شازده‌ی سه‌رماوه‌ز، نه سوور و نه سه‌وز. کوێستان گادانی ... دیاری نه‌کراو

| شازده‌ی سه‌رماوه‌ز، نه سوور و نه سه‌وز. کوێستان گادانی |
56 سال به‌سه‌ر کاره‌ساتی شازده‌ی سه‌رماوه‌ز دا تێده‌په‌رێ. له ماوه‌ی نیزیک به‌و 6 ده‌هه‌یه‌دا 6 ته‌یفی جیاواز و هێندێ‌جار دژ به یه‌ک خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و یاده زانیوه و هه‌ر کام له لای خۆیه‌وه حه‌ولی داوه یادی رۆژی خوێندکار بۆخۆی قۆرغ بکا و هاوکات لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی لێ بێ‌به‌ری بکا.ئه‌و 6 ته‌یفه به‌ریز بریتی بوون له: لایه‌نگرانی موسه‌دیق، توده‌یی‌کان، دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی، رێفۆرمخۆازه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و سه‌ره‌نجام کومونیسته‌کان. بۆ ئه‌مسالیش پێده‌چێ سه‌وزه‌کان به ته‌ما بن له درێژه‌ی زنجیره خۆپێشاندانه‌کانی رۆژی قودس و رۆژی قوتابی دا، رۆژی خوێندکاریش بۆخۆیان تۆمار بکه‌ن.
پێش ئه‌وه‌یکه ره‌وشی ئه‌مسالی رۆژی خوێندکار شرۆڤه بکه‌ین پێویسته ئاورێکی خێرا له 56 سالی رابردوو و 6 قۆناخه جیاوازه‌کانی بده‌ینه‌وه: کاتیک کاره‌ساتی شازده‌ی سه‌رماوه‌ز قه‌وما،تازه ماوه‌یه‌کی که‌م له کوده‌تاکه‌ی زاهیدی تێده‌په‌ری .ده‌کرێ بلێین یه‌که‌م خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی بوو که خوێندکاران دوای به ده‌سه‌لات‌گه‌یشتنی کوده‌تاچیه‌کان به‌رێوه‌یان ده‌برد و سێ خوێندکاری زانکۆی تاران تێیدا شه‌هید بوون . بۆیه سروشتیه که لایه‌نگرانی دوکتور موسه‌دیق و جبهه میلی‌یه‌کان خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و یاده ده‌زانی. به‌لام دوای ماوه‌یه‌ک و له چه‌نده‌مین سالوه‌گه‌ری ئه‌و کاره‌ساته دا زیاتر باس له‌وه ده‌کرا که 2 که‌س له شه‌هیده‌کانی شازده‌ی سه‌رماوه‌ز ئه‌ندامی حیزبی توده بوون. ئه‌وه بوو که دواتر ئه‌وانیش که‌وتنه خۆ و به‌و بیانوویه هه‌وڵیان دا ده‌ست به سه‌ر ئه‌و بۆنه و یاده‌دا بگرن. دوای روخانی حکومه‌تی پاشایه‌تی، ده‌سه‌لاتدارانی کۆماری ئیسلامی که خۆیان به میراتگری ته‌واوی خه‌باتی سه‌رده‌می په‌هله‌وی ده‌زانی، هه‌ر به بیانووی ئه‌وه که ئه‌م حه‌ره‌که‌ته به دژی ده‌سه‌لاتی په‌هله‌وی بووه، به شێوه‌ی ره‌سمی شازده‌ی سه‌رماوه‌زیان خسته ناو ته‌قویمی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و به رۆژی خوێندکار تۆمار کرا. ئەو جار دوای نیزیک به دوو ده‌یه له ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی، رێفۆرمیسته‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و ته‌حکیم وه‌حد‌ه‌تێ‌کان حه‌ولیان د ه‌دا خۆ به خاوه‌نی شازده‌ی