بێ‌ سه‌ر‌و شوێن كردنی‌ هاووڵاتییه‌كی‌ خه‌ڵكی‌ هوویه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ ژاوه‌رۆی‌ مه‌ریوان ... دیاری نه‌کراو
بێ‌ سه‌ر‌و شوێن كردنی‌ هاووڵاتییه‌كی‌ خه‌ڵكی‌ هوویه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ ژاوه‌رۆی‌ مه‌ریوان
كوردستان‌و كورد: هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ هاووڵاتییه‌كی‌ لاوی‌ دانیشتووی‌ "هوویه‌"ی‌ ناوچه‌ی‌ ژاوه‌رۆی‌ مه‌ریوان به‌ ناوی‌ به‌شیر رۆسته‌می‌ ده‌سبه‌سه‌ر‌و بۆ شوێنێكی‌ نادیاریان راگواستووه‌.

پاش ئه‌وه‌یكه‌ نزیك به‌ دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ مه‌ریوان هه‌ڵده‌كووتنه‌ ماڵی‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌ گوندی‌ هوویه‌‌و سێ‌ كه‌س به‌ ناوه‌كانی‌ حه‌بیبوڵڵا‌و ئیقبال فه‌رهادی‌‌و كامیل رۆسته‌می‌ ده‌سبه‌سه‌ر‌و ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كتێب‌و ناسنامه‌یه‌ك‌و ئاڵایه‌كی‌ كوردستان دا ده‌گرن. هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات چه‌ند رۆژ دواتر به‌شیر رۆسته‌می‌ خاوه‌نی‌ ناسنامه‌كه‌ كه‌ له‌ سنه‌ كرێكاری‌ ده‌كا، له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌سبه‌سه‌ر‌و ره‌وانه‌ی‌ شوێنێكی‌ نادیاری‌ ده‌كه‌ن.
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ گه‌یشتوو بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌شیر زۆر نیگه‌رانی‌ چاره‌نووسی‌ كوڕه‌كه‌یانن‌و له‌ حه‌وتووی‌ رابردوودا چه‌ند جارێك سه‌ردانی‌ ئیتلاعاتی‌ سنه‌‌و شوێنه‌ پێوه‌ندیداره‌كانیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌ سه‌ر  كوڕه‌كه‌یان پێ‌ نه‌داون

z ڕێکه‌وتی 2008-6-4-11:09 له‌لایان بۆکان بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
بۆ چوونه‌کان ?