یادی شه‌هیدكرانی دوكتور شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی له سویس به‌رز راگیرا ... دیاری نه‌کراو
| یادی شه‌هیدكرانی دوكتور شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی له سویس به‌رز راگیرا | |||
كوردستان‌و كورد: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 1/6/2008 ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدكرانی كه‌سایه‌تی مه‌زنی رۆژئاوای كوردستان دوكتور شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی له سوئیس به‌رز راگیرا له رێوره‌سمێك دا كه به‌بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هدیكرانی شێخ مه‌عشوق له‌لایه‌ن چه‌ند حیزب‌و رێكخراوی رۆژئاوای كوردستانه‌وه له شاری بێڕن پێته‌ختی سوئیس به‌ڕێوه چوو، عه‌زیز ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له سوئیس هاوڕێ له‌گه‌ڵ ساڵح محه‌ممه‌دپوور ئه‌ندامی كومیته‌ی حیزب به‌شدار بوون‌و په‌یامی حیزبیان به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد. له په‌یامه‌كه‌ی كومیته‌ی سوئیس دا وێڕای رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هید شێخ ممه‌عشوق‌و مه‌حكووم كرانی ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن رێژیمی به‌عسی سووریاوه جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان كرابۆوه. له كۆڕیاده‌كه چه‌ندین وتاری سیاسی‌و په‌یام‌و هه‌ڵبه‌ست‌و بابه‌تی جۆراوجۆری ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش كرا. شایانی باسه شه‌هید دوكتور شێخ مه‌عشوق خه‌زنه‌وی كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینیی ناودارو خۆشه‌ویستی رۆژئاوای كوردستان بوو كه شێلگیرانه له وتار‌و نووسراووه‌كانی‌دا داكۆكی له مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد ده‌كردو سه‌ره‌نجام به‌هۆی داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی به‌عسی سووریا سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆر كرا. |
