پاپ بێنێدیكتی شازده‌هه‌م چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نژاد ره‌ت كرده‌وه ... دیاری نه‌کراو
| پاپ بێنێدیكتی شازده‌هه‌م چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نژاد ره‌ت كرده‌وه | |||
پاپ بێنێدیكتی شازده‌هه‌م رێبه‌ری كاتۆلیكه‌كانی جیهان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد داخوازی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ناوبراو ره‌ت كرده‌وه.كوردستان‌و كورد: رێبه‌ری كاتۆلیكه‌كانی جیهان، پاپ بێنێدیكتی شازده‌هه‌م داخوازی سه‌ركۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ چاوپێكه‌وتن ره‌ت كرده‌وه. رێبه‌ری كاتۆلیكه‌كان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌باره‌ت به له‌ناو بردنی ئیسرائیل چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ناوبراو ره‌ت كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها بێرلێسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیاش به هه‌مان هۆكار دوێنێ دووشه‌مه رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نژاد چاوپێكه‌وتن ناكات. شایانی باسه ئه‌حمه‌دی نژاد كه بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی جیهانی خاروبار‌و وه‌ڕزێری (فائۆ) سه‌ردانی ئیتالیای كرد، ئه‌وڕۆ به گه‌یشتنی به رۆم له لێدوانێك دا جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ئه‌و وڵاته‌ی به گه‌وره‌ترین هۆكار له پێكهاتنی قه‌یرانی خوارده‌مه‌نی جیهانی ناوبرد‌و وتی: وڵاتانی ئورووپایی قورسترین زه‌ربه‌یان چ له‌رووی سیاسی‌و چ له‌رووی ئابوورییه‌وه له‌لایه‌ن زایۆنییه‌كان، ئه‌و رێژیمه‌ی كه به زۆر دروستكراوه‌و وه‌به‌ر كه‌وتووه. له رۆم به دژی ئه‌حمه‌دی نژاد خۆپیشاندان ده‌كرێ له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌حمه‌دی نژاد به رۆم، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی مافی مرۆڤی ئیتالیا، رێكخراوه چه‌په‌كان‌و جووله‌كه‌كانی دانیشتووی ئیتالیاوه خۆپیشاندانێك به دژی ئه‌حمه‌دی نژاد رێكخرا. خۆپیشانده‌ران بانگهێشت كردنی سه‌ركۆماری ئیسلامیان به تووندی پرۆتیستۆ كرد‌و بانگهێشتی ناوبراویان به بێ رێزی به لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و هاووڵاتیانی جووله‌كه له قه‌ڵه‌م دا. |