مۆسته‌فا هیجری رێبه‌ری حدکا، سوکایه‌تی به شه‌هیدانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌یوانی غه‌رب ئه‌کات ... دیاری نه‌کراو
مۆسته‌فا هیجری رێبه‌ری حدکا، سوکایه‌تی به شه‌هیدانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌یوانی غه‌رب ئه‌کات
2008 05 08 - 11:31
که‌ریم ده‌ربه‌ندی
دل‌ته‌نگ ئه‌بم، خه‌م ئه‌خۆم کاتێک وتاره مانگانه‌کانی به‌رێز هیجری ئه‌خوێنمه‌وه! حه‌یف‌و سه‌د حه‌یف بۆ ئه‌و فۆرسه‌ته زێرینانه که ژیان له په‌نای گه‌وره پیاوانی وه‌ک قاسملوو شه‌ره‌فکه‌ندی‌دا بۆ کاک مۆسته‌فا ره‌خساون‌و که‌لکی لێ‌وه‌رنه‌گرتوون بۆ خۆ پێ‌گه‌یاندن‌و بیر‌و هزر ته‌یار کردن.
به‌لامه‌وه خه‌مناکه که رێبه‌ری یه‌کێک له هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستان ته‌وانای دارشتن‌و کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی سیاسی نی‌یه. مه‌خابن که ده‌بینم رێبه‌ری حیزبی دێموکرات له نوسینی وتارێکی یه‌ک‌و نیو لاپه‌ره‌یدا توشی ده‌یان هه‌له‌ی رێنوسی‌و زه‌مانه‌وانی ئه‌بێت‌و دیسان ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت هه‌ره خوێنده‌واره‌کانیشی چه‌پله‌ی بۆ لێ‌ئه‌ده‌ن.
دواین وتاری کاک مۆسته‌فا هیجری له ژێر ناوی"نوێنه‌ری لێهاتوو له پێكهاته‌ی ده‌سه‌لاَتێكدا ده‌توانێ شوێندانه‌ر بێ كه سه‌ربه‌ست بێ له ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات" له مالپه‌ره‌که‌یدا بلاو کرایه‌وه.
ناونیشانی وتاره‌که زۆر جوان‌و به‌مانایه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌ستانه له قه‌له‌می به‌رێز هیجری‌یه‌وه بۆمن تازه بوون و دل‌خۆشکه‌ر، تۆ بێژی کاک مۆسته‌فایش ئیمانی به‌وه هێنابێت که ره‌خنه‌گری ئازا ده‌بێت گوێ لێ بگیردرێت!؟
به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌یش وه‌ک بابه‌ته‌کانی دیکه ته‌نیا سه‌ردێره‌که‌ی بوو که مرۆڤی له بیرکردنه‌وه وه‌ر ئه‌دا، لام وایه که‌سێک جیا له به‌رێز هیجری ناونیشانی بابه‌ته‌کانی بۆ هه‌لده‌بژێرێت خۆزگه هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یش بابه‌ته‌کانی نوسیباو به ناوی هیجریه‌وه بلاوی کردبانه‌وه.
نامه‌وێت زۆر کۆل به که‌م‌وکۆریه‌کانی کاک مۆسته‌فاوه هه‌لگرم‌و ته‌نیا بۆ ئاگادری ده‌فته‌ری سیاسی‌و ئه‌ندامان‌و ریبه‌رایه‌تی حدکا به پێویستم زانی ئه‌م وتاره بنوسم، چۆن لام وایه که ئه‌م وتاره‌ی کاک مۆسته‌فا ده‌توانێت زه‌ربه‌یه‌کی کۆشه‌نده له ئابروو پرێستیژی سیاسی "حدکا" بدات. من بۆ خۆم مێتۆدی کاری هیجری ئه‌زانم و دلنیام تا کاتێک وتاره‌که بلاو نه‌بووه‌ته‌وه که‌س له ده‌فته‌ری سیاسی‌دا نه‌یبینیوه ده‌نا دلنیام هێشتا ده‌فته‌ری سیاسی و رێبه‌ری ئه‌و حیزبه به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی تێدا ماوه که ته‌شخیس بدات بلاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و سوکایه‌تی نامه‌یه له زمانی سکرتێری حیزبه‌وه زه‌ربه‌یه‌کی کۆشه‌نده ده‌بێت له ئابروی حیزبه‌که‌یان، ئه‌و ئابرویه که کاک مۆسته‌فا کۆی نه‌کردووه‌ته‌وه بۆیه به دۆراندنیشی خه‌م ناخوات!!
