سێ هه‌واڵی كورت ... دیاری نه‌کراو
| سێ هه‌واڵی كورت | |||
ده‌سبه‌سه‌ر كرانی مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌كانی دێوڵان كوردستان‌و كورد: حه‌وتووی رابردوو مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌كانی دێوڵان به ناوی حوسێن سه‌یدی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ. به پێی زانیارییه‌كان ناوبراو به تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده دژی نیزامی ئیسلامی" ده‌سبه‌سه‌ر كراوه. ده‌وترێ تێپه‌ڕبوونی 6 رۆژ به‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر كرانی‌دا به زه‌مانه‌ت ئازاد ده‌كرێ. بریندار بوونی مێر منداڵێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی بۆكان كوردستان‌و كورد: رۆژی هه‌ینی رابردوو 17ی جۆزه‌ردان مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به ناوی مووسا برجیار خه‌ڵكی ئاوایی "كانی گورگه"ی سه‌ربه‌ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆكان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له كۆنه مۆڵگه‌یه‌كی سوپای پاسداران به سه‌ختی بریندار ده‌بێ‌و ده‌ستێكی له ده‌ست ده‌دا. بریندار بوونی ئوستوارێكی هێزه‌كانی ئینتزامی له دێوڵان كوردستان‌و كورد: رۆژی 14ی جۆزه‌ردان له تێكهه‌ڵچوونێك دا له نێوان ژماره‌یه‌ك له لاوانی دێوڵانی‌و هێزه‌كانی ئینتزامی، ئوستوارێك به ناوی خه‌لیل موشیر په‌ناهی بریندار ده‌بێ. به پێی زانیارییه‌كان تێكهه‌ڵچوونه‌كه پاش ئه‌وه رووده‌دا كه هێزه‌كانی ئینتزامی ته‌قه له ماشێنێكی "پژۆ"ده‌كه‌ن‌وده‌یانه‌وێ شۆفیره‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر بكه‌ن. |