سه‌رماوه‌ز بزانن و هه‌مو سالێ له‌و رۆژه‌دا کۆبونه‌وه‌یان به‌رێوه ده‌بردو به‌دژی سه‌ره‌رۆیی ناره‌زایه‌تیان ده‌رده‌بری. چه‌ن جارێکێش خاته‌می سه‌رۆک‌کۆماری ئیسلاحات له یادی شازده‌ی سه‌رماوه‌زدا سه‌ردانی خوێندکارانی ده‌کرد و وتاری پێشکه‌ش ده‌کرد. ئاخرین حه‌ول له‌و بواره‌دا له یه‌ک دوو سالی رابردودا و له لایه‌ن کومونیسته‌کانه‌وه درا که ده‌یانهه‌ویست له‌و رۆژه دا ریزی خۆیان له باقی تێکۆشه‌ران جیا بکه‌نه‌وه و به بیانوی رادیکال بونی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری، خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له قه‌ڵه‌م دەدا و ده‌یانهه‌ویست به قه‌ولی خۆیان شازده‌ی سه‌رماوه‌زی سوور دروست بکه‌ن. 16ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له کاتێکدا یادی ده‌کرێته‌وه که بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی ئیعترازی به دژی سه‌ره‌رۆیی ده‌سه‌ڵاتی حاکم له ئێران له ئارا دایه. هه‌ر له ئێستاوه خه‌ڵکی نارازی به تایبه‌ت خوێندکاران هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی سه‌ره‌ڕۆیی به بیانووی رۆژی خوێندکار ده‌ست پێکردووه. به‌ڵام لێره‌شدا دیسان حه‌ول ده‌درێ ره‌نگێکی دیکه به به‌ری خه‌باتی خوێندکاری و یادی 16 سه‌رماوه‌ز دا ببڕدرێ. که ئه‌ویش ره‌نگی سه‌وزه. له راستیدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه به دژی دیکتاتۆری و سه‌ره‌رۆیی ده‌سه‌ڵاتی حاکم، چ شا و چ شێخ و چ مۆدێلی دیکه له دیکتاتۆری، په‌یامی 16ی سه‌رماوه‌زه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش به دژی دیکتاتۆری ته‌نیا ره‌نگێک و رێگایه‌ک نییه و تایبه‌تیی چین و توێژ و حیزب و گروپێکی دیاری کراو نییه. وه‌ک چۆن ناره‌زایه‌تی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی ئێران به دژی ده‌سه‌ڵاتی وه‌لی فه‌قیهـ ته‌نیا سه‌وز نییه و ده‌کرێ به خه‌باتی کۆلکه‌زێڕینه ناوی به‌رین. به‌و ئاوڕدانه‌وه کورته‌ی که له سه‌ره‌وه بۆ یادی 16ی ئازه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کردمان، ده‌رده‌که‌وێ که له ته‌واوی سالانی رابردوودا رۆژی خوێندکار و یادی شه‌هیده‌کانی به باشی حه‌قی خۆی پێ‌نه‌دراوه. ئه‌و خوێندکارانه‌ی زیاتر له نیوه سه‌ده له‌وه پێش حه‌ماسه‌ی شازده‌ی سه‌رماوه‌زیان خولقاند، ته‌نیا به خاتری موسه‌دیق یا له‌به‌ر کومونیست بون یا ته‌نیا به دژی شه‌خسی حه‌مه‌ره‌زا شا نه‌هاتبونه مه‌یدان و رێفۆمخوازیش نه‌بوون. ئه‌وان سه‌مبولی ویژدانی خه‌لک و هێمای غروره برینداره‌کان بوون. ئه‌وان ئازادیخواز و عه‌داله‌تخواز بوون و هه‌ستیان ده‌کرد ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی