له یادی 59 لاوی به ناحه‌ق شه‌هید کراوی شاری مه‌هاباد دا. نووسینی: حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی ... دیاری نه‌کراو
| له یادی 59 لاوی به ناحه‌ق شه‌هید کراوی شاری مه‌هاباد دا. نووسینی: حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی |
دوابه‌دوای جیهاده‌که‌ی خومه‌ینی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان، شاڵاوی داروده‌سته‌ی به‌سیجی و پاسدار و حیزبوڵڵا و جیهادی و فرقه جۆراوجۆره‌کانی چه‌کداری سه‌ر به ڕژیم بۆ کوردستان، به شێوه‌یه‌کی مه‌غوول‌ئاسا ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌ستیان به ڕه‌شه‌کوژی و کوشتاری به کۆمه‌ڵ و گولله‌باران کردنی ژن و پیاو و منداڵ و پیری کوردستان کرد و له هیچ کرده‌ویه‌کی ناحه‌ز ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆیان نه‌پاراست.هێز و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کان و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌ر ئه‌و شاڵاوه بێ‌به‌زه‌یانه‌ی ڕژیمی جه‌هل‌و نه‌زانی کۆماری ئیسلامی نه‌که‌ون به ناچار ده‌ستیان به به‌رگری له ماف و ئازادی‌یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ به‌رگری له ژیان و مافه‌کانی خۆیان لاوانی کوردستان به خۆ ڕێکخستن له هێز و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی کوردستانی و ئێرانی دا خۆیان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئاماده کرد و له ماوه‌یه‌کی کورت دا پێشیان به هێرشه‌کانی سوپا و به‌سیجی و چه‌کدارانی کۆماری ئیسلامی گرت و زه‌ربه‌ی زۆر کاریگه‌ریان له جه‌سته‌ی له‌رزۆکی رژێم دا و به حه‌ق رژێمیان ده‌سته‌وه‌ستان کرد. دوای ئه‌وه رژێم له‌به‌رامبه‌ر هێزی له‌پسان‌نه‌هاتووی گه‌ل، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان زه‌بوون بوو، له زۆربه‌ی شار و گونده‌کانی کوردستان ده‌ستی به ڕه‌ش بگیری خه‌ڵک و به تایبه‌ت لاوان و مێرمنداڵانی کوردستان کرد و ڕاپێچی سیاچاڵ و پادگان و ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی کردن و به‌شێکی زۆر و به‌رچاوی له خه‌ڵکی کوردستان به بێ محاکمه گولله باران و شه‌هید کردن. له درێژه‌ی جنایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان دا به ناوبانگ‌ترین کوشتار له لاوانی شاری مه‌هابادی هه‌میشه پێشه‌نگ دا ڕوویدا. له 12ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1362ی هه‌تاوی ده‌ستی ڕه‌ش و پڕ له تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران، 59 که‌س له لاوانی شاری مه‌هابادی گولله‌باران کرد و دوای ئێعدام و گولله‌باران کردن و شه‌هید کردنی ئه‌و پۆله مرۆڤه بێ ئازاره‌ی گه‌له‌که‌مان ته‌رمی ئه‌و 59 لاوه‌ی بێ‌سه‌رو شوێن کردن و تا ئه‌مرۆکه‌ش هیچ که‌س بۆی ڕوون نییه گۆرێ بێ ناو نیشانی ئه‌و 59 لاوه له کوێن. بێ سه‌رو شوێن بوونی ئه‌و پۆله شه‌هیده، کاریگه‌ری خه‌راپی له سه‌ر ڕووح و جه‌سته‌ی دایک و باوکی به ساڵداچووی ئه‌و شه‌هیدانه هه‌بوو و به‌شێکی به‌رچاو له دایک و باوکی ئه‌و شه‌هیدانه به تاسه‌ی دیتنه‌وه‌ی گۆڕی کوڕه‌کانیان سه‌ریان نایه‌وه و به‌شێکیشیان هه‌نووکه هه‌ر له چاوه‌ڕوانی دیتنه‌وه‌ی گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه دان. رژێمی ئاخوندی ئێران پێی وابوو که به شه‌هید کردن و بێ سه‌روشوێن کردنی ئه‌و 59 لاوه ده‌توانی، به سه‌ر ئیراده و هه‌ستی شۆرشگێری خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت شاری مه‌هاباد دا زاڵ بێ و به چۆکیان دابێنێ و به خه‌یاڵی خۆی خه‌ڵک چاو ترسێن بکات، به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت شاری مه‌هاباد نه‌ک چاویان له‌و ڕه‌شه‌کوژی‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و خاڵخاڵی جه‌لاد نه‌ترسا، به‌ڵکوو خۆیان چاکتر له پێشوو ئاماده‌کرد و به گژ جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا چوونه‌وه و هه‌موو کوردستانیان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لێکردنه گۆرستان و ترس و خۆفێکی زۆریان خسته دڵی شه‌مشه کوێره‌کانی نیزامی ئیسلامی ئێران. خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت پێشمه‌رگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوای بیستینی شه‌هیدکرانی ئه‌و 59 لاوه‌ی