌گه‌یشتم که که ئینسانێک له‌و پله‌یه‌دا که عومرێک سه‌روکاری له‌گه‌ڵ کۆنگره بووه و ناوی کۆنگره‌ی بیستووه به‌ڵام شێوه‌ی به‌یانی وشه‌که به‌دروستی فێر نه‌بووه.
به‌ڵام با بێینه سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی کاک ته‌یمور. له‌و ئاخاوتنه‌دا که له میدیاکانی حدکادا بڵاو کرانه‌وه کاک ته‌یموور سه‌ره‌تای قسه‌کانی ئاوا ده‌ست پێده‌کا" پاش کونگره‌ی سێزده له جه‌ریانی کونگره‌ی سێزده ئه‌و جه‌معه له کونگره‌ی سێزده به‌شدار بون له ته‌واوی به‌حسه‌کانی کونگره به‌شدار بون و فه‌عالانه به‌شداربوون تا نه‌تیجه گه‌یشته ئینتخابات به‌ڵام که له ئینتخابات به دڵی وان نه‌بوو نه‌تیجه‌که‌ی ئاوای لێهات هه‌ر له رۆژه‌کانی یه‌که‌می دوای کونگره‌وه که‌وتنه موخالفه‌تی ئێمه‌وه." ئه‌وانه ده‌قی قسه‌کانی کاک ته‌یموورن که من راسته‌وخۆ له ده‌نگی ئه‌وه‌وه گواستوومه‌ته‌وه و نوسیومه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و وتانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین ده‌بینین که به‌داخه‌وه کاک ته‌یموور بۆ خۆشی نازانێ ده‌ڵێ چی. به هێندێک رسته‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ ده‌ستپێده‌کا و هه‌روه‌ک له ناوه‌رۆکی قسه‌کانیشیدا ده‌رده‌که‌وێ پێده‌چێ پێیوابێ خه‌ڵک له گوێ گا دا نوستون. دیاره ئه‌ویش وا فکر ده‌کاته‌وه که خه‌ڵک هێنده بێسه‌واد وگه‌وجن، "رۆژنامه ناخوێننه‌وه و هه‌ر چاو له وێنه‌کان ده‌که‌ن".
کاک ته‌یمور بێ ئه‌وه‌ی به بیسه‌ر بڵێ که ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و هه‌موو کادر و پێشمه‌رگه و رێبه‌ره له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌و و هاوڕێکانی چی بوو، باسه‌که به لاڕێدا ده‌باو ده‌یباته‌وه سه‌ر ئینتخابات له کۆنگره‌ی 13. من پرسیار له کاک ته‌یمور ده‌که‌م کا داخوا له کام نوسراوی ره‌سمی یان ناڕه‌سمی که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوو و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێستادا قسه‌یه‌ک له باسه‌کانی کۆنگره یان هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م کراوه که کاک ته‌یمور پێی وایه له‌سه‌ر ئینتخابات ناڕازین؟ باشه بۆ به ڕونی باسی هۆکاری موخالفه‌ته‌کان ناکا و بۆ له خه‌ڵکی ده‌شارێته‌وه که ئه‌م هه‌موو کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه بۆ ده‌ستیان کرد به موخاله‌فه‌ت کردن له‌گه‌ڵ زۆرایه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژرێردراوی کۆنگره‌ی سێزده؟ بۆ باس له کاره‌کانی خۆیان ناکا جا چ به‌چاک چ به‌خراپ که ئه‌وان لێی ناڕازی بوون؟ ئاخر ده‌کرێ موخالفه‌ت له خۆڕا بێ؟ خۆ هه‌مو داواکاریه‌کانی ئوپۆزسیۆن ئه‌و کات له بیست خاڵ دا وه‌ک نوسراوه دران به لایه‌نی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڵام من دوباره چه‌ندین جاری دیکه خوێندمنه‌وه به‌ڵام هیچ باسێکیان له‌سه‌ر باسه‌کانی کۆنگره یان هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی تێدا نه‌بو و نیه که کاک ته‌یمور ناڕه‌زایه‌تی وان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه دندوکه و خۆبواردنی ناوبراو له دندووکه شه‌ڕ کاک ته‌یمور ڕاست ده‌فه‌رمێ! ئاخر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤار و سایت نه‌ماون پڕیان نه‌کا له نوسراوه و لێکدانه‌وه‌ی سیاسیانه له سه‌ر جمهوری ئیسلامی و به‌دژی دوژمنانی گه‌لی کورد! یان نا ره‌نگه کاک ته‌یمور دیسان روانینی بۆ عه‌قڵی کۆمه‌ڵگا شتێکی تره و پێی وایه خه‌ڵک نازانێ بابه‌تی سیاسی و شه‌ڕه دندوله لێک جیا کاته‌وه. با خوینه‌ر قه‌زاوه‌ت بکا که ئه‌گه‌رله ناو بابه‌ته‌کانی ژماره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بابه‌تێکی کاک ته‌یموور هه‌بێ یان خۆد لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی تێدا نوسیبی. له به‌رامبه‌ردا ده‌یان بابه‌ت به قه‌ڵه‌می ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ن که له‌سه‌ر هاوڕێیانی پێشوی خۆی نوسیون و نه‌ک شه‌ڕه دندووکه به‌ڵکو لێوانلێون له قسه‌ی سووک و جنێو. جا ئه‌گه‌ر خوێنه‌ران باوه‌ڕ به قسه‌کانی من ناکه‌ن فه‌رمون ئه‌وه ژوماره‌یه‌کی زۆر ڕۆژنامه‌ی کوردستان هه‌م هی پێش له‌ت بون و هه‌م هی دوای له‌ت بون له سه‌ر سایته‌کان هه‌ن ته‌نیا چاویان لێ که‌ن و بزانن داخوا بابه‌تی کاک ته‌یمور له‌و هه‌مو ڕۆژنامانه دا ده‌بیننه‌وه یان! جا دوایه بۆ خۆتان قه‌زاوه‌ت بکه‌ن داخوا کێ شه‌ڕه دندوکه ده‌کا؟
