ئێران یارمه‌تی تاڵه‌بان ده‌كا ... دیاری نه‌کراو
| ئێران یارمه‌تی تاڵه‌بان ده‌كا | |||
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئێران به پشتیوان‌و یارمه‌تیده‌ر‌و دابین كردنی چه‌ك وچۆڵ بۆ تاڵه‌بان تۆمه‌تبار ده‌كا.كوردستان‌و كورد: هاوكات له گه‌ڵ زیاد بوونی ره‌خنه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراق ریچارد باوچێر هاوكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێرانی به یارمه‌تیده‌ری هێزه‌كانی تاڵه‌بان تۆمه‌تبار كرد. باوچێر رایگه‌باند ئێران وێڕای پشتیوانی ده‌ربڕین له ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان به نهێنی هاوكاری گرووپه سیاسی‌و تێكده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كا‌و تا ئێستا چه‌ند باری چه‌ك‌و چۆڵی ئێران كه بۆ تیروریسته‌كانی تاڵه‌بان نێردراوه، ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه. باوچێر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند رژیمی ئێران جگه له ناردنی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تاڵه‌بان، هه‌وڵی داوه له رێگه‌ی یارمه‌تی ماڵ‌و پێدانی پاره‌وه هه‌ندێك له به‌رپرسانی خۆجێیی ئه‌فغانستان به دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی كارزای هان بدا. باوچێر له درێژه‌دا وتی كه مه‌به‌ستی رژیمی تاران ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵێ ئه‌فغانستان سه‌قامگیری به خۆیه‌وه ببینێ. به‌رپرسانی ئه‌مریكایی له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا، چه‌ندین جار ئێرانیان به هه‌وڵ دان له پێناو تێكدانی سه‌قامگیری عێراق تۆمه‌تبار كردوه‌و له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌فغانستانیش ئه‌و وڵاته‌یان تۆمه‌تبار كردووه. |