کۆرته سه‌رنجێک له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک ته‌یموور ... دیاری نه‌کراو
کۆرته سه‌رنجێک له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک ته‌یموور
2008 06 08 - 20:16
برایم جه‌هانگیری
کاک ته‌یمور مسته‌فایی دلنیا به به بوونی که‌سانی وه‌ک ئیوه له‌سه‌رکردایه‌تی حدکا یه‌کگرتنه‌وه مه‌حاله!
ره‌نگه سه‌ردیری ئه‌م وتاره له لای هیندێک که‌س هه‌ر وه‌ک قسه‌کانی کاک ته‌یموور توند ئاژۆ و توند رۆ بنوینێ، له و چه‌ند وتوویژه‌ی ئه‌م دواییانه دا به‌ریز کاک ته‌یموور به جۆرێ قسه ده‌کات که زۆر به هاسانی ده‌کری رق و کینه‌ی په‌نگ خواردووی به‌ریزیان به‌رامبه‌ر به حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ببینی ؛ شیوازی قسه کردن و گفت و لفتی به‌ریز کاک ته‌یموور مرۆڤ وه‌بیر ئه‌و مه‌لایانه دینێته‌وه که له کاتی خۆی دا و زه‌مانێک مندالێک له دایک ده‌بوو حوکمیان ده‌کرد که ده‌بێ پێش گر یان پاشگرێکی محه‌مه‌د بۆ کوره‌که‌یان هه‌لبژیرن جا ئه‌وده‌م مامۆستا بانگی محه‌مه‌دی به گویی دا ده‌خوێند!
ئاخر چۆن مرۆڤ ده‌توانێ له راست ئه‌و هه‌مووه بی ریزییه و ئه‌و هه‌مووه خۆ به خودا کردنه بێده‌نگ بێت، که‌س نییه بڵی کاک ته‌یموور مسته‌فایی ، هاورێی به‌ریز منیش مالپه‌رێکی ئازادم له‌به‌ر ده‌ست دایه و به هیچ کاره بوونی خۆشمه‌وه ده‌توانم له تۆ زیاتر ده‌لیلی پر له بێ حورمه‌تی بۆ ئه‌وه بینمه‌وه که ئیوه ئه‌وه نین که به خۆتان ده‌لێن!(مه‌به‌ست هه‌موو هاورێێانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران نییه به‌لکوو مه‌به‌ست ئه‌و که‌سانه‌ن که وه‌ک کاک ته‌یموور بیر ده‌که‌نه‌وه) من به راشکاوی ده‌لێم ئه‌و جۆره لیدوانانه‌ی که‌سانی وه‌ک ئیوه و ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه به‌ر له‌هه‌موو که‌س و لایه‌نێک زه‌بر له که‌سێتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ده‌دا که ئیوه به داخه‌وه زۆر ناشیانه دیفاعی لیده‌که‌ن! ئاخر چۆن و که‌ی ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌وه شیوه‌ی گوتار و قسه‌کردنێتی به‌رامبه‌ر به حیزبێک که نه به‌خواستی ئیوه دامه‌زراوه و نه به‌خواستی ئیوه‌ش مه‌یدان چۆل ده‌کات: "داوامان له هه‌موو ئه‌حزابی كوردی كرد كه داوایان لـێ بكه‌ن، ده‌ست له‌و ناوه هه‌ڵ‌گرن، به‌ڵكوو بتوانین پێكه‌وه له‌م وه‌زعییه‌ته حه‌ساسه‌دا، هاوكاری بكه‌ین، پێكه‌وه بڕۆینه پێش، به‌ڵام له باتیی وه‌ڵامدانه‌وه به‌و داوایه كه ئێمه كردمان‌و به‌و دۆستانه‌ش كه ئێمه له‌گه‌ڵیان داده‌نیشتین، هه‌موو كه‌س داوای ئێمه‌ی به ره‌وا ده‌زانی. نه‌ك وه‌ڵامیان نه‌داوه، به‌ڵكوو كه‌وتنه كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری، خۆیان به دێموكرات نیشان دا‌و ئێمه‌یان به نادێموكرات، خۆیان به ئاشتیخواز نیشان دا‌و ئێمه‌یان به نائاشتی‌خواز، ئێمه له‌به‌ر مه‌سئوولییه‌تێك كه هه‌مانبوو، نه‌مانده‌ویست شه‌ڕه دندووكه بکه‌ین."