له بابه‌ت 20 خاڵه‌که، کاک ته‌یمور ده‌فه‌رمێ ئێمه جوابی 17 خاڵمان دایه‌وه و گوتمان له‌سه‌ر سێ خاڵه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌کرێ باس بکه‌ین. هه‌روه‌ک له وڵامی 17 خاڵی ئوپوزسیۆنی ئه‌و کات دا هاتبوو ئه‌و 17 خاڵه نه‌ک وه‌ڵام دانه‌وه به 20 ماده که نه‌بو به‌ڵکو هێندێک شتی دیکه بو که دێڕه‌کانیان ژوماره به‌ندی کردبوو و به نێوی وڵامی 17 خاڵ بڵاویان کردنه‌وه. بۆ نمونه یه‌کێک له خاڵه‌کان که مه‌سه‌له‌ی نه‌زمی ئه‌فشار بو نه‌ک هه‌ر هیچ باسی نه‌کرابو به‌ڵکو به تایبه‌تی وه پاش گوێ خرابو ،ئه‌گه‌ر نا مه‌سه‌له‌ی نه‌زمی ئه‌فشار بۆ وه‌ی ده‌بێ که باسی له‌سه‌ر بکه‌ن جا چ زو یان دره‌نگ.
ده‌توانن پێشنیاره 20 خاڵیه‌که و 17 خاڵه‌که‌ی زۆرینه‌ی کۆمیته ناوه‌ندی و وڵامی 17 خاڵه‌که له ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژوماره 450ی ئۆڕگانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بخوێننه‌وه له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌دا که داخوا کام یه‌ک له خاڵه‌کان قه‌بوڵ کراون که کاک ته‌یمور ده‌ڵێ هه‌ر چه‌ند نادیموکڕاتیش بون به‌ڵام له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزب وگه‌ل قه‌بوڵمان کردن.
http://kurdistanukurd.com/kurdi/e107_files/downloads/Kurdistan-450.pdf
له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا، جه‌نابیان ده‌فه‌رمون" سه‌بر و حه‌وسه‌له‌ی زۆرمان نیشان دا". دیاره ئه‌و به‌ڕێزه روونی نه‌کردۆته‌وه که داخوا چه‌قۆ وه‌شاندن و ماڵ سووتاندن و مه‌دره‌سه داخستن و شه‌هید به‌ش کردن و نێوه‌نیتکه و جنێو و سووکایه‌تیش هه‌ر ده‌که‌ونه ناو ئه‌و خانه‌ی "سه‌بر و حه‌وسه‌له زۆره‌وه"؟ هه‌مووان ده‌زانن ئێستاش و ئه‌و کاتیش به شیوه‌یه‌کی زۆر یه‌ک لایه‌نانه کاک ته‌یمور و هافکره‌کانی ته‌نیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هاوڕێیانی پێشوی خۆیان، جا به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مو هێرش و ناو زڕاندن و بێڕێزیه‌ی به ئوپوزسیۆنی ئه‌و کات و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێستا به ناوی روونکردنه‌وه‌ی سکرتاریا و راگه‌یاندنی ده‌فته‌ری سیاسی و وته‌کانی سکرتێر و سه‌ره‌نجام قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کاک ته‌یمور، کراوه و ده‌کرێ، سه‌بر و حه‌وسه‌له بن، داخوا هێرش کردن چۆنه؟
له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا کاک ته‌یمور ده‌ڵێ زۆرمان هه‌وڵ دا ئینشعاب نه‌بێ، به‌ڵام باسێک له‌و هه‌وڵانه ناکا که داویانن بۆ وه‌ی حیزب له‌ت نه‌بێ. به پێچه‌وانه زۆریان هه‌وڵ دا که حیزب له‌ت ببێ، به‌ڵگه‌ی من بۆ ئه‌و قسه‌یه قه‌بوڵ نه‌کردنی 20 خاڵه‌که‌یه، چونکا ئه‌گه‌ر 20 خاڵه‌که‌یان قه‌بوڵ کردبا هیچ له‌ت بونێک له گۆڕ دا نه‌ده‌بو، ئه‌گه‌ریش بوبایه ئه‌وه ئیتر هه‌مو که‌س ده‌یزانی که داخوا حه‌ق به‌کێیه. که‌واته هیچ هه‌وڵێکیان بۆ له‌ت نه‌بون نه‌دا. دوا به‌ڵگه‌ش، دوایین قسه‌کانی کاک مسته‌فا هیجری یه که ده‌ڵێ: "له نێو حیزبێکدا که دوو گروپ خه‌ریکی کارشکێنی یه‌کتر بن، ئه‌گه‌ر جودا بنه‌وه باشتر کار ده‌که‌ن". هه‌روه‌ها له جێگایه‌کی تردا وتی؛ "راسته ئینشعاب هێزی کورد ته‌زعیف ده‌کا به‌ڵام هه‌میشه وا نییه". که‌وابوو له نێوان قسه‌کانی کاک ته‌یمور و کاک مسته‌فا دا یه‌کیان راست نین.
