ئێران و كوردستان كامیان؟ لاده‌ربوون و چاونووقان كامیان؟ ... دیاری نه‌کراو
ئێران و كوردستان كامیان؟ لاده‌ربوون و چاونووقان كامیان؟
2008 05 07 - 22:33
سمايل زارعی
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاوبوونه‌وه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبی مه‌شرووته‌ی ئێران ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو بنكه‌كانی حدكادا ماونه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی كه زۆریان پێشوازی لێكراوه و له لایه‌ن دۆستانی نزیك و له سه‌ر راسپارده‌یی به‌ڕێز نوریزاده زۆریان قه‌در گرتوون، دیاره كۆمه‌ڵێك شتیان لـێ روون بۆته‌وه و هێندێك زانیاریان له سه‌ر كۆمه‌ڵێك شت كۆكردۆته‌وه. به ئه‌نقه‌ست بێ یان له زاریان ده‌رپه‌ڕیبێ ئه‌و هه‌واڵه‌ش بڵاوبۆته‌وه و زۆر شتی پێوه‌ندیدار به‌و میواندارێتی‌یه‌ش باس كراوه. قسه‌یه‌كی خۆشی كورده‌واری هه‌یه ده‌ڵێ: "ماڵ له خۆی دا نه‌بوو، میوانیش رووی تێكرد"! له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م باسی چه‌ند خاڵێكی ورد و سه‌رنج راكێشی ئه‌و میواندارێتی‌یه بكه‌م و زۆر به كورتی ئاماژه به دوو مه‌سه‌له‌ی گرینگ ده‌كه‌م. هه‌ر لێره‌وه راده‌گه‌یه‌نم ماوه‌یه‌كی زۆر بوو سه‌رقاڵی نووسینی وتارێكی دوور و درێژ بووم له ژێر ناوی "له مێژوودا بۆ مێژوو" سه‌باره‌ت به مێژووی حیزب كه نوخته‌ی كۆتایی ئه‌و وتاره‌م له سه‌ر له‌تبوونی حدكا داده‌نا و پێم وابوو باش نیه به‌مزووانه بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام وا دیاره پێویسته له ماوه‌یه‌كی نزیك دا ئه‌و وتاره بڵاوبكه‌مه‌وه. له‌و وتاره‌دا باسی به‌شێكی زۆر له مێژووی حیزب و قه‌یرانه‌كان و هۆكاره‌كانی ئه‌و قه‌یرانگه‌له كراوه و ئه‌وه‌ی لێره‌دا نووسیومه ته‌نیا تێڕامانێكی سه‌رپێیه و زۆر خێرا باسكردنی دوو مه‌سه‌له‌ی گرینگه.
به پێی ئه‌و راپۆرته، ئاغای عاله‌م زاده، یه‌كێك له میوانه‌كان، پرسیارێكی زۆر بنه‌ڕه‌تی له ئه‌ندامانی حدكا ده‌كا و له قسه‌كانی ڕا وا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م پرسیاره ناموباره‌كه هه‌م له ئه‌ندامانی رێبه‌ری و هه‌میش له ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه ده‌كرێ و وڵامه‌كه‌ش وڵامێكی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشتر له پرسیاره‌كه‌یه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: له نێوان ئێران و كوردستان كامیان؟ به پێی قسه‌كانی عاله‌م زاده وڵامی هاوڕێیانی رێبه‌ری ئه‌و حیزبه "ئێرانه و ته‌نانه‌ت جیابوونه‌وه (له‌تبوون)ی پاره‌كه‌ش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بووه و له خۆڕا ئه‌وان تۆمه‌تی جیاییخوازیان لێدراوه"!!!