له سوکایه‌تی نامه‌که‌ی، هیجریدا که سه‌باره‌ت به شانۆگه‌ری هه‌لبژاردنه‌کانی مه‌جلیس نوسیویه‌تی و به بێ‌ره‌حمی‌و به‌زمانێکی دوور له نزاکه‌ت که ده‌بێت رێبه‌ری حیزبێک هه‌یبێت هێرشی کردووه‌ته سه‌ر خه‌لکی وه‌زاله‌هاتووی شاری "ئه‌یوانی غه‌رب" زۆر سیفه‌تی ناحه‌زو ناره‌وا دراوه‌ته پالی خۆپیشانده‌رانی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی خه‌لکی ئه‌و شاره.
له وتاره‌که‌یدا هیجری ئه‌نوسێت" "چوونكه ئه‌و كه‌سانه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه له رێگای به‌ربه‌ركانی بۆ رووخانی رێژیم‌و هاتنه‌دی داخوازییه بنه‌ڕتییه‌كانیان زیندانی بكرێن‌و بكوژرێن، داخوازه‌كانیان ئه‌ونده نزم‌و بێ كه‌ڵكه كه ئه‌گه‌ر وه‌دیش بێن، هیچ ئاڵ‌وگۆڕێك له ژیانی ئه‌واندا پێك ناهێنێت. ئه‌م چه‌شنه رێپێوان‌و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه له راستی‌دا به لاڕێدا بردنی خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكه بۆ رزگاری یه‌كجاره‌كی‌یان"
بروانه تێزی سکرتێری حیزبێکی سیاسی چه‌نده زانستیانه‌و بێ‌که‌م‌و کۆریه که لای وایه خه‌لک ده‌بێت له به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ل رژیمدا و وه‌دیهاتنی داخوازییه بنه‌ره‌تیه‌کانیاندا زیندانی و ئیعدام بکرێن واته جۆرێک رازی بوون به‌و زیندانی کردنه‌و کۆشتنه‌ی که رژیم ئه‌یکات به مه‌رجێک له رێگایه‌کدا بێت که کاکی سکرتێری ره‌وا بوونی ته‌شخیس ئه‌دات! ده‌نا قۆربانی‌دان و خۆ به‌خت کردن له هه‌ر رێگایه‌کی دیکه‌دا گیان به فیرۆدان و به لارێ‌دا بردنی خه‌باته و که‌وتنه ناو داوی رژیمه!
کاک مۆسته‌فا ئه‌رێ که‌س نی‌یه له جنابت بپرسێت که بۆ ئه‌بێت خه‌لک " له رێگای به‌ربه‌ركانی بۆ رووخانی رێژیم‌و هاتنه‌دی داخوازییه بنه‌ڕتییه‌كانیان زیندانی بكرێن‌و بكوژرێن؟؟ ئایا ئه‌مه‌یه په‌یامی حدکا بۆ خه‌لکی کورد؟
ئایا کام جۆر خه‌بات به لارێ‌دا نه‌بردنی خه‌باتی ره‌وایه! ئه‌سله‌ن خه‌باتی ره‌وا له روانگه‌ی ئێوه‌وه چی‌یه؟ لاتان وایه هۆکار بوون بۆ به دوو بوونی حیزب، ده‌ست پان کردنه‌وه له فازل میرانی و دواتر مه‌لا به‌ختیار به راسته‌رێ بردنی خه‌باتی ره‌واکه‌مانه؟
ئایا ره‌وایه جنابت خۆت به قۆتابی قاسملووی نه‌مر بزانیت به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی لێ‌فێر نه‌بوبیت که رێز له‌و ویست‌و ئامانجانه بگری که خه‌لکی ئاسایی خۆیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانیان ده‌که‌نه قۆربانی؟ ئایا ره‌وایه جنابت وه‌ک سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاوه‌نی تریبونێکی ره‌ها بیت و دوور له چاوو بریاری هه‌موان چیت به مێشک‌دا هات بینوسیت‌و بلاوی که‌یته‌وه؟ئایا وتاره‌کانی جنابت سیاسه‌تی حیزبن؟ یان نا بیرکردنه‌وه‌ی شه‌خسی خۆتن وه‌ک مۆسته‌فای هیجری؟
ئایا ئه‌وه رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌ی قاسملوویه، ئه‌و قاسملوویه که بۆ ئاشتی گیانی کرده قۆربانی وا ئێستاکه بانگه‌وازی شه‌هاده‌ت‌و شه‌هاده‌ت په‌روه‌ری بلاو ئه‌کاته‌وه ؟ ئایا ئه‌مه به لارێ‌دا بردنی بیر‌و هزری قاسملووی نه‌مرو سیاسه‌ته ئاشته‌وایه‌کانی حیزبی دێموکرات نی‌یه هیچ بیرت له‌و ره‌سته‌یه کردووه‌ته‌وه که نوسیوته" چوونكه ئه‌و كه‌سانه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه له رێگای به‌ربه‌ركانی بۆ رووخانی رێژیم‌و هاتنه‌دی داخوازییه بنه‌ڕتییه‌كانیان زیندانی بكرێن‌و بكوژرێن" ئایا ئه‌مه هه‌مان فه‌رهه‌نگی له باو که‌وتویی شه‌هاده‌ت نی‌یه؟
