ده‌مــــــــار گـــــــرژی تـــــا کــــــه‌ی؟
(وڵامێک بۆ وته‌کانی کاک ته‌یمووری مسته‌فایی)
پاش هه‌موو ماندوو بوون و هیلاکی ئیش و کار و چه‌رمه‌سه‌ری رۆژانه ،بۆ حه‌سانه‌وه وده‌رچوونی ئه‌و هه‌موو ماندووبوونانه،شه‌وانه به دڵ خۆشییه‌وه و به‌و په‌ڕی هیواو و ئومێده‌وه روو له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌که‌م و به ده‌سته‌وه گرتنی کۆنتڕۆڵی سه‌ته‌لایت،یه‌کسه‌ر روو ده‌که‌مه کاناڵه کوردییه خۆشه‌ویسته‌کان و له‌م کاناڵ بۆ ئه‌و کاناڵ و به دوای گه‌ڕان بۆ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت و سه‌رنج راکیش و له بیر کردنی ده‌رد و خه‌م و ئێش و ئازاره‌کان،به خۆشییه‌وه له سه‌ربه‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت و خۆش ده‌وه‌ستم و ده‌ڕوانمه هیوا و ئاواته له مێژینه‌کانم،ئاخر منێک که مامۆستای بێکارکراو و له سه‌ر کار لابراوم،ئه‌ویش بۆ دوو جار،یه‌که‌میان له ساڵی1364ی هه‌تاوی و دووهه‌میان له ساڵی 1375ی هه‌تاوی،ئه‌ویش هه‌ر به تاوانی کورد بوون و ئازادیخوازی و لایه‌نگری له گه‌ل و نیشتمان و کورد وکوردستان بۆ ماوه‌ی دوازده ساڵ مه‌حڕوومی کۆمه‌ڵایه‌تی کراوم و هه‌موو ژیان و خۆشی خۆم له پێناوی ئاواته به‌رزه‌کانی گه‌ل و نیشتمان به‌خت کردووه و....
ئه‌و شه‌وه‌ش چوومه سه‌ر کاناڵی تیشک و به دڵ خۆشییه‌وه کوتم:ئه‌وه به‌رنامه‌ی تایبه‌ته و با به دڵ و و گیانه‌وه گوێی لێبگرم،به‌ڵام هه‌رچی ده‌مڕوانییه شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌که،بۆم زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره و سه‌رنج راکیش بوو،چییه؟بڵێی چی رووی دابێ،چی قه‌وماوه؟ تۆ بڵێی کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره و گران نه‌قه‌ومابێ،نه‌کا گێژاوه و ئاژاوه‌یه‌کی نه‌خوازراو بۆ گه‌ل و وڵاته‌که‌مان نه‌ندرابێته‌وه.که ده‌مڕوانییه شاشه‌که،که‌سی که‌م به‌ر چاو ده‌که‌وت و به‌و په‌ڕی ده‌مارگرژی و تووڕه‌یی و نێو چاوان تاڵی و ترشاوییه‌وه که غه‌زه‌ب وئاوری لێ ده‌باری و به هه‌موو هێزی خۆی ئه‌ی نه‌ڕاند و ئه‌ی گرماند،که هه‌ر له هه‌وری به‌هار ده‌چوو،هه‌ر به جارێ تۆقیم و خه‌م و خه‌فه‌ت دایگرتم و له به‌ر خۆمه‌وه ده‌مکوت،نه خێر تازه ته‌واو بوو،کاره‌سات قه‌وماوه،ئه‌ی هاوار، چی بکه‌ین و ئه‌م جاره روو له کوێ بکه‌ین؟که به جوانی سه‌یری شاشه‌که‌م کرد و له داوێنی شاشه‌که‌م روانی،نووسرابوو ته‌یموور مسته‌فایی و ئه‌ندامی فڵان،به راستی زۆر سه‌رم سووڕما،ئه‌مه کێیه؟کام پسپۆڕی گه‌له لێقه‌وماوه‌که‌مانه؟ که ئاوا زانستی و ئاکادمیانه ده‌ڕوانێته رووداو و کاره‌ساته‌کان،ئه‌تۆ بڵێی ئه‌م پاڵه‌وان و که‌ڵه پیاوه‌ی رێگای رزگاری کورد‌و کوردستان له کام زانستگای به ناوبانگ و ناوداری جیهانی ده‌روازه‌کانی عیلم و زانستی ئاواڵه کردبێته‌وه و به ده‌ره‌جاتی عالی و کۆتایی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئوسوولی و دێموکڕات و دێموکڕاسی گه‌یشتبێ،بۆ چه‌ند خوله‌کێک چوومه ناو خه‌ون و خه‌یاڵاته‌وه،چاوم ده‌قوونجاند و هه‌ڵم دێناوه،ئه‌رێ ئه‌وه چییه ؟خه‌ون ده‌بینم،به‌راستی بڵێی خه‌ون نه‌بێ،کوڕه خه‌ونی چی،ماڵت وێران نه‌بێ،ئه‌وه نییه زیت و زیندوو دانیشتووی،جوان گوێ بگره و بزانه کاکی برا چی ده‌فه‌رموون،به‌ڵێ باشه‌ئاخری سه‌ره گێژه‌م گرت،ئه‌وه‌نده وته‌کانیم پێ منداڵانه و بێ مه‌سئوولانه بوو که هیچ ئه‌رزش و بایه‌خێکی ئه‌و تۆیان نه‌بوو.
