ئێران پێشه‌نگی گرانی‌و هه‌ڵاوسانی دراوییه له جیهان دا ... دیاری نه‌کراو
| ئێران پێشه‌نگی گرانی‌و هه‌ڵاوسانی دراوییه له جیهان دا | |||
به پێی داتاكانی سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، ئێران له ریزی وڵاتانی پێشه‌نگی گرانی‌و هه‌ڵاوسانی دراوییه له جیهاندا و ته‌نیا چوار وڵاتی هه‌ژارو دواكه‌وتووی ئه‌ریتره، گینه، میانماڕو زیمبابوێ رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی دراوییان له ئێران به‌رزتره.كوردستان و كورد: به پێی دوایین داتاكانی سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، ئێران به هه‌ڵاوسانی (19%)ی دراو له ریزی 5 وڵاتی پێشه‌نگی گرانی و هه‌ڵاوسانی دراوی له جیهان دایه و ته‌نیا 4 وڵاتی هه‌ژارو دواكه‌وتووی ئه‌ریتره، گینه، میانماڕو زیمبابوێ رێژه‌كه‌یان له ئێران به‌رزتره. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی‌یه كه رایگه‌یاند گرانی و هه‌ڵاوسان دیارده‌یه‌كی جیهانی‌یه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌كییان به سیاسه‌ته ئابورییه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه نییه. ئه‌م لێدوانه‌ی خامنه‌یی له كاتێكدایه كه‌به‌پێی داتاكان 156وڵات رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی دراوییان كه‌متر له (10%)ه‌و ته‌نانه‌ت دوو وڵاتی ژاپۆن و نایجێر رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی (0%)یان هه‌یه‌و 5 وڵاتی دیكه‌ش رێژه‌كه‌یان كه‌متر له(1%)ه. له ناوچه‌كه‌ش دا ته‌نیا دوو وڵاتی قه‌ته‌ر به(12%)و كۆماری ئازه‌ربایجان به(16%) رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیان سه‌رووی 10%ه و هه‌ندێك له وڵاتانی‌دیكه‌ی ناوچه رێژه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه: كوه‌یت (6/2 )، عه‌ره‌بستان ( 3% )، ئۆردۆن ( 5%)، سووریا(7%)، توركه‌منستان (5/6)، ئه‌فغانستان(3/8)ه له كاتێكدا كه گرانی و هه‌ڵاوسانی دراوی گوشاری له راده‌به‌ده‌ری خستۆته سه‌ر خه‌ڵكی ئێران و رۆژ به رۆژ باری ئابوری خه‌ڵك به‌ره‌و خراپی ده‌چێ كه نرخی هه‌ر بۆشكه نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دا گه‌یشته 126 دۆڵارو ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕ كرد. |