به یادی 59 خونچه به ناحه‌ق هه‌ڵوه‌ریوه‌که‌ی شاری شه‌هیدان، مه‌هاباد ... دیاری نه‌کراو
| به یادی 59 خونچه به ناحه‌ق هه‌ڵوه‌ریوه‌که‌ی شاری شه‌هیدان، مه‌هاباد | |||
لوقمان زههراییله نیوه شه‌و تێپه‌ڕ بووه وخه‌و له چاوانم زڕاوه. زۆر حه‌ول ده‌ده‌م خه‌وم لێ بکه‌وێ، به ڵام بێ سوده. له سه‌ر ته‌خته خه‌وه‌که‌م دێمه خوار وده‌چم بڕێک ئاو ده‌خۆمه‌وه و سه‌رێک به ژووری کچه‌کانم کانیاو وکازیوه که وێنه‌ی دوو په‌پوله له باوه‌شی خه‌ودان دا ده‌که‌م تاکوو بزانم مه‌لافه‌که‌یان له خۆیان نه‌کردۆته‌وه. دیوه‌که‌یان زۆر فێنکه وبۆ ئه‌وه‌ی به‌ری به‌یانی سه‌رمایان نه‌بێ په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌یان داده‌خه‌مه‌وه وبه بێ ده‌نگی ده‌رکه‌ی دیوه‌که‌یان پێوه ده‌ده‌مه‌وه. ده‌رکه‌ی بالکۆنه‌که ده‌که‌مه‌وه وده‌چمه سه‌ر باڵکۆنه‌که وپڕ به سییه‌کانم هه‌وای ساف وبێ گه‌رد هه‌ڵده‌مژم. له راستیدا رووناکی هه‌وای ده‌ره‌وه هینده‌ی دیکه خه‌وم له چاوان ده‌تارێنێ. پاش ماوه‌یه‌ک ڕامان له سه‌ر شه‌قام ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ ژووری دانیشتن ویه‌کسه‌ر ده‌چم بۆ ئاشپه‌خانه وهه‌وڵ ده‌ده‌م قاوه‌یه‌ک ساز بکه‌م. له په‌نجه‌ره را چاوێکی دیکه له ده‌ره‌وه ده‌که‌م و وڕه‌ی ماتۆرێک بێ ده‌نگی شه‌و ده‌شکێنێ. ده‌چم بۆ ژووره‌که‌ی دیکه وله پشت کامپیتێره‌که‌م داده‌نیشم وبۆ به‌رچاو روونی چرایه‌کی نه زۆر رووناک هه‌ڵده‌که‌م. له وه‌تی له تاراوگه ده‌ژیم وهه‌موو سالێک له گه‌ڵ هاتنی مانگی جۆزه‌ردان ونزیک بونه‌وه له ساڵرۆژی شه‌هید کرانی 59 لاوی کوردی خه‌لکی مه‌هاباد، غه‌م وماته‌م جه‌سته وروحم داده‌گرێ. نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه هاوشاری خۆم بوون، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژوماره‌یه‌ک له و ئازیزه له ده‌ست چوانه هاوڕی وره‌فیقی ده‌ورانی منداڵی گه‌ره‌ک ومه‌دره‌سه م بوون. به ده‌یان بیره‌وه‌ری خۆشم له گه‌ڵیان هه‌بووه وبه ده‌یان جارشه‌ڕه شه‌قمان کردووه. له بیرم هیندێک جاربۆ شه‌ڕه گه‌ره‌ک روومان له مه‌جبور ئاوا ده‌کرد وجارێکیان سه‌ری یه‌کیان شکا وبه سه‌ری خوێناوییه بردمانه‌وه ماڵی وبۆ ئه‌وه مه‌سه‌له‌که‌مان ئاشکرا نه‌بێ به درۆکوتمان به‌ربۆته‌وه. ئێستێ که خه‌ریکی نووسینی ئه‌و چه‌ند دێره‌م بۆ یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌وخونچه په‌ڕ په‌ڕ بووانه،بیره‌وه‌ره‌یه‌کانی ده‌ورانی مندالیم وه‌کوو فیلمی سینه‌ما به به‌رچاو دا تێپه‌ڕ ده‌بن. زۆر باش له بیرمه کاتێک هه‌واڵی دڵ ته‌زێن وسامناکی شه‌هید کرانی ئه‌و ئازیزه له ده‌ست چوانم له رادیوده‌نگی کوردستانی ئێران بیست، له فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامی حیزب له بناری کێوی تالش له نزیک