جه‌نابیان ده‌ڵێ" زۆرمان هه‌وڵدا ناوی خۆیان بگۆڕن تا بیدعه‌تی خراپ نێیته نێو بزوتنه‌وه و له داهاتو دا هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین وله‌و پێوه‌ندیه دا هه‌ر چی له‌ده‌ستمان هات کردمان." له‌بابه‌ت به‌شی ئاخری ڕاست ده‌کا هه‌رچی له‌ده‌ستیان هات کردیان بۆوه‌ی ناوی خۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له‌بابه‌ت به‌شی یه‌که‌می ئه‌و پاڕاگرافه من ته‌نیا پرسیارێک ئاراسته‌ی ته‌یمور مسته‌فایی و ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌که‌م و هیوادارم که به حه‌قیقه‌ت بگه‌ن هه‌رچه‌ند تاڵه. ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که باشه کاتێک ئێوه له ناو حیزبه‌که‌دا ته‌نیا 20 خاڵتان له هاوڕێیانی خۆتان که به‌شێکیان هه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش بون، قه‌بوڵ نه‌کرد که هه‌ر هه‌مویان له‌به‌رژه‌وه‌ندی و یه‌کڕیزی حیزب دابون، ئه‌وه چونه ئێستا ته‌نیا به گۆڕینی ناو ئاماده‌ن هه‌مو هاوکاریه‌کیان بکه‌ن؟ خۆ ئه‌وه‌تا زۆر حیزب و ڕێکخراوی کوردی هه‌ن و ناویشیان وه‌ک ئێوه نیه بۆ هاوکاری ئه‌وان ناکه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵیان هاوپه‌یمانی یان به‌ره پێک نایه‌نن؟
هه‌روه‌ک کاک ته‌یمور ده‌ڵێ" ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان له کۆنگره‌دا په‌سه‌ند کردۆته‌وه" ڕاسته چونگا ئه‌و ناوه ناوی خۆیانه‌و دوباره له به‌رزترین ئۆرگانی حیزبی دا واته کۆنگره په‌سه‌ندیان کردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه که خۆیان به نوێنه‌ری هه‌مو ئه‌حزابی کوردی و خه‌ڵکی کوردستان داده‌نێن و داوای ناو گۆڕین له‌وان ده‌که‌ن! باشه پێمان ناڵێن که ئه‌و مه‌شروعیه‌ته‌یان له کوێ به‌ده‌ست هێناوه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حزاب و خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن؟
کاک ته‌یمور ده‌ڵێ که بۆ "ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پاساوی سه‌یرو سه‌مه‌ره دێننه‌وه بۆ وێنه ڕابردووی که‌سایه‌تیه‌کان". بۆ ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه، ئاغای مسته‌فایی غه‌نی بلوریان وه‌ک نمونه دێنێته‌وه و ده‌ڵێ که "غه‌نی بلوریان 25 ساڵ له زیندان دا بو بۆ خاتری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران به‌ڵام دوای کونگره‌ی چوار دیتمان چی لێ به‌سه‌ر هات"، سه‌یر ئه‌وه‌یه بۆ باسی مامه غه‌نی ده‌کا به‌ڵام باسی مامۆ‌ستا هێمن ناکا خۆ مامۆ‌ستا هێمن له پێش مامه غه‌نیش دا بۆته ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ته‌نانه‌ت له ڕۆژی یه‌که‌م ڕا له گه‌ڵ بووه واته34 ساڵ ئه‌ندامی حیزب بووه.
