ئێران‌و سووریا ده‌ستیان له ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی لوبنان دا هه‌یه ... دیاری نه‌کراو
| ئێران‌و سووریا ده‌ستیان له ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی لوبنان دا هه‌یه | |||
ئه‌مریكا ئێران‌و سووریای به هاندانی حیزبووڵڵا بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی "المستقبل" تاوانبار كرد‌و له به‌رامبه‌ردا پشتیوانی خۆشی بۆ ده‌وڵه‌تی لوبنان دووپات كرده‌وه.كوردستان‌و كورد: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێك دا ئێران‌و سووریای به‌وه تاوانبار كرد كه له ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی لوبنان دا ده‌ستیان هه‌بووه‌و هانی گرووپی حیزبووڵڵایان داوه هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی المستقبل‌و له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باس له هێندێك به‌ڵگه‌و سه‌ره‌داو كراوه كه ئێران‌و سووریا ده‌یانه‌وێ له‌م ئاڵۆزییانه‌دا رۆڵێكی چالاكانه‌تر بگێڕن. ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی لوبنان له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد كه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستی به‌سه‌ر تۆڕێكی موخابه‌راتی‌دا گرت كه حیزبوڵڵا بۆ راپه‌راندنی كاروباری خۆی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرت. حیزبوڵڵا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی به راگه‌یاندنی شه‌ڕ له قه‌ڵه‌م دا‌و له دژكرده‌وه‌یه‌ك دا هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی ته‌له‌ویزیۆنی المستقبل‌و هه‌روه‌ها بنكه‌ی رۆژنامه‌ی المستقبل‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتن. له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی سێ رۆژی رابردووی سوپای لوبنان‌و حیزبوڵڵا تا ئێستا نزیكه‌ی 20 كه‌س كوژراو‌و ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون. ده‌وترێ ئێستا حیزبوڵڵا به‌شی رۆژئاوای به‌یرووتی له كۆنترۆڵی خۆی گرتووه‌و شاره‌زایانی كێشه‌ی لوبنانیش ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی بۆ جارێكی دیكه به دوور نازانن. شایانی باسه وه‌لید جوونبه‌لات دوو رۆژی رابردوو خوازیاری كۆتایی هێنان به رۆڵی تێكده‌رانه‌ی ئێران له لوبنان بوو‌و داوای كرد كه نه‌هێڵن فرۆكه‌كانی ئێران له فرۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت بنیشنه‌وه. |