باس باسی کۆنگره‌ی هاوڕیانی پێشوویان بوو که کاک ته‌یموور ده‌یفه‌رموو:ئه‌و کۆنگره‌یه قانوونی نییه،یه‌ک به خۆم قاقای پێکه‌نین دایگرتم ،ماشه‌ڵڵا له‌و هه‌موو تێگه‌یشتوویی و زانسته سیاسیه بۆ تۆ کاک ته‌یموور، قانوونی بوون یان نه‌بوونی خۆتت له کوێ و له کێ وه‌رگرتووه و له نێو چاوانت حه‌ک کراوه که هه‌ر خۆت به قانوونی ده‌زانی؟
باشه کۆبوونه‌وه و وتووێژ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌سه‌له‌کان،ئه‌و هه‌موو تووڕه‌یی و گرژی و خۆ ترشاندن و خۆ پیشاندن،وه‌ک چه‌وه‌نده‌ری برژاوی ناو ته‌ندووری سووره‌وه‌بووی بۆ چییه،کاکه ئه‌گه‌ر تۆ فشارت له سه‌دان ده‌ره‌جه تێپه‌ڕیوه،ئه‌تۆیه‌ک که چوار رۆژ و له‌تێکه به حیزب ئاشنا بووی و له‌گه‌ڵ حیزب که‌وتووی،بۆ چی نێوی خۆت ناگۆڕی و نێوێکی پڕله تووڕه‌یی و ده‌مار گرژی و خۆ ماساندن به‌قه‌ده‌ر هه‌یکه‌ل و قه‌ڵافه‌تت هه‌ڵنابژێری و له‌سه‌ر خۆت وهاوبیران و هاوکه‌م فکرانتی دانانێی؟
له وتووێژ‌و دانیشتنوو هه‌ڵسه‌نگاندن وراوێژکردنی ئێوه و لایه‌نی به‌رامبه‌رتان،به راستی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ و ده‌ریش که‌وت که ئێوه چه‌نده له خۆ بایی و ده‌مارگرژ و تووڕه و تۆسنن،ئه‌وانیش چه‌نده له‌سه‌ره خۆ و به ئه‌زموون و لێهاتوو.ئێوه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که له جه‌ریانی دابه‌شبوونه‌که‌دا له کاناڵی تیشکه‌وه(ئه‌و کاناڵه‌ی که به خوێنی ئه‌و هه‌موو قاره‌مان و شه‌هید ورێبه‌رانی له ده‌ست چوومان که‌وته گه‌ڕ)ده‌ستان کرد به هاوار و داد و فیغان و گه‌نده‌ڵی سه‌یر و سه‌مه‌ره،که به ڵی ئه‌وه تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان به گشتی له گه‌ڵ ئێوه‌ن و پشتیوانی خۆیان هه‌ر ته‌نیا له ئێوه ده‌ربڕیوه، ئه‌ویش کام پشتیوانی،پشتیوانی ته‌واوی خانه‌قا و ته‌کیه و خه‌لیفه وده‌روێشه چڵکن و پڵکن و کۆنه په‌ره‌ست و مێشک رزیو و نوقوم له خوڕافات ،که سه‌دان ساڵه‌بوونه‌ته به‌ڵا و ئافاتی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه،هه‌ر له ئیلامه‌وه هه‌تا سنووری توورکییه و ئه‌ڕمه‌نستان،یان به‌و به‌رنامه جوانانه‌ی وه‌ک وتووێژ له گه‌ڵ حوسێن لاجوه‌ردی که ده‌یفه‌رموو:بێ ئینسافییه که ئێمه دژی بڕیاره‌کانی ره‌زاخان بین،(چوونکه تاجی به‌رزی له‌سه‌ر کوردان دانا،پێش هه‌موو شتێک زمان و لیباسی لێ قه‌ده‌غه ده‌کردن)یان وتووێژ له گه‌ڵ په‌رویز قلیج خانی.له هه‌مووی جالبتر و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر وتووێژ له گه‌ڵ ئیلاهه‌ی بوقه‌ڕات که ده‌یان فه‌رموو:ته‌نیا رێگای رزگاری گه‌لی ئێرانی لێ قه‌وماو ره‌زا په‌هله‌وییه و ده‌بێ ئێمه زیاتر ده‌ست به سنگمانه‌وه بگرین و بچین به قوربان و سه‌ده‌قه‌ی کوڕی حه‌مه ره‌زا (باوکی خه‌ڵکی ئێران) ببین و پێڵاوه‌کانی بلێسینه‌وه و تۆز و خۆڵی چه‌کمه‌کانی خۆی‌و باو و باپیره‌که‌ی له پارچه‌ی سه‌وزه‌وه پێچین و رۆژانه چه‌ند جاران به تایبه‌تی پێش مه‌لا بانگدان و به چاوی خه‌واڵوو و به نییه‌تی پاکه‌وه روو به قیبله به سه‌ر و چاومانی دابێنین و له سه‌ر دڵی ناسکمانی دابنێین ،ئیتر رزگاری هه‌ی رزگای و سه‌ر که‌وتن هه‌ی سه‌رکه‌وتن.ئه‌و کاناڵه جوانه هه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌حراروودی و کازمی دارابی ماوه بێنه سه‌ری قسه بکه‌ن،وه‌گه‌رنا له به شی فارسییه‌که‌یدا نه‌وه‌د له سه‌دی میوانه‌کان دوژمنی کورد و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردن و دێن قسه ده‌که‌ن.
جا کاکی برا واته کاک ته‌یموور مسته‌فایی و هاوڕیانی له حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ئاژاوه دروست مه‌که‌ن و به دژی کورد مه‌جووڵێنه‌وه و دوژمنی راسته‌قینه‌ی خۆتان بناسن.
به هیوای سه‌ر که‌وتن
کورده‌واری له شاری سه‌قزه‌وه