چه‌ند هه‌واڵی كورت له نێوخۆی وڵاته‌وه ... دیاری نه‌کراو
| چه‌ند هه‌واڵی كورت له نێوخۆی وڵاته‌وه | |||
شنۆ:ته‌قینه‌وه‌ی مین بریندارێكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كوردستان‌و كورد: سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی 10ی جۆزه‌ردان، ماشینێكی كاسبكارێكی شنۆیی به ناوی خالید به‌همنیار له شوێنێك به ناوی "شیوه‌كه‌ڵ" له نزیك گوند "بێمزورته" كه‌وته سه‌ر مینی چێندراوی ده‌ستی هێزه‌كانی رێژیم‌و له ئاكامدا ماشینه‌كه‌ی هه‌ڵته‌كا‌و خۆشی به سه‌ختی بریندار بوو. سه‌رده‌شت: گوشار بۆ سه‌ر كاسبكاران له زیاد بووندایه كوردستان‌و كورد: هێزه‌كانی رێژیم رۆژبه‌رۆژ گوشاری زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی‌و ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌تی. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێزه‌كانی رێژیم به هاوكاریی جاشه خۆ فرۆشه‌كان له ناوچه‌ی "سۆێسنایه‌تیی"و "ئالان"ی سه‌رده‌شت گوشارێكی زیاتری خستۆته سه‌ر خه‌ڵك‌و به تایبه‌ت كاسبكاران‌و هه‌ر جاره‌و خۆ به گوندێك دا ده‌كه‌ن‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به پشكنینی ماڵه‌كانیان‌و رێگه‌كانی هاتۆچۆیان به سیمی تێل دڕوو ته‌نیوه‌و مین یان لێ چاندووه. به‌م جۆره ته‌نیا سه‌ر چاوه‌ی داهاتی ئه‌و خه‌ڵكه بێ ده‌ره‌تانه‌یان بڕیوه. ده‌وترێ ئێستا هه‌ندێكیان له رووی ناچارییه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن. كۆچی دوایی دوكتورێكی نیشتمانپه‌روه‌ری مهاباد كوردستان‌و كورد: به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو دوكتور جه‌ماڵ زه‌رگه به هۆی رووداوی پێكادانی ئۆتومۆبیله‌وه له ته‌مه‌نی 35 ساڵی‌دا گیانی له ده‌ست دا. ناوبراو كه‌سێكی خۆشناو‌و نیشتمانپه‌روه‌ر‌و خێرخۆاز بوو. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه توانای ماڵی‌یان نه‌بوو به خۆڕایی ده‌رمانی ده‌كردن‌و ببوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵكانی هه‌ژار‌و كه‌م داهات. به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست دانی دوكتور جه‌ماڵ زه‌رگه‌وه به ناوی ماڵپه‌ری "كوردستان‌و كورد"وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری ناوبراو‌و هه‌موو خه‌ڵكی مهاباد ده‌كه‌ین‌و خۆمان به به‌شداری خه‌میان ده‌زانین. |