له سه‌رده‌می ئازادی و به نرخی خوێن به‌ده‌ستیان هێنابوو، بێ‌رێزی پێکراوه. ده‌یان دیت که چۆن چه‌قۆکێشه‌کان و لۆمپه‌نه‌کان چاره‌نوسی سیاسی ئه‌وان دیاری ده‌که‌ن. ده‌ست تێوه‌ردانی لایه‌نی ده‌ره‌کی‌یان له چاره‌نوسی سیاسی خۆیاندا تاسه‌ر ئێسقان هه‌ست پێ کردبوو. ره‌نگه به‌شێک له‌و خوێندکارانه ئه‌ندامی حیزبێکی سیاسی بوبێن به‌لام له‌و رۆژه‌دا ته‌نیا هاواری ئازادی و عه‌داله‌تیان کردبوو. شازده‌ی سه‌رماوه‌ز بۆنه‌یه‌کی حیزبی نیه. سالرۆژی دامه‌زرانی سازمانێک یا گروپێکیش نییە، ملکی لایه‌نێک یا ته‌یفێکی تایبه‌تیش نیه. بۆیه ئه‌مسال، له ژێر سایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران دا بۆ یه‌که‌م جار هه‌موو ره‌نگه‌کان و هه‌موو بۆچونه پێشکه‌وتنخوازه‌کان، هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌لگا، پێویسته پێکه‌وه رێز له پێشره‌وترین رۆله ئارمانخوازه‌کانی خۆیان واته خوێندکاران بگرن. له بیرمان بێ له ته‌واوی ئه‌و 56ساله‌دا که به‌داخه‌وه ته‌نیا بۆ سالێکیش ئێران ئازادی به‌خۆیه‌وه نه‌دیت،خوێندکاران بۆ ساتێکیش له خه‌بات پشویان نه‌دا و زۆرترین قورسایی خه‌باتیان له سه‌ر شان بووه. به‌و پێیه‌ش زۆرترین نرخی خه‌باتیش هه‌ر ئه‌وان داویانه. به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان له ناو زانکۆکان‌دا حه‌ولیان داوه کە یه‌کریزی پێک‌بێنن، ئه‌وه‌نده‌ش له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆکان‌دا حه‌ولی چه‌ند ریزی دراوه! ئاخرین دیمه‌نی پر له حه‌ماسه که له زانکۆ دا خولقا ته‌نیا چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر بوو: له سه‌رده‌مێک دا که ته‌نانه‌ت خه‌لکی ئاسایی گیانیان له مه‌ترسی دایه، له سه‌رده‌مێکدا که ته‌نیا هاوارێک به‌سه بۆ گیران و ئه‌شکه‌نجه و ده‌سرێژ، له سه‌رده‌مێکدا که ماشێنی ئێعدامی چالاکانی بواره جۆراوجۆره‌کان وه‌گه‌ر که‌وتۆته‌وه، خوێندکارانی تێکۆشه‌ری کورد به رۆژی روناک و له ناو دلی ره‌شی دوژمن‌دا یادی شه‌هید ئیحسانیان به‌رز راگرت و سرودی ئه‌ی شه‌هیدانیان به گوێی خه‌ڵکی تاران گه‌یاند. سلاو له بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری سلاو له یادی شه‌هیدانی شازده‌ی سه‌رماوه‌ز |
56 سال به‌سه‌ر کاره‌ساتی شازده‌ی سه‌رماوه‌ز دا تێده‌په‌رێ. له ماوه‌ی نیزیک به‌و 6 ده‌هه‌یه‌دا 6 ته‌یفی جیاواز و هێندێ‌جار دژ به یه‌ک خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و یاده زانیوه و هه‌ر کام له لای خۆیه‌وه حه‌ولی داوه یادی رۆژی خوێندکار بۆخۆی قۆرغ بکا و هاوکات لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی لێ بێ‌به‌ری بکا.
