چه‌ند هه‌واڵی كورت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ... دیاری نه‌کراو
| چه‌ند هه‌واڵی كورت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه | |||
| شاخه‌وانێكی سه‌قزی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی له ده‌ست دا ژنێكی سه‌قزی خۆی كوشت دوو هاوڵاتی كورد به تاوانی ئه‌منیه‌تی به زیندان مه‌حكووم كران شاخه‌وانێكی سه‌قزی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی له ده‌ست دا كوردستان‌و كورد: ئیسماعیل محه‌مه‌دی شاخه‌وانی سه‌قزی له كێوه‌كانی چل چه‌مه نزیك ئاوایی ئاگجه‌وگۆگجه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له یه‌كێك له پایه‌گا چۆڵكراوه‌كانی رژێم لاقێكی له ده‌ست دا. ناوبراو ئه‌ندامی تیمی شاخه‌وانی سه‌قزه‌و به مه‌به‌ستی ته‌مرین كردن چووبووه شاخه‌كانی چل چه‌مه كه تووشی ئه‌و رووداوه ده‌بێ. ژنێكی سه‌قزی خۆی كووشت كوردستان‌و كورد: دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی سه‌قزی به ناوی "خه‌دیجه خ" له گه‌ره‌كی كه‌ریم ئاوای ئه‌و شاره خۆی هه‌ڵده‌واسێ‌و له جێ‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دا. زانرا كه هۆكاری خۆكوژی خه‌دیجه كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی بووه. دوو هاوڵاتی كورد به تاوانی ئه‌منیه‌تی به زیندان مه‌حكووم ده‌كرێن كوردستان‌و كورد: دادگای شۆڕشی شاری سنه چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی سه‌حابه‌دین چێهری خه‌ڵكی كامیاران به 14 مانگ زیندان مه‌حكووم كرد. ناوبراو ئێستا له به‌ندیخانه‌ی سنه ده‌سبه‌سه‌ره‌و ئه‌م حووكمه‌شی به تاوانی هه‌نگاونان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگایه‌ك له سه‌قز به تاوانی هاوكاری له گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان ساڵێكی زیندانی بۆ هاووڵاتییه‌ك به ناوی جه‌مال حه‌سه‌ن پوور خه‌ڵكی ئاوایی "ساوان" بڕییه‌وه. به پێی هه‌واڵی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی كوردستان ناوبراو ساڵی 1385 به هه‌مان تاوان ده‌سبه‌سه‌ر كراوه‌و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ له به‌ندیخانه‌دا راگیراوه‌و به‌ڵام دواتر به بارمته‌ی 20میلیۆن تمه‌ن ئازاد كراوه. |