له هه‌مان بابه‌تدا به‌رێز هیجری ئه‌نوسێت: له نیزامێكدا كه كۆمه‌ڵێك ژنی یه‌كسانیخواز به بێ ئه‌وه‌ی له خه‌باتی چه‌كداری دژی رێژیم‌دا به‌شداریان كردبێ، یان ته‌نانه‌ت رێپێوانی ئاشتیخوازانه‌یان كردبێ، به‌ڵكوو ته‌نیا به تاوانی ئه‌وه‌ی ویستوویانه به پشتیوانی له كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا له ده‌سه‌ڵات داوا بكه‌ن كه مافی ئه‌وان به ره‌سمی بناسێ، زیندانی درێژخایه‌نیان بۆ ده‌بڕنه‌وه‌و بێ حورمه‌تیان پێ ده‌كه‌ن
من رووی قسه‌و پرسیارم نه له به‌رێز هیجری به‌لکو له رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یه که ئایا له روانگه‌ی ئێوه‌وه وه‌ک "حدکا" خه‌باتی چه‌كداری دژی رێژیم‌و رێپێوانی ئاشتیخوازانه" تاوانه که له‌م پاراگراڤه‌ی وتاره‌که‌ی به‌رێز هیجریدا وه‌ک تاوان ناسێندراون و بێ‌تاوانی ژنانی یه‌کسانیخواز له روانگه‌ی هیجری‌یه‌وه له‌ویدا ئه‌بینرێته‌وه که نه شه‌ری چه‌کدارییان کردووه‌و نه خۆپیشاندان ! به‌م قسه‌یه هه‌رچه‌ند هیجری که‌م تاوانباره چۆن نه شه‌ری جه‌کداری زۆری کردووه‌و نه خۆپیشاندان به‌لام زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانتان تاوانبارن به قسه‌ی رێبه‌ره‌که‌تان! ئوسول وایه پێش بلاوکردنه‌وه نوسه‌ر چاوێک به بابه‌ته‌که‌یدا بگێرێته‌وه ئه‌گه‌ر رێبه‌ریش بوو نیشانی دوو که‌سانی بدات، خۆزگه ئه‌م وانه‌یه‌ش له قاسملووی نه‌مرو شه‌ره‌فکه‌ندی فێر ببایه کاک مۆسته‌فا. له هه‌مان بابه‌تدا هیجری ئه‌نوسێت که:
بێگومان هه‌موو ده‌زانن كه هێچ ئاڵ‌وگۆڕێك له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌هاتوه‌ته پێش، شورای نیگه‌هبان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تادا بووه‌و ئێستا تووند‌و تیژتره به‌دژی ده‌نگی خه‌ڵك، حكوومه‌ت هه‌ر ئه‌و كۆماری ئیسلامیه‌یه كه نزیك به 30 ساڵه له به‌رچاویانه. به كورتی هیچ موعجیزه‌یه‌ك له‌و به‌ینه‌دا رووی نه‌داوه تا چاوه‌ڕوانییه‌كی بێ بنه‌مای ئه‌تۆ له خه‌ڵكدا هاتبێته پێش، هه‌ر بۆیه هیچ ره‌واییه‌ك بۆ به‌شداری ئه‌و خه‌ڵكه‌و به دوای ئه‌وه‌دا ئه‌و شێوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه له ئارادا نیه."
به‌رێز هیجری له به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ ئالوگۆرێک به‌سه‌ر یاسای هه‌لبژاردنه‌کاندا نه‌هاتووه و حکومه‌ت هه‌مان حکومه‌ته نابێت چاوه‌روانی بێ‌بنه‌ما له لای خه‌لک درۆست بوبێت! لێره‌دا به گه‌مژه زانینی خه‌لک ئه‌قلیه‌تی زالی وتاره‌که‌یه‌و هه‌روه‌ها به‌رێز هیجری هیچ ره‌وابوونێک نابه‌خشێت به به‌شداری و دواتر ناره‌زایه‌تی و سه‌رهه‌لدانی خه‌لک! وه‌کو رێبه‌ری حیزبێکی نه‌یارو دژ به رژیم ماڤی خۆته که خه‌لک هان بده‌ی به‌شداری نه‌که‌ن به‌لام ئه‌و ماڤه‌تان نی‌یه ئه‌گه‌ر خه‌لک به‌شدار بوون به جیره‌خۆری رژیم و جاش و خائین ناویان به‌رن و دواتریش ئه‌گه‌ر خه‌لک ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری به‌رانبه‌ر به سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی رژیم چۆن ئه‌سلی کێشه‌که‌تان به دل نی‌یه به ناره‌وا ناوزه‌دی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به قسه‌ی هیجری ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ی خه‌لکی ئه‌یوان ره‌وا نه‌بێت و ناره‌وا بێت ئه‌و ئه‌و که‌سانه شه‌هید بوون به‌ده‌ستی جنایه‌تکارانی رژیم له‌سه‌ر جۆره خه‌باتێکی لاده‌رانه یان به‌لارێ‌به‌رانه‌دا "بروانه وتاری هیجری" کوژراون و به کورتی ئیشتیبایان کردووه، یه‌که‌م چوون ده‌نگیان داوه دووه‌م دوای ده‌نگدان ناره‌زایه‌تیان ده‌ربریوه به‌رانبه‌ر به‌و فێلبازیانه که رژیم کردوویه‌تی.