به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر مامه غه‌نیش ده‌بێ شته‌کان چۆنن ئاوا ببینین بۆ :
یه‌که‌م، مامه غه‌نی ده‌یویست حیزبی دێموکرات بکاته به‌شێک له حیزبی تووده، به‌ڵام دوای کۆنگره‌ی سێزده ئه‌گه‌رچی به‌شی هه‌ره ئه‌سڵی کێشه‌کان سیاسی نه‌بوون به‌ڵام ئه‌و به‌شه له کێشه‌کان که وێکچوونێکیان له‌م پێوه‌ندیه‌دا هه‌بێ، ئه‌وه بوو که لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ده‌یانه‌ویست حیزب چیدی مل بۆ نه‌زمی ئه‌فشار شل نه‌کا و خۆی نه‌کا به دارده‌ستی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب و مه‌شرووته خواز و پان ئێرانیست و ... . با خه‌ڵک خۆی داوه‌ر بێ که داخوا دوای کۆنگره‌ی سێزده کێ رۆڵی مامه غه‌نی گێڕا و سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی حیزبی خسته ژێر پرسیاره‌وه و کێ ویستی به‌ری پێ بگرێ؟
دوهه‌م، مامه غه‌نی پاڵی وه ده‌وڵه‌ت دا‌و پشتی له شۆڕشی کوردی کرد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی تاوانبار کرد که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ده‌کا و وه‌ڵامی پێسنیاری ئاشتیخوازانه‌ی ده‌وڵه‌ت ناداته‌وه، به‌ڵام دوای کۆنگره سێزده ده‌بینین له لایه‌نی کاک مسته‌فا که‌سانێک بون خۆیان ته‌حویلی کۆماری ئیسلامی داوه‌ته‌وه به‌ڵام له لایه‌نی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا خه‌بات دژی جه‌مهوری ئیسلامی گڕو تینێکی زۆرتری به خۆیه‌وه بینیوه.
سێهه‌م، مامه غه‌نی پاڵی وه حیزبێکی دیکه دا به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌وکات و دواتریش حیزبی دێموکراتی کوردستان نه‌ک پاڵی وه هیچ هێزێکی دیکه جگه له هێزی خه‌لکی کوردستان نه‌داوه ئه‌وه لایه‌نی کاک مسته‌فا و کاک ته‌یموره بگره وه‌ک لقێکێکی فڵان حیزبیان لێهاتووه.
چواره‌م، له دوای کۆنگره‌ی چواره‌م سێ که‌سایه‌تی به‌ناوبانگی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان واته شه‌هید دکتۆر قاسملوو و شه‌هید دکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی و ماموه‌ستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له‌ناو ریزی خه‌باتگێڕانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دابون و هه‌ر ئه‌و قورساییه بو به هۆکاری له ناو چونی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م، جێگای ئاماژه‌یه که سه‌رنه‌که‌وتنی حدکا - ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر له به‌رامبه‌ر حدکا دوای کۆنگره‌ی هه‌شتیش به‌شێکی زۆری بۆ بونی ئه‌و سێ که‌سایه‌تیه کاریزمایه ده‌گه‌رێته‌وه له ناو ڕیزه‌کانی حیزب دا.
کاک ته‌یمور ده‌ڵێ "ئه‌و ناوانه هیچ فه‌رقیان نیه و به بون یان نه‌بونی وشه‌ی ئێران هیچ له ناوی حیزب ناگۆڕدرێ و ئه‌وه ده‌بێته هۆی کێشه له نێوان ئێمه و ئه‌وان دا". پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جیاوازیی یه‌ک وشه کێشه دروست ده‌کا و حیزبه‌کان ده‌بێ چه‌ندین وشه‌ی جیاواز له ناوه‌کانیاندا هه‌بێ جا ده‌توانن بێ کێشه بن، بۆ له ناو کۆنگره‌ی به نێو نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ دا چوار حیزبی بلوچی هه‌یه که هه‌مویان ته‌نیا یه‌ک وشه‌یان له گه‌ڵ یه‌کتردا فه‌رق هه‌یه و کۆنگره‌شتان له گه‌ڵ پێک هێناون و هیچ کێشه‌یه‌کیش دروست نابێ، ئه‌وه‌ش ناوه‌کانیان:
جبهه مردم بلوچستان
جبهه متحد بلوچستان
حزب مردم بلوچستان
جنبش ملی بلوچستان ایران
هه‌روه‌ها لایه‌نی کاک مسته‌فا و کاک ته‌یمور هه‌ر به‌یناو به‌ینێک له گه‌ڵ دوازده حیزبی کورد وکوردستانی به‌یاننامه ده‌ر ده‌که‌ن که به‌شێکی زۆریان ناوه‌که‌یان زۆر به سه‌ختی لێک ده‌کرێنه‌وه و له ڕۆژئاوای کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ناوه‌کانی به‌شێکیان:
پارتی دێموكراتی كورد له سووریه
پارتی پێشڤه‌رۆی دێموكراتی كورد له سووریه
پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتی كورد له سووریه
رێككه‌وتنی دێموكراتی كورد له سووریه
پارتی ئازادیی كورد له سووریه
پارتی یه‌كیه‌تیی كورد له سووریه
ئه‌م حیزب و پارتانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مویان له به‌شی داگیرکراوی سوریه دا خه‌بات ده‌که‌ن و هیچ کێشه‌یه‌کیشیان نیه و ده‌بینین پێکه‌وه به‌ره‌شیان دروست کردوه.