کاک ته‌یمور ئیستاش پێی وایه فه‌رمانده‌یه وده‌ستوور به ژیرده‌سته‌کانی ده‌دا که چ بکه‌ن و چ نه‌که‌ن ، یان هه‌ر ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی پێیه که دوای کۆنگره‌ی 13 ی حیزب به ده‌ستییه‌وه بوو؛ ئه‌گه‌رچی ناوی حیزبی وه‌ک "حیزبی دیمۆکراتی کوردستان" ده‌گه‌ل "حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران" فه‌رقی یه‌کجار زۆره و له ناوه‌رۆکیش دا زۆر لێک دوورن و به بروای من یه‌کێک له‌و ده‌لیلانه‌ی که بیری یه‌ک گرتنه‌وه کال تر ده‌کاته‌وه هه‌ر ئه‌و ئال‌و گۆرانه‌ی دوای کۆنگره‌ی 14 حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بوو که له به‌رنامه‌و پیره‌وی نیوخۆ دا هاتنه گورێ و ئه‌وه‌ش مه‌وداو نیوانه‌که‌ی فراوانتر کرد وئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی 14 حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران- یش هیچ ئالوگۆرێک ده‌خۆی دا پێک نه‌هێنی ئیدی ئه‌وده‌م کاک ته‌یموور و هاوبیرانی ده‌بێ به ئاسووده پالی لێ بده‌نه‌وه وترسی یه‌ک گرتنه‌وه خه‌ویان له چاوی حه‌رام ناکات.
سه‌یر ئه‌وه‌یه به‌ریز کاک ته‌یموور دوای ته‌مه‌نیکی دوور و درێژ له خه‌بات و بوونی له‌سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دا و دیتنی ئه‌و هه‌مووه ئالگۆره له‌ده‌ورو به‌ری خۆی و دۆستانی دا هه‌ر وه‌ک 20 سال و 30 سال له‌مه‌و به‌ر بیر ده‌کاته‌وه و ئاماده نییه ته‌نانه‌ت ئه‌و ئالوگۆرانه‌ی که ده‌یان بینێ قه‌بوولییان بکات و دانیان پی دا بنیت، من لیره دا و له‌سه‌ر ئه‌و ولامه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کاک ته‌یموور یه‌ک پرسیار له کاک ته‌یموور و له هه‌موو خوینه‌رانی به‌ریز ده‌که‌م ، ئایا له کویی دنیا دا دیتووتانه حیزبێک به خواست یان داوای که‌سانێک ناو بۆخۆی دیاری بکات که له ناو ئه‌وحیزبه دا نین و ئه‌ساسه‌ن خۆشیان له‌چاره‌ی حیزبه‌که نایه‌ت،له‌دروست بوون و سه‌ر هه‌لدانی حیزبێک دا ئه‌وکه‌سانه ناو و به‌رنامه بۆ حیزبه‌که داده‌نێن که له‌و حیزبه دا کار ده‌که‌ن چوونکه ئه‌و حیزبه به خواستی ئه‌وان و به ئیراده‌ی ئه‌وان دروست ده‌بێ. حیزبێ دیمۆکراتی کوردستان زیاتر له 60 سال له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر داوای کوردانی باکور و باشوور نه‌هاته نیو دنیای سیاسه‌تی کوردانه‌وه به‌لکوو له سه‌ر داوا و کار و تێکۆشانی کۆمه‌لێ خه‌باتگێری کوردستانی رۆژهه‌لات تێکۆشانی خۆی راگه‌یاند، که‌وایه ده‌گه‌ل ریزم دا بۆ هه‌موو ریکخراوێکی سیاسیی کوردستانی له هه‌ر کوێیه‌ک هه‌ن، به‌لام بۆ هێچ ریکخراوێکی سیاسیی نه هاتووه که ناو بۆ حیزب یان ریکخراوێکی دیکه‌ی کوردستانی دیاری بکات، یان داوا بکات ناوه‌که‌ی بگۆری ،ئه‌گه‌رشتی واش بوبێ و خودی ریکخراوه‌که پیی باش بێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌یه وه‌ک پژاک و پ ک ک.
هه‌ر له‌و ولامه دا به‌ریز کاک ته‌یموور ده‌لێ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان نه‌ته‌نیا ولامی ئیمه‌یان نه‌داوه "، به‌ڵكوو كه‌وتنه كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری، خۆیان به دێموكرات نیشان دا‌و ئێمه‌یان به نادێموكرات، خۆیان به ئاشتیخواز نیشان دا‌و ئێمه‌یان به نائاشتی‌خواز، ئێمه له‌به‌ر مه‌سئوولییه‌تێك كه هه‌مانبوو، نه‌مانده‌ویست شه‌ڕه دندووكه بکه‌ین."
به‌راستی سه‌یره کاک ته‌یموور به جۆری قسه ده‌کات که ده‌لێی که‌س ئاگای له رووداوه‌کان نییه ، به به‌ر چاوی هه‌موو دنیا و کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان دیاره که که له رابردوو دا چ کراوه و کی ته‌شقه‌له‌ی به کێ کردووه؟ به‌لام ئیستا کوا کاتی ئه‌م قسانه‌یه، ئه‌و لیدان و هاوار کردنه بۆچی؟ کاک ته‌یموور له 2 وتوویژێ رابردوو دا زۆر به راشکاوی بێریزی به خه‌لک ده‌کات و به ئاشکرا به‌روکی حیزبی گرتووه پاشان ده‌لێ نامان هه‌وێ شه‌ره دندووکه بکه‌ین؟! کاک ته‌یموور ئه‌گه‌ر بۆخۆی له‌بیری کردبێ ره‌نگه خه‌لکیک له بیری مابی که ئه‌وانه‌ی ئیوه داوای نیو گۆرینیان لێ ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ن که کاتی خۆی ده‌گه‌ل ئیوه له یه‌ک حیزب دابوون و هاورێ و هاوبیر وهاوسه‌نگه‌رتان بوون و ده‌گه‌لیان نه‌ده‌حاوانه‌وه‌و ئیوه به چاوی غه‌یره حیزبی سه‌یرتان ده‌کردن!
