هیوا بوتیمار له لایه‌ن قازیی په‌روه‌نده‌که‌یه‌وه ئه‌شکه‌نجه دراوه ... دیاری نه‌کراو
هیوا بوتیمار له لایه‌ن قازیی په‌روه‌نده‌که‌یه‌وه ئه‌شکه‌نجه دراوه
2008 05 11 - 22:24
بۆرۆژهه‌ڵات- ناوه‌ندی هه‌واڵ: چالاکی مه‌ده‌نی هیوا بووتیمار که ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌ریواندا چاوه‌روانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمی ئیعدامه ده‌کا که له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامیه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، له لایه‌ن قازی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌که‌ی که‌وتۆته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ده‌روونیه‌وه.
به پێی دوایین هه‌واڵی گه‌یشتوو له بابه‌ت بارودۆخی ئه‌و به‌ندکراوه کورده، سه‌ره‌ڕای په‌یره‌وکردنی ئه‌شکه‌نجه‌ی روحی، باری له‌شساخی ناوبراویش که‌وتۆته ناو دۆخێکی مه‌ترسیداره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵ دوای ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێک تاقیکاریی پزیشکی، بنه‌ماڵه‌ی بووتیمار بۆیان روون بۆته‌وه که کوڕه‌که‌یان تووشی نه‌خۆشی ئاسم واته ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بۆته‌وه و مووی سه‌ری به خێرایی له حاڵی هه‌ڵوه‌رین دایه. لێکۆڵینه‌وه پزیشکیه‌کان نیشانیان داوه که سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و نه‌خۆشیانه ئاکامی فشاری ده‌روونی و هه‌روه‌ها مانگرتنی درێژماوه له خواردنی ناوبراو بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له هه‌لومه‌رجی ناله‌باری زیندان و هه‌ڵسوکه‌وتی نایاسایی کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندییه بووه.
هیوا بوتیمار ساڵی رابردوو به تاوانی "محاربه" له لایه‌ن شوعبه‌ی یه‌که‌می دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان، به سه‌رۆکایه‌تی قازی "حامید سوڵتانبه‌خش" حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. دواتر ئه‌و حوکمه له لایه‌ن شوعبه‌ی 32ی دیوانی به‌رزی وڵات پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا کرا و هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رای په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تییه‌کان له ئاستی جیهانیدا سه‌باره‌ت به‌و حوکمه و حوکمێکی هاوشێوه بۆ رۆژنامه‌وان عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور، قازی ناوبراو جارێکی تر حوکمه‌که‌ی ده‌رکرده‌وه.
هاوبه‌ندیه‌کانی بوتیمار ئاشکرایان کردووه که له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا، له کاتێکدا ئه‌و جارێکی تر چاوه‌روانی وڵامی دیوانی به‌رزی وڵات سه‌باره‌ت به‌و حوکمه ده‌کا، له لایه‌ن قازی په‌روه‌نده‌که‌یه‌وه توشی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشکرا بووه که بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ چاوپێکه‌وتنی حه‌وتووانه له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یان پێویستیان به مۆڵه‌تی قازی سوڵتان به‌خشه به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌کان له لایه‌ن ناوبراوه‌وه به بیانووی جۆراوجۆر مۆڵه‌تی چاوپێکه‌وتن نه‌دراوه.