به‌ڵام پرسیارێکی دیکه، ئه‌گه‌ر هاتباو ئه‌و لایه‌نه‌ی دیکه ناوی خۆیان گۆڕیبایه‌و حیزبێکی دیکه دامه‌زرابا(که هه‌مو ڕؤژێ حیزبێک داده‌مه‌زرێ) و ناوی خۆیان نابا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و خه‌ڵکێکی زۆریان له‌ده‌وری خۆیان کۆ کردبایه‌وه ئه‌و ده‌م کاک ته‌یمور ده‌ی گوت چێ؟ ئایا ئاوا به توندی هیرشی ده‌کردنه سه‌ر یان نا؟ خۆ ئه‌وان نه له گه‌ڵ وان بوون وه نه له کۆنگره‌یه‌کیش پێکه‌وه به‌شداریان کردوه. دیاره کاک ته‌یمور و هاوفکره‌کانی کێشه‌که له وێک‌چوونی ناودا ده‌شارنه‌وه به‌ڵام هه‌موو که‌س ده‌زانێ کونده له جێگایه‌کی دی دڕاوه و هه‌موو ترسه‌که له له‌ده‌ستدانی رابردووی حیزبی دێموکراته. ئه‌وانه‌ی که هیچیان پێ نییه، ده‌یانه‌وێ نان به رابردۆوه بخۆن و بۆخۆشیان و هه‌موو خه‌ڵکیش ده‌زانن که رابردووی حیزبی دێموکرات لانیکه‌می به کاک ته‌یمور ده‌بڕێ، چونکه مێژوو مرۆڤه‌کان ده‌یخوڵقێنن.
له‌بابه‌ت ناوی حیزب له باری قانونی ده‌ڵێ " حیزبی دێموکڕات له ناو دڵی میلله‌تی کورد دا سه‌بت بوه"، من له‌م پێوه‌ندیه‌دا له‌گه‌ڵ کاک ته‌یمور هاوڕام به‌ڵام باش ده‌زانم ئه‌وه‌ی که سه‌بت بووه به ناوی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌وه‌یه که زه‌حمه‌تیان بۆ ئامانجه‌کانی ئه‌و حیزبه کێشاوه و شه‌ونخوونیان بۆ چێشتووه و رێبازی دروست و نه‌ته‌وه‌یی حیزبه‌که‌یان به‌رنه‌داوه. ئه‌وه‌ی سه‌بت بووه پێوه‌ندی به هیچ کۆبوونه‌وه و کۆنگره‌یه‌که‌وه نییه. بۆ نمونه مه‌گه‌ر حیزب دوای کۆنگره‌ی دو‌هه‌می حیزب و سکرتێر‌ی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و کۆنگره‌یه له ناو دڵی میلله‌تی کورد دا سه‌بت نه‌بوون؟ ئه‌دی بۆ به سه‌رده‌می له ناو چونی حیزب باسی لێده‌کرێ، بۆ مه‌گه‌ر کۆنگره‌ی دوهه‌م و سکرتێره‌که‌ی هی حیزبی دێموکڕات نه‌بون؟ بۆ مه‌گه‌ر له کۆنگره‌ی حیزبی دا ده‌نگیان نه‌هێنابۆوه؟ به‌ڵام وه‌ک دیتمان ئه‌وان بون که له ڕێبازی حیزب لایان دا و دوایی به هاتنه‌وه‌ی دکتۆر قاسملوو له ئوروپارا سه‌ر له‌نوێ حیزب نۆژه‌ن کرایه‌وه، که ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵ دکتۆر قاسملوو حیزبیان نوێ کرده‌وه باوه‌ر بفه‌رمون 5 له سه‌دیان به‌شداری کۆنگره‌ی دو نه‌بون به ڵام ریبازی ئوسولی حیزبیان دارشته‌وه. که‌واته به باوه‌ری من ده‌توانێ له زۆر جێگا دا که‌سایه‌تیه‌کان، وته‌کانیان و هه‌ڵوێسته‌کانیان ببنه هۆکاری ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی حیزبی دێموکڕات نه‌ک هه‌میشه حیزب بوبێته هۆکار بۆ خۆشه‌ویستی که‌سایه‌تیه‌کان. دوای ئه‌وه‌ش بۆ جه‌نابی کاک ته‌یمور پێی وایه خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌ون و ئه‌شه‌دوبیللای بۆ لێده‌ده‌ن؟ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پشتیوانی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌که‌ن خه‌ڵکی کوردستان نین؟ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که خه‌ڵک جاری وایه ده‌ڵێن حیزب، جاری وایه د‌ڵێن حیزبی دێموکڕات جاری وایه ده‌ڵێن حیزبی دێموکراتی کوردستان یان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌وه بۆ ئه‌و کات بو که یه‌ک حیزبی دێموکڕات هه‌بو، به‌ڵام ئێستا دو حیزبی دێموکڕات هه‌ن و با په‌رۆشی خه‌ڵک نه‌بێ ئه‌وان به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانن که چۆنیان لێک که‌نه‌وه، به قه‌ولی کاک مسته‌فا هیجری هه‌ر نه‌بێ چاو له وێنه‌ی ڕۆژنامه و بڵاو کراوه‌کان ده‌که‌ن بۆوه‌ی لێکیان که‌نه‌وه!