پێویست ناكا زۆر دوور بكه‌وینه‌وه و ئاوڕ له‌و كێشه و هه‌رایه بده‌ینه‌وه كه له نێوان ئۆپۆزیسیۆن (حدك) و زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (حدكا) له سه‌ر وڵامی نامه‌ی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری هاته ئاراوه و بوو به قه‌یرانێكی گه‌وره له حیزب دا و به‌داخه‌وه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كی‌یه‌كانی له‌تبوونی حیزبی دێمۆكرات ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه له سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی ئه‌و كات و ئه‌وه‌ی ئێستا بڵێین: "ده‌ڵێی سێوێكن و كراون به دوو كوته‌وه". ئه‌گه‌ر روون و بێ په‌رده بڵێم، وا دیاره ئه‌و حیزبه به به‌رنامه و به ئه‌نقه‌ست پرۆسه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه له نه‌ته‌وه‌ییبوونی گرتۆته به‌ر و كار بۆ كه‌مڕه‌نگكردنه‌وه‌ی ویستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كا. بڕێك دوور له مه‌نتقه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وه هه‌ر شتێكی رێكه‌وته و هاكه‌زایی بووه، چونكه ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه ئه‌و شته روو ده‌دا. پرسیار و گومانێك كه بۆ من درووست ده‌بێ ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر جارێك له به‌ر چاوگرتنی ئه‌ده‌ب یان باشتر وایه بڵێین به‌ڕوودا كه‌وتن بێ و له بن لێوانه‌وه به شه‌رمه‌وه داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ، ئه‌دی دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته و به‌رده‌وام بڵاوبوونه‌وه‌ی وتار و هه‌واڵ و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی وه‌دووكه‌وتن به‌و لایه‌نه ئێرانی‌یانه‌وه كه خه‌باتی ئه‌وان له سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد دامه‌زراوه یانی چی؟
هه‌مووان ده‌زانین ئه‌مساڵ ساڵی گرتنی كۆنگره‌ی 14 حدكایه و به پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاوبوونه‌وه وا دیاره جه‌ریانی به‌ره‌و زیاتر زه‌قكردنه‌وه‌ی ویستی نه‌ته‌وه‌یی له‌و حیزبه‌دا باسی لێوه ده‌كرێ. به‌شێك پێیان وایه ده‌بێ وه‌كوو لایه‌نی به‌رامبه‌ریان (حدك) گرینگی به مافی نه‌ته‌وه‌یی بدرێ و ئه‌و پرسه به ته‌واوی زه‌ق بكرێته‌وه كه لایه‌نی به‌رامبه‌ریان به‌و شێوه‌یه و تا ئه‌و راده‌یه خۆی پێ نه‌ناسێنێ!!! به‌شێكی دیكه به هه‌موو توانایانه‌وه خۆ له‌و شته ده‌بوێرن. له راده‌به‌ده‌ر نووسان به‌وه‌ی كه تاران چی بۆمان دیاری كرد له سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و به‌ڕاستی جێی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه. خۆ نزیك خستنه‌وه له‌و هێزانه‌ی كه هیچ باوه‌ڕێكیان به مافی نه‌ته‌وه‌یی له ئێرانێ‌دا نیه شتێكی ئاشكرایه و خه‌ریكه ده‌بێته رێچكه بۆ حدكا. له قسه‌ی ئه‌و چه‌ند میوانه‌ش دا ده‌رده‌كه‌وێ كه گۆیا هه‌ڵبژاردنی ویستی فێدراڵی باوه‌ڕێكی حیزبی نه‌بووه، به‌ڵكوو له ژێر فشار و به زۆری خه‌ڵكی كوردستان بووه! هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌ینه‌وه كه چه‌سپاندنی درووشمی فێدراڵی كاری لایه‌نی زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدكای پێشوو نه‌بوو. لانیكه‌م شه‌ش مانگ دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ش وتارێك و بڵاوكراوه‌یه‌ك له سه‌ر درووشمی فێدراڵی بڵاونه‌بۆوه و كه‌س له‌و زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌یه‌ی نه‌بیست كه فێدڕاڵی به چ شێوه‌یه‌ك و هه‌ڵسه‌نگاندنی حدكا له هه‌ڵبژاردنی فێدراڵی چیه؟ له حاڵێك دا ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار بكا، له حیزب دا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ره‌تان پێ ده‌درێ كه پێشتر كاری بۆ بكرێ و له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی كۆنگره باس له هه‌وڵه‌كان بكرێ! خۆ شه‌ش مانگ پێش كۆنگره‌ش تاڕاده‌یه‌ك زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئاشكرای ئه‌و حیزبه ده‌یانزانی كه وه‌زعی كۆنگره به پێی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاش كۆنگره‌ی 13بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی زۆرینه له كۆنگره‌دا چۆن ده‌بێ.