چالاكیی ته‌بلیغی تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی ... دیاری نه‌کراو
| چالاكیی ته‌بلیغی تێكۆشه‌رانی رێكخستنی نهێنی | |||
| كوردستان‌و كورد: تێكۆشه‌رانی ماندوونه‌ناسی رێكخستنی نهێنی حیزبی دێموكراتی كوردستان شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی جۆزه‌ردان له ئاستێكی به‌ربڵاو له شاری مهاباد چالاكیی تبلیغیان به شێوه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت‌و بڵاڤوكی حیزبیان به‌ڕێوه برد. . ئه‌و شوێن‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه چالاكی ته‌بلیغیان تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له: شاره‌كی كارمه‌ندان، گه‌ڕه‌كی موكریان، گه‌ڕه‌كی "ئازادگان"، گه‌ڕه‌كی فه‌رهه‌نگیان، وێستگه‌ی 6و7، ده‌ورووبه‌ری هوتێل كوێستان‌و ترمیناڵی كۆن‌و تازه، ده‌ورووبه‌ری ته‌ڕه‌بار، باخی سمایل ئاغا، مه‌یدانی مه‌لاجامی، سنجاناوا‌و ئاوایی خانه‌گێ. كۆمیسیونی ته‌شكیلاتی نهێنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و تێكۆشه‌رانه كردوو چالاكیه‌كه‌ی ئه‌وانی به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند‌و به‌رده‌وامی له كار‌و خه‌بات دا بۆ به‌ئاوات خواستن. |