له‌سه‌ر کۆمیسیۆنی پارێزگاری له به‌رنامه و ئه‌ساسنامه، که کاک ته‌یمور ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێ، به پێویستی نازانم زۆری لێ بدوێم. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ته‌نیا ئاماژه به نوسراوه‌یه‌کی کاک برایم لاجانی ده‌که‌م که بۆ چاکسازی له حیزب‌دا ده‌ڵێ:
"له هه‌ر هه‌رجێ یه‌ک که سیلسیله مه‌ڕاتبی ته‌شکیلاتی و حیزبی هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ده سه‌ته‌ڵاتیش هه‌یه. له حیزب ئێمه‌دا وایه که نه کڕنووش بۆ قودڕه‌ت ده‌به‌ین و نه شۆڕشیشی له دژ ده‌که‌ین. ئێمه ته‌عامولی له گه‌ڵ ده‌که‌ین.به‌و واتایه که نایه‌ین ئۆتۆریته‌ی حیزبی بشکێنین و بێنه‌زمی وئه‌نارشیزم بره‌و پێ بده‌ین. له‌جیاتی ئه‌وه تێ ده‌کۆشین ده‌سته‌ڵات مه‌هارکه‌ین. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ده‌كرێ که ئۆرگانی جۆراوجۆر بۆ نه‌زاره‌ت به‌سه‌ر کاری ئۆرگانه‌کانی ڕێبه‌ری دا درووست که‌ین. هه‌ربۆیه درووست کردنی کۆمسیۆنی ڕاگه‌یشتن به شکایه‌ت و سکاڵای ئه‌ندامان زۆرپێویستن."
(کوردستان میدیا، سایتی ناوه‌ندیی حدکا)
له‌سه‌ر ئا‌ڵ‌و گۆڕه‌کانی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کاک ته‌یمور زۆر به توندی هێرش ده‌کا و ده‌ڵێ هیچیان نه‌کردوه به تایبه‌تی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی شوعاری حیزب که پێی شتێکی فۆرمالیته‌یه، منیش به کاک ته‌یمور ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر وایه وه‌رن ئێوه مه‌رد بن و مه‌ردانه ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی 14 حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا کراوه ئێوه مه‌یکه‌ن و باوه‌ڕ تان پێی نه‌بێ جا هه‌م له‌بابه‌ت گۆڕینی شوعاری حیزب، به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه، به‌شداری زیاتری ژنان ولاوان له ڕێبه‌ری وئۆڕگانه‌کانی حیزبی‌دا، خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌سه‌ر سوسیالیزمی دێموکڕاتیک و به گشتی ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ی له کۆنگره‌ی 14 دا کراون جا بۆ وه‌ی قه‌ولی خۆتان به‌رنه سه‌ر تکایه ئه‌و بابه‌تانه له به‌شی کۆنگره‌ی 14 ی خۆتان له‌سه‌ر سایته‌که‌تان داناون ڕه‌شیان که‌نه‌وه، چونکا ئه‌گه‌ر چاوێک له سایتی کوردستان و کورد به‌شی کۆنگره بکه‌ن هه‌مویان له‌وێدا ده‌بیننه‌وه، که‌واته هه‌ر له ئێستاوه ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئه‌ندامه‌کانتان بکه‌ن ئه‌وه کۆنگره‌که‌تان ده‌بێته کۆپی کۆنگره‌ی 14 ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. چونکه له ئێستاوه ئه‌وان داوای په‌سه‌ند کردنی زۆربه‌ی په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی 14 ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ن هه‌ر له ناوی حیزب، حیزبی دێموکراتی کوردستان ه‌وه تا ده‌گاته رێگه‌دان به ده‌ربڕینی بیر‌ورا و ... . ته‌نانه‌ت دانانی ستوونی تایبه‌ت به کۆنگره‌ش له ماڵپه‌ری ناوه‌ندی حدکا دا لاساکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌سخ کراو له هه‌نگاوه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. بۆ ئێوه حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک کانیه‌ک وایه که هه‌م تێیدا ده‌خۆنه‌وه و هه‌م پێیدا ده‌ڕشێنه‌وه.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کاک خالید عه‌زیزی که ده‌فه‌رمێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نیه له‌وانه‌یه وا بێ، باشه پرسیارێک له کاک ته‌یمور ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ک کاک مسته‌فا بێ که هه‌ر بۆ خۆشیان لێی وه‌ڕه‌ز بون هێنده‌ی ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن هه‌ر به که‌یفی خۆی ده‌ی بڕی و ده‌ی دروی، ته‌نانه‌ت له سه‌رو به‌ره‌ی کێشه نێو خۆیه‌کانی حیزب و دوای له‌ت بونی حیزب، هه‌ر ڕۆژنامه‌وانێک به ده‌ورو به‌ری کۆیه دا ڕابردبا ده‌یانگوت بگه‌نه کاک مسته‌فا نه‌وه‌ک وتووێژێکی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و دوایه دوباره پێویست به ڕونکردنه‌وه بێ. ئه‌وه ڕاسته که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نایهه‌وێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ده‌ست یه‌ک که‌س دا کۆ ببنه‌وه.