شاری مه‌هاباد زۆر به تووندی به گژ کۆماری ئیسلامی دا چوونه‌وه و هه‌ر له ئیلام و کرماشانه‌وه تا خۆی و سه‌ڵماس و ماکۆ و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان، به تۆڵه‌ی ئه‌و 59 لاوه و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستیان به چالاکی و عه‌مه‌لیات به دژی داگیرکه‌رانی کوردستان کرد، که به‌ناو بانگ‌ترینیان به‌رێوه‌بردنی 59 عه‌مه‌لیات به یاد و تۆڵه‌ی ئه‌و 59 لاوه‌ی مه‌هاباد، له لایه‌ن هێزی بێستوونی حیزبی دیموکراته‌وه بوو که به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ئاگریان له سه‌ر جه‌سته‌ی ڕژێم کرده‌وه و به رژێمی تاران و قومیان سه‌لماندن که کوشتاری به کۆمه‌ڵ و تۆپ و خۆمپاره باران و بۆمبارانی کوردستان و ئه‌شکه‌نجه و ئازاری گیراوه‌کانی کورد و ته‌نانه‌ت ئێعدام و شه‌هید کردنیشیان، گه‌لی کورد به چۆک داناهێنێ و له خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی دڵساردیان ناکاته‌وه. به بۆنه‌ی 25 مین ساڵیادی ئێعدام کرانی 59 لاوی بوێر و شۆرشگێری شاری مه‌هاباد به ده‌ستی جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ری ڕیز بۆ خۆراگری و ته‌سلیم نه‌بوونی ئه‌م گوڵه په‌ڕپه‌ڕ بووانه‌ی شاری مه‌هاباد داده‌نوێنم و له قوڵایی دڵه‌وه جارێکی‌تر سه‌ره‌خۆشی له که‌س و کاری ئه‌و شه‌هیده مه‌زلوومانه‌ی کورد ده‌که‌م و نه‌فره‌ت بۆ بکوژانی 59 لاوی شه‌هیدی مه‌هاباد و شه‌هیدانی کوردستان ده‌نێرم. ده‌با له‌مڕۆ به‌دواوه زیاتر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکه‌ین و نه‌هێڵێن دۆسیه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه و ئێعدام کراوه‌کانی دیکه‌ی گه‌لی کورد به ده‌ستی جه‌نایه‌تکارانی کۆماری ئیسلامی تۆزی فه‌رامۆشیان لێ بنیشێ و به مێژوو بسپێردرێن، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه هه‌وڵ بده‌ین که په‌روه‌نده‌ی بۆ ساز بکرێ و بدرێ به کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخراوه‌کانیNGO و پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه ناسراوه‌کانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو دا بریارده‌رانی ئه‌و جه‌نایه‌ته سامناکه و گشت جه‌نایه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان بکێشرێنه به‌ر ده‌م دادگای خه‌ڵکی و به سزای نامرۆڤانه‌ی خۆیان بگه‌یێندرێن و هه‌ر وه‌ک سه‌ددام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی ببنه په‌ند بۆ هه‌موو دیکتاتۆرانی سه‌ر گۆی زه‌وی. نووسینی: حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی ئه‌وه‌ش ناوی 59 شه‌هیده‌که‌ی 12ـ03 ـ 1362 ی شاری مه‌هاباد مه‌کۆی خۆراگری و به‌رخودان: 1. مه‌لا حه‌سه‌ن لاجوردی 2. عه‌لی سالحی 3. عه‌لی غه‌واره 4. مسته‌فا فه‌قری 5. شوکری نادری 6. سالح مام ئیبراهیمی 7. سه‌ید مه‌حمود سه‌ید محه‌ممه‌دی 8. که‌ریم کاوه 9. یوسف حه‌سه‌ن زاده 10. سلێمان حه‌سه‌ن زاده 11. ئیبراهیم ئه‌مینی 12. محه‌ممه‌د فاروق بازیار 13. یوسف حه‌بیب په‌ناه 14. که‌ریم رحیمیان 15. که‌ماڵ که‌ریمی 16. هه‌ژار که‌ریمی 17. انشاءالله نادری 18. ئه‌بووبه‌کر شوکری 19. خدر ره‌نگینی 20. عه‌لی باژیان 21. محه‌ممه‌د سه‌لیمی 22. ره‌حمان خه‌زرپور 23. ئه‌حمه‌د که‌هروبی 24. مه‌قسود مه‌حمودی 25. سالح فه‌رهودی 26. کامه‌ران زائرحه‌جازی 27. عه‌لی ئاباده 28. سیامه‌ک سه‌قزی 29. عه‌باس یوسفی 30. حوسێن که‌لهوری 31. ئه‌حمه‌د مه‌حمود کندو 32. محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌دی 33. مه‌نسور جناح 34. وه‌فا ئه‌لیاسی 35. محه‌ممه‌د مه‌سعودی 36. محه‌ممه‌د ئه‌بووبه‌کری 37. فه‌ره‌یدون شه‌نگه 38. سید ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی 39. خالید سه‌فایی 40. خالید ره‌حیمی ئازه‌ر 41. حه‌سه‌ن ره‌حیمیان 42. که‌ماڵ چاوشینی 43. یوسف ئه‌یازی 44. خاله‌ق بارزانی 45. مسته‌فا عیسمه‌تی 46. عه‌لی گوڵپه‌ره‌ست 47. ره‌حمان ره‌حیمی 48. عه‌بدڵڵا ته‌حریریان 49. عه‌لی مه‌زنه 50. کازم خاتونی 51. عه‌باس حوسێنپور 52. محه‌ممه‌د حوسێنی 53. مه‌حمود دریزه‌ای 54. هومایون نیلوفری 55. محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌فا 56. محه‌ممه‌د عه‌لیالی 57. عه‌لی بانه‌یان 58. حه‌سه‌ن جه‌هان‌بین 59. غولام‌ره‌زا بارزی |
