ئێران له هه‌ڵوێستی عێراق سه‌باره‌ت به پشتیوانی له ئیمارات ناڕازییه ... دیاری نه‌کراو
| ئێران له هه‌ڵوێستی عێراق سه‌باره‌ت به پشتیوانی له ئیمارات ناڕازییه | |||
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له به‌غدا كرد كه به هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پشتیوانی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوورگه‌كانی ناسراو به‌سێ دوورگه‌دا بچێته‌وه.كوردستان‌و كورد: محه‌مه‌د عه‌لی حوسێنی وته‌بێژی وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایه‌تیی خۆی سه‌باره‌ت به پشتیوانی كردنی عێراق له ئیمارات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سێ دوورگه‌ی (توونبی گه‌وره، توونبی چووكه‌و ئه‌بوومووسا) ده‌ربڕی‌و داوای له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد هه‌ڵوێستی خۆی بگۆرێ. عێراق له‌م دوایانه‌دا له نامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی ئاشتیخوازانه‌ی ئیمارات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و سێ دوورگه‌یه راگه‌یاند. شایانی باسه ماوه‌یه‌كه كێشه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌و دوورگانه بۆته‌وه رۆژه‌ڤ و عه‌مر مووسا سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب له كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كیه‌تیه‌دا داوای له ئێران‌و ئیمارات كرد به دانووستان رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه بۆ ئه‌و ئارێشه‌یه بدۆزنه‌وه یا بابه‌ته‌كه به‌رنه دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی. ئه‌وه له حاڵێكدایه ماوه‌یه‌كه ئێران له سه‌ر ناوی كه‌نداویش له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌ب تووشی مشت‌ومڕ هاتووه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو نزیكه‌ی 200 كه‌س له تاران له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیمارات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تیان پێك هێنا. |