له جیگه‌یه‌کی دیکه دا و بۆ پالپشتی قسه‌کانی خۆی ئاماژه به وته‌کانی د. قاسملووی نه‌مر ده‌کات که چۆن ناوی حیزبی به هه‌ردووک شیوه به‌کار بردووه، واته حیزبی دیمۆکراتی کۆردستانی ئیران و حیزبی دیمنۆکراتی کوردستان، من شتێکی دیکه وه‌بیر کاک ته‌یموور دینمه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له رۆژهه‌لاتی کوردستان که بیان ویستایه بت ناسن خه‌لکی ده‌یان پرسی "ئه‌تۆ حیزبیی یان کۆمه‌له"! ده‌زانی بۆ؟ چوونکه له باشوری کوردستان ده‌و کاتی دا له حیزب و کۆمه‌له زیاتر نه‌بوو، نه‌یان ده‌کوت حیزبی دیمۆکراتی کوردستان یان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ده‌یان کوت حیزب.مه‌سه‌له‌ن ده‌یان کوت "حیزب ده‌مه‌نته‌قه دایه"یان" حیزب پایگای گرت"یا "حیزب ده‌شاری دایه" و ... هه‌ر وه‌ک ده‌بینی زۆر به روونی ته‌نیا له ناوی حیزب که‌لک وه‌رده‌گیرا ، به‌لام کاک ته‌یموور ئه‌وه 30 سال به سه‌ر ئه‌و قه‌زییه دا تێ ده‌په‌ری ، بلۆکی شه‌رق رووخا ، پرۆسترۆیکای گۆرباچۆف ئاوی ساردی به‌سه‌ر ده‌ستی سۆسیالیسمی عیلمی داکرت، له باشووری کوردستان پارتی و یه‌کیه‌تی ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌لات دارن به‌لام ده‌یان حیزبی گه‌وره وبچووک ساز بوون و ته‌نانه‌ت له نیو ئه‌و حیزبه تازانه دا رکه‌به‌ری زۆر به‌هیزیشیان لی په‌یدا بووه ، په‌ژاک له روژهه‌لاتی کوردستان ده‌وری هه‌یه و پیگه‌ی خۆی کردۆته‌وه، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له نیو ئه‌وکه‌سانه‌ی ئیوه باسیان ده‌که‌ن و پێت وایه پالپشتی قسه‌کانتن جیگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به پێجه‌وانه‌ی قسه‌ی ئیوه هه‌ر به‌و نیوه‌ش بۆ کۆبوونه‌وه و مه‌راسیمه‌کان و یاده‌وه‌رییه‌کان بانگ هێشتن ده‌کرین، ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی سایه‌ته‌کانت کردبێ ده‌بینی له هه‌موو بۆنه و مه‌راسیمه‌کان حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌شداره و په‌یامی خۆی هه‌یه.
من به‌راستی نام هه‌وێ ولامی یه‌ک به یه‌کی قسه‌کانی کاک ته‌یموور بده‌مه‌وه ، یه‌که‌م هه‌ر کای کۆن به با کردنه ، دووهه‌م ئاسنی سارد کوتانه! به‌لام دۆستانه داوا ده‌که‌م و ده‌لێم، به‌ریز کاک ته‌یموور وا چاکتره راستییه‌کان وه‌ک خۆیان ببینی،دلنیاش به جارێ یه‌ک گرتنه‌وه خه‌یاله و نیگه‌ران مه‌به له‌سه‌ر ته‌ختی خۆت دانیشه و پالی لێ بده‌وه ته‌نیا با کێشه‌کان ئالۆزتر نه‌بن ، ئیووه کۆنگره‌ی 14 تان له پێشه له‌جیاتی فکرتان به حیزبی دیمۆکراتی کوردستان خه‌ریک بکه‌ن و میشکتان ماندوو بکه‌ن، ده‌فکری گرتن و به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی سه‌که‌وتوو دابن که زۆر که‌س ئه‌و چاوه‌روانییه‌ی هه‌یه، به گرتنی و به‌ستی کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو دلی دۆستان شاد که‌ن و دوژمنان نا‌ئومێد، دلنیا بن ئیمه سه‌ره‌رای ئه‌و قسانه‌ی جه‌نابت نه‌ته‌نیا دۆست به‌لکوو هاوری و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئیرانین و ئاره‌زوو ده‌که‌ین کۆنگره‌ی داهاتوو کۆنگره‌ی نوی کردنه‌وه و کۆنگره‌یه‌کی ته‌واو سه‌رکه‌وتوو بیت.