فه‌لسه‌فه‌ی پێكهاتنی حدك به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه‌يه ... دیاری نه‌کراو
| فه‌لسه‌فه‌ی پێكهاتنی حدك به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه‌يه | |||
به‌ڕێز خالید عه‌زیزی، وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی حدك ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا له ناوه‌ندی 3ی كوردستان جه‌ختی له سه‌ر ئاشتیخوازانه بوونی خه‌باتی گه‌لی كورد كرده‌وه و رایگه‌یاند كه فه‌لسه‌فه‌ی پێكهاتنی حیزبی دێموكرات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رێوه‌بردنی وڵات‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتیخوازانه له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورددا بووه. كوردستان‌و كورد: به‌رێز خالید عه‌زیزی وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 10ی جۆزه‌ردان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا له ناوه‌ندی 3ی كوردستان كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب له پارێزگای هه‌ولێر‌و خوێندكارانی لایه‌نگری حیزب له زانكۆی سه‌لاحه‌دین تێیدا به‌شدار بوون. جه‌ختی له سه‌ر ئاشتیخوازانه بوونی خه‌باتی گه‌لی كورد كرده‌وه‌و وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: فه‌لسه‌فه‌ی پێكهاتنی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ڕێوه بردنی وڵات‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و ئاشتی خوازانه له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی كوردا بووه. وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانی‌دا سه‌باره‌ت به خه‌باتی چه‌كداری‌و پێشمه‌رگانه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان وتی: ئه‌م شێوازه خه‌باته شتێك نه‌بووه كه حیزبی دێموكرات به دڵخوازی خۆی هه‌ڵی بژاردبێ، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه به سه‌ر گه‌لی كورد‌و حیزبی دێموكرات دا سه‌پاوه‌و ته‌نانه‌ت حیزبی دێموكرات هه‌میشه له‌م شێوازه خه‌باته‌ش له چواچێوه‌ی ئاشتیخوازانه‌دا كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و هه‌موومان ده‌زانین له هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شاخ‌و دوڵ نییه كه پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات حه‌ماسه‌ی به‌رنگاری‌و قوربانی تێدا تۆمار نه‌كردبێ. به‌رێز خالید عه‌زیزی له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانی‌دا بارودۆخی سیاسی ئه‌وڕۆی ئێران‌و هه‌روه‌ها كێشه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا هه‌ڵسه‌نگاند‌و ره‌خنه‌ی له هێندێك لایه‌نی نێگه‌تیڤی دیپلۆماسی رۆژئاوادا له به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا گرت‌و وتی: كێشه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران به‌داخه‌وه له بواری ئه‌منیه‌تی‌دا كورت بۆته‌وه‌و زیاتر به‌رنامه‌ی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ناوكی‌و هه‌روه‌ها پشتیوانی ئێران له تیرۆریزمی جیهانی بۆ رۆژئاواییه‌كان گرینگه‌و گرینگییه‌كی ئه‌وتۆ به بواره‌كانی پێشێل كرانی مافی مرۆڤ له ئێران، نه‌بوونی دێموكراسی‌و هه‌روه‌ها پێشێل كرانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی نێو ئێران یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد ناده‌ن. له كاتێكدا ئه‌م بوارانه پتر به لای خه‌ڵكی ئێران‌و گه‌لانی ئێرانه‌وه گرینگه. وته‌بێژی كومیته‌ی ناوه‌ندی له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانی‌دا هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وتی: ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستان له دیپلۆماسی خۆمان دا له دنیای ده‌ره‌وه له دانیشتنه‌كانمان دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئورووپایی‌و ئه‌مریكادا هه‌وڵمان داوه كه ئه‌م كێمایه‌سییه گه‌وره‌یه له‌وان بگه‌یه‌نین‌و پێمان راگه‌یاندوون كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران به هه‌ندێك رێككه‌وتن بگه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كاتی ده‌بێ، چوونكه رێژیمی ئێران رێژیمێك نییه كه تا سه‌ر به هیچ رێككه‌وتنێك پابه‌ند بێت. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ رۆژئاوا داخوازی خه‌ڵكی ئێران‌و گه‌لانی ئێران بخوێنێته‌وه‌و له دیپلۆماسی خۆیاندا له‌گه‌ڵ ئێران ره‌چاویان بكات. به‌رێز خالید عه‌زیزی له ته‌وه‌رێكی دیكه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا ئاكامه‌كانی كۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی بۆ ئاماده بووان هه‌ڵسه‌نگاند‌و به كۆنگره‌یه‌كی سه‌ر كه‌وتووی له قه‌ڵه‌م دا‌و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێ لێبڕاوانه كار بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره بكرێ.وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به كۆنگره‌ی داهاتووی هاوڕێیانی پێشوو كرد‌و هیوای خواست كه وه‌ك چۆن كۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئازایانه‌و به ره‌خنه له خۆگرتن توانی به خۆی‌دا بچێته‌وه‌و به په‌سند كردنی زۆر بڕیاری گرینگ گه‌لی كورد‌و دۆستانی خۆشحاڵ بكا، ئه‌وانیش بتوانن كۆنگره‌یه‌كی سه‌ر كه‌وتوویان هه‌بێ‌و ببێته مایه‌ی لێك تێگه‌یشتن‌و لێك نزیكبوونه‌وه. شایانی باسه له به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداران له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی دێموكراتیك دا پرسیار‌و راوبۆچوونه‌كانی خۆیان هێنایه به‌رباس‌و دواتر له‌لایه‌ن كاك خالید عه‌زیزی‌یه‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه . |

.