بۆلتون داوای هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌كا ... دیاری نه‌کراو
| بۆلتون داوای هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌كا | |||
جان بۆلتون، باڵوێزی پێشووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كا شوێنی راهێنان‌و باره‌گای تیروریستان له ناوخۆی ئێران دا بۆردوومان بكرێ.كوردستان‌و كورد: باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له ئه‌مریكا ده‌كا شوێنی راهێنان و باره‌گای تیروریستان له نێو خاكی ئێران دا بۆردوومان بكا. بۆلتون ئه‌وه به هه‌نگاوێكی مه‌زن ده‌زانێ بۆ سه‌ركه‌وتن له عێراق‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ڵام نه‌درێته‌وه، پڕ كێشییه‌كانی زۆرتر ده‌بن‌و زه‌ربه‌ی زیاترمان له عێراق لێ ده‌وه‌شێنێ. به‌ڵام به‌م جۆره له رێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه به ئێران نیشان ده‌ده‌ین كه ئاماده نین ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌و ره‌وشه ته‌حه‌مول بكه‌ین. وته‌بێژێكی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا حه‌وتووی پێشوو ئاشكرای كردبوو كه هێزه‌كانی قودس به هاوكاری ئه‌ندامه‌كانی حزبوڵڵای لوبنان ده‌ستیان كردوه به راهێنانی میلیشا شه‌ره‌نگێزه شێعه‌كانی عێراق. به وته‌ی به‌رپرسانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان زۆربه‌ی تیروریسته به دیل گیراوه‌كان له ئێران راهێنراون‌و ئۆردووگای سه‌ره‌كییان له شارۆچكه‌یه‌كی نزیك تارانه. ساڵی پار به گیرانی قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامێكی به‌رجه‌سته‌ی شه‌ره‌نگێزه شێعه‌كان‌و عه‌لی مووسا دقدوق، یه كێك له چریكه‌كانی حزبوڵڵا، زانیاریگه‌لێكی به كه‌ڵك له باره‌ی چالاكی حزبوڵڵا له عێراق به ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وت. |