كۆچی دوایی تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
| كۆچی دوایی تێكۆشه‌رێكی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان | |||
| كوردستان‌و كورد: مام برایم ناسراو به "برایم قه‌ڵاتاسیان" خه‌ڵكی گووندی قه‌ڵاتاسیانی ره‌به‌ت‌و تێكۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان رۆژی 16ی بانه‌مه‌ڕ به هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد كۆچی دوایی كرد. مام برایم یه‌كێك له تێكۆشه‌رانی راپه‌رینه‌كه‌ی 46ـ 47ی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو‌و تا دوا هه‌ناسه‌كانی به رێبازی حیزبی دیموكرات وه‌فادار مایه‌وه. ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز‌و فیداكاری ناوچه‌كه بوو هه‌ر به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌شه‌وه جێگه‌ی رێز‌و خۆشه‌ویستی‌و متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵك بوو. ته‌رمی مام برایم رۆژێك دواتر له نێو ئاپۆره‌ی خه‌ڵك دا له ئاواییه‌كه‌ی خۆی به خاك ئه‌سپێردرا. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌ی ره‌به‌ت‌و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی مام "برایم قه‌ڵاتاسیان" ده‌كه‌ین. |