قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد بێ جێ،زه‌ره‌رمه‌ند‌و ناشارستانییه ... دیاری نه‌کراو
| قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد بێ جێ،زه‌ره‌رمه‌ند‌و ناشارستانییه | |||
ئیسلوانی، سه‌رۆكی ده‌وره‌یی یه‌كیه‌تی ئورووپا رۆژی هه‌ینی به توندی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركۆماری ئیسلامی له باره‌ی ئیسرائیله‌وه مه‌حكووم كرد‌و لێدوانه‌كانی به بێ جێ، زه‌ره‌رمه‌ند‌و ناشارستانیانه له قه‌ڵه‌م دا.كوردستان‌و كورد: به دوای وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد له رۆژی پێج شه‌ممۆی رابردوودا كه بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی ئیسرائیل ئه‌و وڵاته‌ی به " كه‌لاكی بۆگه‌نیوو" شوبهاندبوو، ئیسلوانی سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی ئورووپا به توندی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ركۆماری ئێرانی مه‌حكووم كرد‌و وته‌كانی به نابه‌جێ، زیانبار‌و ناشارستانی له قه‌ڵه‌م دا‌و ئه‌و جۆره ئاخاوتنه‌ی به شایانی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌زانی‌و داوای كرد كه به‌رپرسانی ئێران كۆتایی به‌و دوژمنایه‌تیه بێنن كه له گه‌ڵ ئیسرائیل گرتوویانه‌ته به‌ر. پێویسته بگوترێ كه ئێران ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به فه‌رمی ناناسێ‌و به‌دوای هاتنه سه‌ر كاری ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به ئیسرائیل تووندتر بووه‌و ئه‌حمه‌دی نژاد وێڕای به ئه‌فسانه زانینیی جه‌نایه‌تی هۆلۆكاست، داوای سڕینه‌وه‌ی نه‌قشه‌ی ئیسرائیل له سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كا‌و یان ده‌ڵێ ده‌بێ ئیسرائیل به‌رنه ئالاسكا یان ئورووپا. پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش هاوكات له گه‌ڵ ساڵوڤه‌گه‌ری له دامه‌زرانی ئه‌و وڵاته وتی: هێندێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه به گرتنی جه‌ژنی له دایك بوون ده‌توانن ئه‌و "كه‌لاكه بۆگه‌نیووه" زیندوو بكه‌نه‌وه |