تێکۆشانی 1 سا ڵه و هزروبیری ئاواڵه ... دیاری نه‌کراو
تێکۆشانی 1 سا ڵه و هزروبیری ئاواڵه
2008 05 07 - 06:27
حه‌سه‌ن حاته‌می
" رۆژنامه‌نووسی ده‌زگایه‌که به که‌س ناشکێ، به‌ڵام ئه‌و جیهانی کۆن ده‌ڕووخێنێ بۆ ئه‌وه‌ی جیهانێکی نوێ دامه‌زرێنێ. " وڵتر
به نه‌قل له کوردستان ژماره 257، 2ی بانه‌مه‌ڕی 1377ی هه‌تاوی (22ی ئاوریلی 1998) ل24
سڵاو و رێزبۆ کارگیڕانی سایتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی به‌ڕێز!
ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات له‌و ماوه که‌مه دا خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به بنه‌ماڵی بڵاوکراوه‌یی ئینتڕنێتی کردوه. وه‌ک زۆربه‌ی سایته‌کانی دیکه‌ی کوردی. بۆ رۆژهه‌ڵات له ماوه‌ی وه‌شانی خۆیدا زۆر خه‌تی سوور و خۆڵڕێژ و سه‌نگه‌ری پاوانخوازی به‌زاندوه و ئازایانه و بوێرانه قوناخی ده‌مارگرژی، مێشک چووکی و خۆ به‌زلزانی به‌ره‌و ته‌مرینی کراوه‌یی، بیر گه‌وره‌یی، دڵئاواڵه‌یی و... گواسته‌وه.
سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات بۆ نووسه‌ران و بیرمه‌ندان، تێکۆشه‌رانی فه‌رهه‌نگیی و بواره جۆراوجۆره‌کانی دیکه به‌زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی خۆی به‌ستێنێکی به‌هێزی پێکهێنا؛ هه‌تا ئه‌و شوێنه ببیته مه‌کۆیه‌کی مه‌زن بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونگه‌لێکی جیاواز و راپرسی جۆراوجۆر، که کارێکی زۆر به‌نرخی له مه‌ڵبه‌ندی ئینتڕنێتیدا ئه‌نجام دا.
سایتی بۆرۆژهه‌ڵات به داهێنانی نوێ و هاوکارانی ماندونه‌ناس و تێکۆشه‌ری خۆی، هێندێک جار وه‌ک " کامێرای شاراوه"، رووداوه‌کان " وه‌ک خۆی" دێنێته سه‌ر شاشه گه‌شه‌که‌ی. ئه‌و کرده‌وه ئازایانه‌یه‌ی ئه‌و سایته بۆته هۆی ئه‌وه‌ی، ژماره‌یه‌ک له حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان، راستییه‌کان نه‌توانن بشارنه‌وه و میدیای پاوانخوازی دروست بکه‌ن!؟ چونکه ده‌زانن ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات و شێوه‌ی ئه‌و هه‌ن که هه‌م بیروڕای خه‌ڵک له رووداوه قه‌وماوه‌کان ئاگادار ده‌که‌ن و هه‌م بۆ تێکۆشه‌ران، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی رێکخراوه سیاسی و که‌سایه‌تیه‌کان پرسیار دروست ده‌که ن و به گشتی فه‌زای لێڵ و ته‌مومژ و هه‌وره برووسکه‌ی بێ باران، به‌ره‌و کانی زوڵاڵ و ئاسمانی ساماڵی زانیاری ده‌به‌ن.