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری حیزبی دێمۆكرات و هه‌وڵی هه‌موو رێبه‌رانی ئه‌و حیزبه بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دواجار وه‌دیهاتنی ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانێكی یه‌كه و ئازاد نیشان ده‌دا كه بوونی ئه‌و حیزبه به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌و حیزبه به جۆرێك له جۆره‌كان خۆی له ئێرانچێتی و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشتن له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ئێران دوور راگرتووه. كێ هه‌یه نه‌زانێ مێژووی ئێران تێكه‌ڵێكه له مێژووی گه‌لانی ئێران، به كورد و ئازه‌ری و بلووچ و عه‌ره‌ب و...؟ هیچكات له هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی پیری پێرسپۆلیس دا گه‌لانی ئێران كۆك نه‌بوون و یه‌كگرتوو نه‌بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كام نه‌ته‌وه باڵا ده‌سته و كامیان پتر خاوه‌نی ئێرانه تا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بكه‌ونه بن ده‌ستی و بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی ده‌ست له‌و نه‌ته‌وه‌یه خوار بكه‌نه‌وه. مێژووی گه‌لانی ئێران، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتان و ئێمپراتۆرییه‌كانی دراوسێی شه‌ڕ و خوێنڕشتن بووه، له نێو خۆی وڵاته‌كه‌دا وه‌زعێكی باشتر له‌وه‌ی نه‌بووه. ئه‌گه‌ر بووین به ئێرانیش!!! وه‌زعمان خۆشتر نه‌بوو، ئێستاشی له‌گه‌ڵ دا خراپتر بووین، باشتر نه‌بووین و به پێی ئه‌و مێژووه ده‌رده‌كه‌وێ له بن ئه‌و سێبه‌ره‌دا (ئێران) به دڵی خۆمان پشوویه‌كیش ناده‌ین.
راست ده‌فه‌رمێ عاله‌م زاده و جوانیش گوتراوه كه هاتووه له‌تبوونی ئه‌و حیزبه له سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی بووه!!! به‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر وای لێهات كه بوونی "خود" بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌گه‌ر وای لێهات كه هه‌موو رابردووی باو و باپیرانم بێ حورمه‌تی پێ بكرێ، ئه‌گه‌ر وای لێهات خه‌باتی حیزبه‌كه‌م و رێبازه‌كه‌م که هه‌ڵقوڵاوی ویستی گه‌لی كورد له كوردستانه و به‌رهه‌می وردبینی و هه‌وڵی شه‌هیدانێكی وه‌كوو پێشه‌وا و قاسملوو و شه‌ڕه‌فكه‌ندی بووه، به سووك چاوی لێ بكرێ و هه‌وڵ بدرێ كه له رێی راست و راستی لابدرێ، له‌تبوونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، جیا بوونه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، با به زمانی دۆستان بڵێین، تاقمێك، [تاقمێكی كه‌متر له قامكه‌كانی هه‌ردوو ده‌ستان له‌و حیزبه ده‌ڕۆن]!!! جه‌معێك كه پێیان ده‌گوترێ لاده‌ر! ئێستاش روون نه‌بۆته‌وه ئه‌و جه‌معه له چی لایان داوه؟ ئه‌گه‌ر گرتنه‌به‌ری ویستی نه‌ته‌وه‌یی كورد لادان بێ و لاده‌ر بوون خۆ دوورخستنه‌وه له خۆبه‌كه‌مگرتن و خه‌وشداركردنی مێژووی حیزب و سه‌روه‌رانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بێ، ئه‌گه‌ر لاده‌ر بوون لادان له دوور كه‌وتنه‌وه له به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خۆپاراستن له ده‌سته‌وداوێنیی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب و مه‌شروته‌خواز بێ، ئه‌گه‌ر به ناوی نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه قسه كردن و چه‌واشه‌كردنی ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێگای راست بێ و پارێزگاری له ویستی حاشاهه‌ڵنه‌گری گه‌لی كورد به گشتی و خه‌باتی حیزبی دێمۆكرات به تایبه‌تی لادان بێ، هه‌زار سڵاو له‌و لادانه. هه‌رچه‌نده به پێی هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی كه دوای كۆنگره‌ی 13 و پاش له‌تبوونی حدكا روویداوه، ده‌رده‌كه‌وێ به‌رده‌وام جۆرێك خۆ لادان له به‌هاكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتریش حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دا وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ. خودی به‌كار بردنی "من حه‌قم و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من نیه ناحه‌ق و لاده‌ره"، جۆرێك لادانه له دێمۆكرات بوون.
به‌و هیوایه‌ی بتوانم له وتاری "له مێژوودا بۆ مێژوو" ئاوڕێكی زۆر ورد له‌و كێشه و قه‌یرانانه بده‌مه‌وه، نووسراوه‌كه‌م كۆتایی پێ دێنم.