گوندی مه‌زناوێی ئالانی سه‌رده‌شت بووم. له هاورێیانم دوور که‌وتمه‌وه دوورله چاوی ئه‌وان فرمێسکی غه‌م وپه‌ژاره‌م ڕشت وبه دڵ بۆیان گریام. ئه‌و شه‌هیده بێ گۆرانه هه‌رگیز دوای شه‌هید کرانیان ته‌رمه‌کانیان ڕاده‌ستی ئازیزانیان نه‌کرایه‌وه، تاکوو لانیکه‌م سوکنایه‌ک بێ بۆ دلێ دایکی جه‌رگ سوتاویان وبۆ باوکی پشت چه‌ماویان. به داخه‌وه ئاخوند ''خال‌خالی '' جه‌لادی گۆربه گۆر به بێ ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌و هه‌موو جه‌نایه‌تانه‌ی که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کردی نه‌ماوه تاکوو رۆژی خۆی له دادگایه‌کی گه‌لی دا‌و له شاری 59 شه‌هیده‌که دادگایی بکرێ وبه سزای تاوانه چه‌په‌له‌کانی خۆی بگا. به ڵام پاسدار'' حمید رضا جلایی پور'' وهه‌موو ئه‌و جه‌نایتکارانه‌ی که ده‌ستیان له‌و کۆمه‌ڵ کوژیه داهه‌بووه و‌ئێستا زیندوون ده‌بێ رۆژێک به تاوانی ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵ ودژی ئینسانیانه‌نیان مه‌حکه‌مه بکرێن و تۆله‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان لێ بکرێته‌وه. ئێستاش بزه شیرنه‌که‌ی لاوی باڵا به‌رز، جوانه مه‌رگ خدر ره‌نگینم له به‌رچاوانه که چه‌نده شیرین بوو. ئه‌و عاشقی ژیلا بوو، کچه کوردێکی مه‌هابادی که ماڵه‌که‌یان له گه‌ڕه‌کی هه‌رمه‌نیان بوو. یادی عه‌لی غه‌واره ده‌که‌م که وێرای که‌مال چاوشینی ، فه‌ریدون شه‌نگه، مه‌سعود شێخ مه‌حه‌مه‌دی که ئه‌ویش دواتر ئێعدام کرا ، وێرای چه‌ند هاورێ دیکه له چایخانه‌ی کانیاوله چواررای ئازادی له ده‌وری یه‌کتر کۆ ده‌بوینه‌وه وته‌خته‌مان ده‌کرد وقسه‌ی خۆشمان بۆ یه‌کتر ده‌گێرایه‌وه. یادی ئه‌و کاتانه به خێر که له گه‌ره‌کی خرێ چاوم به مه‌حه‌مه‌دی عه‌لیالی وشینه‌ی بازیار ده‌که‌وت. هیوای ئه‌و کاتانه ده‌خوازم که ده‌چومه دوکانی دڵ وجگه‌ر فرۆشیه‌که‌ی کاک مه‌حه‌مه‌د سه‌قزی له نزیک مه‌یدانی ئاردی وسیامه‌کی شه‌هیدم ده‌دیت. دونیایه‌ک بیره‌وه‌ری خۆشم له‌و ئازیزانه‌ی که ناوم بردن له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌کانی سینگ ومێشکم دا تۆمار کردووه وهیوام وایه رۆژێک بتوانم بۆ جارێکیش که بووه چاوم به دایک وبابی ئه‌و ئازیزیان بکه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر مابه‌ن یان بمێنن. له یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هید کرانی ئه‌و رۆله کوردانه دا سه‌ری رێزوئه‌مه‌گناسی له حاست ئه‌و ئازیزه بێ گۆر وبێ نیشانانه ده‌رده‌بڕم وهاو خه‌می وماته‌می خۆم له گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی هه‌ر 59 یان ده‌رده‌بڕم. بای ئه‌جه‌ل هاتوو له ناکاو ده‌فته‌ری ژینی دڕیم تاکوو دوێنی خونچه بووم ئه‌مڕۆ به ناحه‌ق هه‌ڵوه‌ریم 31.5.2008 |
لوقمان زه‌هرایی