بۆرۆژهه‌ڵات ئیزنی به زۆربه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان داوه. له ره‌نگدانه‌وه‌ی نوووسه‌ران و بۆچووننووسه‌کانڕا، ده‌توانرێ تاڕاده‌یه‌کی زۆر کۆمه‌لگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌ستیان به ئینترنێت راده‌گا باشتر بناسین.به وردبوونه‌وه له ژماره‌یه‌ک له‌وان به ناوی خۆیان یان ناوی خوازراو ه وه ده‌رده‌که‌وێ، چ بۆچوونێک خزمه‌ت به زانیاری دروست و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سالم و ئارام و کراوه و پڕ باس و ئاخاوتنی ژیربێژانه و ئازادیخوازانه ویه‌کریزی ویستانه و به‌رپرسانه ده‌کا وچ که‌سانێکیش به مه‌به‌ستی دوژمن په‌سه‌ندانه، هه‌ر به ئه‌قڵییه‌تی 25 سا ڵ له‌وه‌پێش، ژیان ده‌که‌ن!؟ ئه‌وانه هێشتا روانگه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی رێکخراوه‌یی و بیری کڵیشه‌یی به‌ری نه‌داون و ئه‌و هه‌موو ئاڵوگۆڕه مه‌زنانه‌ی گۆڵۆباڵێ (جیهانی) و ناوچه‌یی و نێوخۆیی کاریگه‌ریان لێنه‌کردوون!:؟
بۆرۆژهه‌ڵات هه‌وڵی داوه به پێی توانا شه‌ڕی گه‌رمو فیزیکی جاروباری رێکخراوه دوو له‌ت بوو و لێکجیابۆوه‌کان به‌رو شه‌ڕی سارد و قسه و دیالۆگ بۆ نێو سایته‌که‌ی بگوازێته‌وه. ئه‌و کردوه‌وه‌یه ده‌توانێ خزمه‌تێک بێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی دڵسۆزانی ئازاد بیر و ماف ویستی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ به‌ره‌و دیاڵۆگی سه‌رده‌میانه وقسه‌کردن و نووسین به پێی به‌ڵگه(دێکۆمێنت)؛ نه‌ک قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو وبێ پرێنسیپ، به‌شێوه‌ی کلاسیک " به سوێند و ته‌ڵاق و شاهیدی به‌درۆ" و...!؟ هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی به‌ناوی خوازراو بۆچوونی شه‌ڕویستانه ده‌نووسن، دیاری ده‌که‌ن که له‌وانیه‌یه شه‌ڕخوازانی دوێنێ و په‌ره‌پێده‌رانی ناخۆشیه‌کانی ئه‌مڕۆ بن!؟
پێشنیار ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئیمکانی هه‌بێ بۆ هێندێک مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هێرشی تورکیه و ئێران به باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی قه‌ندیل و ده‌ورووبه‌ری یا سووریه به تێکۆشه‌رانی کورد له‌و وڵاته و له ژێرپێنانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا و رووداوی له‌و چه‌شنانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند سایتی دیکه و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی رێکخراوه کوردیه‌کان، کۆده‌نگیه‌ک پێک بێن.
به‌داخه‌وه هێزه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان، چ له نێوخۆ و له کوردستان چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌یانتوانیوه، به‌ره‌یه‌ک یا هاوکاریه‌کی هاوبه‌ش پێک بێنن. پیویسته راگه‌یه‌نه‌ره‌گشتییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و دیواره ئه‌ستووره‌ش، قه‌ڵشقه‌ڵش که‌ن و چه‌ند ده‌رگای هاوکاری تێدا بکه‌نه‌وه که ده‌توانێ زۆر به‌سوود بێ. -وه‌ک ئه‌و کاره باشه‌ی رۆژنامه‌ی ئاسۆ له ماوه‌ی رابردوودا.- له‌و بواره‌دا ئه‌گه‌ر گۆشه‌یه‌ک ته‌رخان بکه‌ن بۆ دیالۆگی رێکخراوه به‌راییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر پرسگه‌لی جوراوجۆرو داوا له هه‌مووشیان بکه‌ن به‌شدار بن؛ له‌وانه‌یه جۆره کۆده‌نگیه‌کی لێبکه‌وێته‌وه که وه‌زعێک بنێته ئاراوه،
موخالیفانی لێک‌نزیک بوونه‌نه‌وه له لایه‌ن بیروڕای گشتییه‌وه فشاریان بخرێته سه‌ربۆ دیالۆگی شارستانیانه ولابردنی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کانی مه‌وجوود. ئه‌وکات جه‌ماوه‌رزورترئا‌گادار ده‌بن کێ راشکاوانه ئاماه‌دیه ناکۆکیه‌کان و دووره‌په‌رێزیه‌کان له رێگای گفتوگۆ ده‌ستنیشان بکرێن و بۆ چاره‌سه‌ریان هه‌وڵ بدرێن و دژبه‌رانی ئه‌و ره‌وته کێن و...
به هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاترتان له ساڵی داهاتوو دا
به ئاواتی پێشکه‌وتنی پترتان له زوڵاڵیه‌ت (شه‌فافییه‌ت) دا
حه‌سه‌ن حاته‌می ئۆله‌ند- فینلاند