دانیشتنی مسته‌فا شه‌ڵماشی له گه‌ڵ كارگێڕی فراكسیۆنی حیزبی سۆسیالیستی هوله‌ند ... دیاری نه‌کراو
| دانیشتنی مسته‌فا شه‌ڵماشی له گه‌ڵ كارگێڕی فراكسیۆنی حیزبی سۆسیالیستی هوله‌ند | |||
مسته‌فا شه‌ڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی پارڵمانی هه‌له‌ندی كرد‌و له گه‌ڵ كارگێڕی فراكسیونی حیزبی سوسیالیستی هه‌له‌ند له پارڵمانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. كوردستان‌و كورد: مسته‌فا شه‌ڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی پارڵمانی هوله‌ندی كرد‌و له گه‌ڵ گۆیدۆ له‌یم پوت كارگێڕی فراكسیۆنی حیزبی سوسیالیست كۆبووه‌وه. له دانیشتنێكی یه‌ك ساعه‌ت‌و نیوی‌دا باس له ئاكامه‌كانی كۆنگره‌ی 14و هه‌لومه‌رجی سیاسی هه‌نووكه‌ی ئێران‌و كوردستان، رۆڵی وڵاتانی رۆژئاوا‌و به تایبه‌ت ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا‌و كێشه‌ی كورد به گشتی‌و به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا. كارگێڕی فراكسیۆنی حیزبی سوسیالیست وێڕای خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و دانیشتنه، پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به رێگایه‌كی دێموكراتیك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها گۆیدۆ له‌یم پوت خۆشحاڵی خۆی بۆ كۆتایی هاتنی سه‌ر كه‌وتووانه‌ی كۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموكرات ده‌ربڕی‌و خوازیاری پته‌و بوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزبی سوسیالیستی هوله‌ند‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو. له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا بڕیار درا كه له‌یم پوت را پۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له سه‌ر ئه‌و دیداره‌و روانگه‌و بۆچوونه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێشكه‌ش به رێبه‌ری حیزبه‌كه‌ی بكا. شایانی باسه حیزبی سوسیالیست هوله‌ند گه‌وره‌ترین حیزبی ئۆپۆزیسیۆن له نێو پارڵمانی ئه‌و وڵاته‌دایه‌و پێش بینی ده‌كرێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا یه‌كێك له پێكهێنه‌رانی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت بێت. |