واته ئاقای هیجری رێنوێنی بۆ خه‌لک ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م نه‌رۆنه ده‌گدانه‌وه، ئه‌گه‌ریش چوون دوای ئیعتراز نه‌که‌ن با نه‌یانکوژن چۆن ئه‌وان بۆ سوته‌مه‌نی خه‌باتی ره‌وای هیجری پێویستن و ده‌بێت له پێناو خه‌باتی ره‌وای گه‌لدا که هیجری روونی ناکاته‌وه له کوێ‌یه زیندانی بکرێن‌و بکۆژرێن.
نازانم سکرتێری"حدکا" که ئه‌و هه‌موو چاوه‌روانی‌یه‌ی له خه‌لکی ئه‌یوانی غه‌رب هه‌یه‌و وه‌ک باوکێکی بی‌ره‌حمیش لۆمه‌یان ده‌کات که بۆ به مفت خۆیان به کۆشت ئه‌ده‌ن، تا ئێستا چه‌ند تیمی ته‌شکیلاتی ناردووه‌ته ئه‌یوانی غه‌رب ئایا به درێژایی مێژوویی حیزب پێشمه‌رگه‌ی حیزبێکی کوردی له‌وێدا چالاکئ سیاسی، نیزامی نواندووه؟ که‌وا چاوه‌روانی شتی وا گه‌وره‌یان لێ‌ئه‌که‌یت، ئایا حیزبی دێموکرات بۆ خه‌لکی ئه‌و ناوچانه چی کردووه که ئێستا سکرتێره‌که‌ی ئیزن به خۆی ئه‌دات ره‌وا بوونی مردنیان ره‌د کاته‌وه؟
ئایا ئه‌مه لاسایی کردنه‌وه‌ی هه‌مان بیرۆکه‌ی ئیسلامی فتوا نی‌یه‌و پێش‌ته‌بلێغی له دایک بوونی رێبه‌رێکی خۆ به هه‌موو شت زان نی‌یه که وه‌ک سه‌م بۆ په‌یکه‌ره‌ی ته‌شکیلاتی "حدکا" وایه.
ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی "حدکا" له‌سه‌ریان وه‌ک ئه‌رکیکی نشتیمانی داوای لێبوردن له خه‌لکی بریندار‌و تازیه‌باری شاره‌کانی ئه‌یوانی غه‌رب‌و شنۆ بکه‌ن و دووپاتی بکه‌نه‌وه که "حدکا" رێز له خه‌بات و خۆراگری خه‌لک ده‌کات و بیسه‌لمێنن که "حدکا" هێشتا نه‌بووه‌ته مه‌رجه‌عی شه‌رعی ره‌وایی به‌خشین و بلاوکه‌ره‌وه‌ی بیری شه‌هاده‌ت. دلنیام وه‌ک که‌سێکی ئاگادار هه‌رچه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ردوو دێموکراته‌که که قسه‌کانی هیجری له‌م وتاره‌دا سیاسه‌تی "حدکا" نین و قسه‌ی خۆین. دلنیام مۆسته‌فای هیجری داوای لێبوردن ناکات بۆیه ئه‌و داوایه‌ی لێ‌ناکه‌م چۆن له نزیکه‌وه خۆلقیاتی ئه‌ناسم به‌لام ئه‌م ئه‌رکه به ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تی"حدکا" ئه‌زانم.
بۆیه ئه‌لێم ئه‌رکه چۆن راگه‌یاندنی "حدکا" به تلڤزیون و رۆژنامه‌و سایته‌وه زیاتر له هه‌موو راگه‌یاندنێکی دیکه نانی به ناره‌زایه‌تی خه‌لکه‌وه خوارد‌و خۆی بۆ ته‌رخان کرد، ره‌وا نی‌یه هه‌م نان بخۆن و هه‌م سفره بدرن و ته‌وهین به خه‌لک بکه‌ن و به گێژ و ساویلکه ناویان به‌رن.
له گه‌ل رێزمدا، که‌ریم ده‌ربه‌ندی