ده‌وره‌ی 183ی راهێنانی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه كۆتایی پێ هات ... دیاری نه‌کراو
| ده‌وره‌ی 183ی راهێنانی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه كۆتایی پێ هات | |||
رۆژی دووشه‌مه 20ی جۆزه‌ردان، جه‌ژنی كۆتایی ده‌وره‌ی 183ی سه‌ره‌تایی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامی حدك به به‌شداری به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌كانی كه‌مپه‌كانی حیزبی له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه چوو.كوردستان‌و كورد: به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی 183ی راهێنانی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامی حیزبی دێموكراتی كوردستان رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆی به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب به‌ڕێوه برد. سه‌ره‌تای جێژنه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد‌و پاش نواندنی رێژه‌ی به‌شداران، به‌شی دوویه‌می رێوره‌سمه‌كه له ساڵونی كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی كێشا. دوایی پیرۆزبایی له به‌شداران‌و به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووانی جه‌ژنه‌كه برایم چووكه‌ڵی به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامی وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده بووان كرد. ناوبراو وێڕای ئاماژه به رۆڵی پێشمه‌رگه له خه‌باتی میللی دێموكراتیكی گه‌لی كورد، جه‌ختی له سه‌ر گرینگی راهێنانی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌و وتی: حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی پلانمه‌ند هه‌وڵ بۆ راهێنانی پێشمه‌رگه بدا‌و له‌م بواره‌دا ده‌بێ پێشمه‌رگه به تكنیك‌و زانستی سه‌رده‌م ئاشنا بكا. بڕگه‌كانی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك له‌لایه‌ن به‌شداربوویه‌كی ده‌وره‌وه به ناوی سه‌لاح حاجی مامیانی، خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی په‌روه‌رده‌یی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامی له‌لایه‌ن جه‌عفه‌ر ره‌سووڵپوور، پارچه شێعرێك له‌لایه‌ن ره‌سووڵ سوڵتانی، په‌یامی به‌شدارانی ده‌وره له‌لایه‌ن سیروان ئه‌حمه‌دی‌یه‌وه درێژه‌ی كێشا. رێوره‌سمه‌كه به به‌خشینی خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه رێژه‌ی نومره‌كانیان به‌رز بوو و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێك وه‌ك به‌ره‌وشترین‌و به دیسیپلین ترین به‌شدار بوو، كۆتایی هات . |
