مالكی داوا ده‌كا به‌ڵگه له سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق كۆ كرێته‌وه ... دیاری نه‌کراو
| مالكی داوا ده‌كا به‌ڵگه له سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق كۆ كرێته‌وه | |||
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق له لێدوانێكی‌دا راده‌گه‌یه‌نێ كه مالكی فه‌رمانی داوه لێژنه‌یه‌ك پێك بێ تا سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراق كۆ بكرێته‌وه.كوردستان‌و كورد: عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی داوه لێژنه‌یه‌ك بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌یسه‌لمێنێت ئێران ده‌ست له كار‌و باری نێو خۆیی عێراق وه‌رده‌دا، پێك بێ. ده‌باغ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه عێراق نایه‌وێ له گه‌ڵ دراوسێكانی بكه‌وێته ململانێوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران به‌دوادا چوون ده‌كه‌ن. هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له پێك دادانه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گه‌ڵ میلیشا تێكده‌ره‌كان ده‌ست به سه‌ر چه‌ند حه‌شارگه‌ی چه‌ك‌و چۆڵی سازكراوی ئێرانی‌دا گیراوه. |