کاک ته‌یمور ده‌ڵێ: "عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده نموونه‌یه‌ك له قسه‌كانی كاك مسته‌فا دێنێته‌وه له هه‌موو شوێنێك باسی ده‌كا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه گوایه كاك مسته‌فا فه‌رموویه‌تی، به‌ڵێ ئێمه‌ش له‌وێ بووین، وابوو، كاك مسته‌فا فه‌رمووی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژێك زیاتر زه‌حمه‌تیان بۆ حیزبی دێموكرات كێشابێ، ئه‌وه‌نده‌ی رۆژێك زیاتر ئێحترامیان هه‌یه له حیزبی دێموكرات دا‌و حیزبی دێموكرات زۆرتر به‌و كه‌سانه ته‌عه‌لوقی هه‌یه كه زۆرتر زه‌حمه‌تیان له حیزبی دێموكرات كێشاوه". ئه‌مه قسه‌یه‌كی كامڵه‌ن درووسته‌و كاك مسته‌فا ئێستاش ئێتێقادی پییه‌تی."
به‌ڵام ئه‌و کات کاک ته‌یمور یان شته‌که‌ی باش گوێ لێ نه‌بوه یان لێی ورد نه‌بۆته‌وه هه‌ر بۆیه من لێره‌دا ڕاسته‌وخۆ قسه‌کانی کاک مسته‌فاتان بۆ ده‌نوسمه‌وه که ده‌ڵێ:" ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دابه‌ش بکرێ وای فه‌رز که‌ین بێگومان ئه‌وانه‌ی زه‌حمه‌تی زۆرتریان کێشاوه، ته‌مه‌نێکی زۆرتریان له‌و حیزبه دا سه‌رف کردوه، به‌شی زیاتریان وه‌به‌ر ده‌که‌وێ چونکا به‌شی زیاتریان وه‌به‌ر ده‌که‌وێ له ڕاگرتن و به‌ره‌و پێشبردنی حیزبیش دا بێگومان تێکۆشه‌رتر، دڵسۆزتر و هه‌ڵسورتر ده‌بن". ئه‌گه‌ر چاوێک له قسه‌کانی کاک ته‌یمور و کاک مسته‌فا بکه‌ین هه‌م له‌باری نوسین و هه‌م له‌باری ماناوه یه‌کجار لێک دورن. بۆ زانیاری، کاک ته‌یمور لێره‌دا هیچ ئیشاره‌یه‌کی به وشه‌ی دابه‌ش بکرێ نه‌کردوه بۆیه خه‌راپی لێک داوه‌ته‌وه خۆ حیزبێک که یه‌ک حیزب بێ بۆ دابه‌ش ده‌کرێ؟ دابه‌ش کردن به مانای له‌ت کردنه به مانای لێک جیا کردنه‌وه‌یه. جا ئه‌گه‌ر کاک ته‌یمور خۆی قسه‌کانی کاک مسته‌فای نیه من ده‌توانم بۆی بنێرم. هه‌ر به‌دوای ئه‌و قسه‌یه‌دا پرسیارێک ئاراسته‌ی ماموه‌ستا عه‌بدوللا حه‌سه‌نزاده ده‌کا و ده‌پرسێ باشه بۆ کاک مسته‌فا هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی کردوه؟
من لێره‌دا داوای لێبوردن له مامۆ‌ستا ده‌که‌م و به کورتی وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه. کاک ته‌یمور ڕاست ده‌کا، کاک مسته‌فا هه‌ر ئه‌و قسه‌ی نه‌کردوه، قسه‌ی دیکه‌ی زوری کردون بۆ وێنه هه‌ر له پاڵ ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌و شتانه‌شی گوتن که له‌گه‌ڵ قسه‌کانی ئێستای کاک مسته‌فادا زۆر لێک دورن جا یان کاک مسته‌فا ئه‌وکات له حزوری زیاتر له 300 کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب‌دا راستیی نه‌وتووه یان ئه‌وه‌ی که کاک مسته‌فا به مامۆ‌ستا ده‌ڵێ وه‌ک مایه‌عێکی سه‌یال وایه، وا نیه و عاده‌تی خۆیه‌تی و بۆ خه‌ڵکی به‌کار هێناوه.
