تۆپباران كردنی كوێستانه‌كانی سنووری پێنجوێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ... دیاری نه‌کراو
| تۆپباران كردنی كوێستانه‌كانی سنووری پێنجوێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه | |||
كوردستان‌و كورد: كاتژمێر 5/4ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌وڕۆ چوارشه‌مه تۆپخانه‌ی سوپای پاسداران بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك كوێستانه‌كانی "جۆمه‌ره‌سی"و ده‌ورووبه‌ری له سنووری پێنجوێن به خه‌ستی تۆپباران كرد. . به ده‌سپێكی تۆپبارانه‌كه دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره گونده‌كانی خۆیان چۆڵ كرد‌و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق ئاواره بوون. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو سوپای پاسداران به هۆی تۆپخانه‌یه‌كه‌وه كه له كه‌لی"سیاناو"ی مه‌ریوان دایمه‌زراندووه ئه‌و ناوچانه‌ی تۆپباران كردووه. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ن به زه‌ره‌ر‌و زیانی گیانی‌و ماڵی ئه‌م تۆپبارانه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پارلمانی هه‌رێمی كوردستان به تووندی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئیدانه كرد‌و داوای له‌و وڵاته كرد كه تۆپبارانه‌كه راگرێ. سه‌رۆكی پارلمان ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرت هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا بیانووی داوه‌ته ده‌ست ئێرانیش تا به كه‌یفی خۆی كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكا. |