ئه‌یووب ره‌حمانی
له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی رابردوودا و به نزیك بوونه‌وه له رۆژی خوێندكار، شه‌پۆلێكی به‌رینی سه‌ركوت بۆ سه‌ر خوێندكاران ده‌ستی پێكردووه.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره
رامبود لوتفی پووری رووی کرده سه‌رجه‌م حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وێرای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی تایبه‌ت له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ش له رووداوێکی هاوچه‌شندا گوتی: وه‌رن با خوێنی به ناهه‌ق رژاوی شه‌هیده‌کانمان بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کگرتن و یه‌کریزیی خه‌به‌ته‌که‌ما‌ن. ئیمه ده‌توانین و وه‌رن با پێکه‌وه
شه‌هید بوونی دوو تێكۆشه‌ری دێموکرات له ناوچه‌ی مه‌ریوان
تێكۆشه‌ری دێموکرات بیهرووز ره‌زانژاد، ساڵی 1356ی هه‌تاوی له گوندی پایگه‌لانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی مه‌ریوان له دایك ببوو، تا پۆلی 3ی ناوه‌ندی ده‌رسی خوێندبوو و پاشان رووی كردبووه كار‌و كاسبی و له تاران و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خه‌ریكی په‌یداكردنی بژی‌و بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌بوو. هاوڕێ بێهرووز ساڵی 1376 له ته‌مه‌نی 20 ساڵی‌دا هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموکرات و، وه‌ك پێشمه‌رگه له هێزی پارێزگاری، له بنكه‌ی رادیۆی ده‌نگی كوردستان به‌وپه‌وڕی دڵسۆزی و رێكوپێكییه‌وه ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌ڕێوه برد. له ساڵی 1382ه‌وه‌ش له ناوه‌ندی 1ی كوردستان به‌رپرسایه‌تیی له بواری ماڵی و ته‌داروكاتیی دا گرته ئه‌ستۆ و به لێوه‌شاوه‌یی‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ی برد. بیهرووز ره‌زانژاد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و مه‌ئموورییه‌تی سیاسی و ته‌شكیلاتی له قووڵایی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، هه‌موو كات ئاماده بوو و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وێڕای هاوڕێیانی، چالاكانه له چه‌ند گه‌شت و مه‌ئموورییه‌تی سیاسی و ته‌شكیلاتی له ناوچه‌كانی
هاوڕێ محه‌ممه‌د نه‌دیمی، خه‌ڵكی ئاوایی "زیویه"ی كامیاران، ساڵی 1353ی هه‌تاوی له تاران له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی‌دا هاتبووه سه‌ر دنیا. خوێندنی تا قۆناغی ده‌بیرستان درێژه‌دا. ساڵی 1372 بۆ یه‌كه‌م جار پێوه‌ندیی به حیزبی دێموکراتی كوردستانه‌وه گرت. ساڵی 1375 له‌كاتی تێكۆشانی حیزبی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیدا له لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوت و جاسووسیی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌نێو شاری كامیاران، گیرا و دوای موحاكه‌مه له‌لایه‌ن بێدادگای رێژیم به 3 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ساڵی 1379 دوای ئازادبوون له زیندان جارێكی دیكه پێوه‌ندیی به ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکراتی كوردستانه‌وه گرت و سه‌رله‌نوێ ئه‌ركی ته‌شكیلاتی و تێكۆشان له‌نێوخۆی وڵاتی پێ‌ئه‌سپێردرایه‌وه. ئه‌م لاوه خه‌باتگێڕ
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران له ناوچه‌کانی کامیاران و سنه و سه‌قز ڕوویداوه.
با یادی 
(له باره‌ی گرنگیی پە ی‌دا کردنی دۆست و پشتیوان بۆ بزوتنە وەی کوردستان
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تێکۆشان له‌پیناوی ده‌سته‌به‌رکردنی قازانجه هاوبه‌شه‌کانی
له ساڵه‌كانی 1980ی زایینی، ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسمانی بزووتنه‌وه‌ی كورد وه‌ده‌ركه‌وت،
دیمانه: ئه‌میر باباخانی
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا هێندێك بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسیی به‌ناوبانگ