"ناوێرم بڵێم سڵاوێکی گه‌رمتان لێ بێ، چون زۆر گه‌رمایه به‌ڵام سڵاوتان لێ بێ ماندو نه‌بن، سپاسی برای به‌ڕێز و تێکۆشه‌ر مامۆ‌ستا ده‌که‌م بۆ فه‌رمایشه جوانه‌کانی ته‌بیعه‌ته‌ن ئێمه‌ش هه‌مومان وه‌کو ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌مان وه‌کو کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له شه‌خسیه‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌کو مامۆ‌ستا هه‌بو، ئه‌و شتانه که مامۆ‌ستا فه‌رموی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوکاری له‌گه‌ڵ کاری جه‌معی و عه‌قڵی جه‌معی ئه‌سڵێکه که له حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دا به خۆشیه‌وه جێی خۆی گرتوه و یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ش که له‌و باره‌وه کاری کردوه به‌ڕێز مامۆ‌ستا بووه ئه‌وه‌ی که مامۆ‌ستا ئێستا له ڕیزی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دا نه‌ماوه و وه‌ک بۆ خۆی ته‌وزیحی دا له‌سه‌ر ویستی خۆی و به‌دڵی خۆی ئه‌و کاره‌ی کردوه له‌نه‌زه‌ر ئێمه هه‌مومانه‌وه به هیچ وه‌جه به‌و مه‌عنایه نیه که شایه‌سته‌گیه‌کانی مامۆ‌ستای له پێش ئه‌ندامه‌تی له‌پێش کۆنگره و دوای کۆنگره فه‌رقی کردوه ئێستاش مامۆ‌ستا له‌نه‌زه‌ر ئێمه‌وه هه‌ر براگه‌وره‌مانه، ڕێنوێنیه‌کانی، ته‌جره‌به‌کانی و زه‌حمه‌ت و تێکۆشانه‌کانی بێگومان سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ن بۆ ئه‌و حیزبه و ده‌بێ هه‌ر وا بمێنێته‌وه و هه‌ر واش ده‌مێنێته‌وه." ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێک له قسه‌کانی کاک مسته‌فایه و کاک ته‌یمور راست ده‌ڵێ خۆ هه‌ر ئه‌و قسه‌ی نه‌کردوه ڕاست ده‌کا ئه‌م قسانه‌شی کردون.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر قسه‌کانی دکتۆر قاسملوو له میتینگی مه‌هاباد دا کاک ته‌یمور ڕاست ده‌کا به‌ڵام پێم وابێ نازانێ که ئه‌و کات که‌متر له دوساڵ به‌سه‌ر گۆڕینی ناوی حدک دا رابردبو و تا ئه‌و کات حیزب هه‌ر حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بووه و دکتور قاسملوو له ته‌مه‌نی ئه‌ندامه‌تی له حیزب دا ته‌نیا 10 ساڵ ئه‌ندامی حیزب له ژێر ناوی حدکا بووه نزیک به 20 سال ئه‌ندامی حیزب به ناوی حدک بووه وته‌نانه‌ت 8 سالیش سکرتێر‌ی حدک بووه.
له کۆتاییدا قه‌زاوه‌تێکی دیکه‌ش ده‌ده‌م به خوێنه‌ران بۆ خۆیان و ئه‌ندامانی خۆیان، کاتێک ته‌یمور مسته‌فایی که‌سانێکی وه‌ک مامو‌ستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده و کاک جه‌لیل گادانی و کاک حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار و خوشکه خه‌جیج وئه‌و هه‌مو که‌سانه که ساڵانێکی زۆر زیاتر له کاک ته‌یمور و هه‌مو ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌یان شان به‌شانی ڕێبه‌رانی سه‌رکرده دکتور قاسملوو و دکتۆر شه‌ڕه‌فکه‌ندی خه‌باتیان دژی دوژمنانی کورد و کوردستان کردوه ته‌نانه‌ت هێندێکیان به درێژایی ته‌مه‌نی کاک ته‌یمور ئه‌ندامی حیزب بوون له گه‌ڵ القاعیده و جه‌مهوری ئیسلامی و ئیدز له یه‌ک ته‌رازو داوێ، ده‌بێ ج به خه‌ڵکانێک بڵێ که هه‌ر نه‌یناسیون و دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کردون ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ده‌وره‌ی کۆ بونه‌وه، ئه‌گه‌ر سبه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌مان یان ئه‌ویان له گه‌ڵ نه‌ما له‌وه ناترسن که هه‌مان شت به‌وانیش بڵێ؟ داخوا سبه‌ی ج به خه‌ڵکانێک ده‌ڵێن که له‌سه‌ر سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن!
-------------------------------------------------------
*سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته له تێکستێکی شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆ‌ستا عه‌بدوڵڵا په‌شێو وه‌رگیراوه